بەنزین‌و فۆیل پەمپی خراپ، گیرفانی شۆفێران هەڵدەتەکێنن
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی، لاڤین مەحمود
دونیا له‌ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌که وه‌ستابوو، دوو پیاو له‌ولاوه به‌ره‌و رووی هاتن، دونیا ده‌ستى برد بۆ مۆبایله‌که‌ى ته‌له‌فۆن بۆ باوکی بکات، پیاوه‌کان وتیان چی بووه؟
دنیا ده‌ستى له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ى هه‌ڵگرت و به‌چاوی ئاماژه‌ی کرد بۆ ئۆتۆمبێله‌که‌ى که له ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌که‌دا وه‌ستابوو.
دوو پیاوه‌که سه‌یری ئۆتۆمبێله‌که‌یان کرد‌و وتیات «فۆیلپهمپى سوتاوه «
دونیا ساڵح، ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، به‌یانییه‌کی زوو له‌خه‌و هه‌ستاو سویچى سه‌یاره‌که‌ى به‌ده‌سته‌وه گرت و به‌ره‌و زانکۆ به‌ڕێکه‌وت له‌پڕێکا سه‌یاره‌که‌ى له‌ناوه‌راستى شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌که‌دا وه‌ستاو په‌کی که‌وت.
دونیا وتی»زۆر ترسام کاتێ لەشهقام سه‌یاره‌که‌م په‌کى که‌وت و زانیم ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌م له دواى خۆمه‌وه راگرتوه، ویستم په‌یوه‌ندى به‌باوکم بکه‌م تا له‌و په‌شۆکاویه رزگارم بکات که‌تێى که‌وتبوم، به‌ڵام دوو پیاو به‌ره‌و رووم هاتن، منیش زۆر ترسام، چونکه یه‌که‌م جارم بوو ئۆتۆمبێله‌که‌م په‌کى بکه‌وێت».
به‌ته‌نها دونیا نیه که له‌پڕ ریزێک ئۆتۆمبێل له‌ناوه‌ڕاستى شه‌قامه‌که‌وه راده‌گرێت به‌هۆى سووتانى فۆیل په‌مپه‌وه، به‌ڵکو ئه‌مه بووه به‌شتێکى ئاسایی، هه‌رکاتێک له شوێنێک ئۆتۆمبێلێک ببینیت کهدهکوژێتهوه یه‌کسه‌ر گومان بۆ فۆیل په‌مپ ده‌به‌یت.
فۆیل په‌مپ، ئامێرێکى بچووکه له‌ناو تانکى بانزین که لەکاتى سولف لێداندا به‌نزین بۆ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل ده‌نێرێت، هه‌رکات ئه‌م ئامێره ده‌وه‌ستێت ئیتر بەنزین بۆ بزوێنه‌ر ناڕوات و ئۆتۆمبێل له‌جوڵه ده‌که‌وێت، هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر دونیای 22 ساڵدا هات.
دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ سوتانی فۆیل پەمپ، ئەوانیش خراپی بەنزین و هەروەها خراپی کوالێتی فۆیل پەمپە بازرگانیەکان لەئێستادە لە بازاڕ هەن.
لەهەرێمی کوردستان شۆفێران لەوەرزی هاویندا زیاتر تووشی ئەو قەیرانە دەبن چونکە زوو گەرم دەبێت و زۆرترین فۆیل پەمپ لەوەرزە گەرمەکاندا دەسوتێن..
زه‌رده‌شت مه‌حمود، یه‌کێکه شۆفێرێکی شارى سلێمانى که‌پێشتر کارى ته‌کسى کردوه، یەکێکە لەوانەی کە فۆیل په‌مپی زۆری گۆڕیوه، کەههندێکىان به‌هۆى خراپى به‌نزین بووه، هه‌ندێکیشى به‌هۆى خراپى جۆرى فۆیل پهمپهکانەوە بووه.
زه‌رده‌شت بە هاوڵاتی وت «من له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌کدا سێ جۆر فۆیل پهمپم گۆڕیوه، ئێستا دانه‌یه‌کم بۆ کڕیوه به‌گرانتر لهفۆیل پهمپهکانى تر تائێستا مانگێک ئه‌بێت نه‌مگۆڕیوه، به‌ڵام هه‌ر ترسم ھه‌یه بسوتێت، چونکه نه‌ک فۆیل په‌مپ، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ى ئهھێنرێته کوردستان باش نین ته‌نها بۆ سودى کۆمپانیاو بازرگانه‌کانه«
جۆرەکانی فۆیل پەمپ لەبازاڕدا زۆرن، کڕیار لەکاتی سوتانی فۆیل پەمپی ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆش دادەمێنێ کە چ جۆرێک بکڕێت و بتوانیت بەرگەی چەند مانگیک بگرێت.
«فۆیل په‌مپ جۆرى زۆره و له‌ڕووى نرخیشه‌وه جیاوازى هه‌یه، ئه‌ویش ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر جۆرى فۆیل په‌مپه‌که« هونه‌ر ئه‌حمه‌د، یه‌کێک لهدوکاندارهکانى فۆیل په‌مپ وای وت.
هونەر بە هاوڵاتى وت « هۆکارى سوتاندى فیلپه‌مپ به‌زۆرى به‌نزینى خراپه هه‌ندێ جار فیلپهمپى شهریکهشه به‌ڵام به هۆى خراپى به‌نزینه‌که سوتاندویه‌تی، هه‌ندێ جاریش فۆیل په‌مپه‌که کوالێتیه‌که‌ى ئه‌وه‌نده خراپه هه‌ر ئیش ناکات.»
وتیشی»ئه‌و فۆیل پهمپانهى دێنه هه‌رێمى کوردستان کوالێتیه‌که‌ى زۆر نزمه له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌م له‌سه‌ریان بکه‌وێت، زۆرى له‌وڵاتى چینه‌وه دێن و به‌شێکیشیان له‌یابانه‌وه دێن».
هونەر باسی لەوە کرد ئەوان به‌نرخى جومله ئه‌یکڕین کهنرخهکهى له ٥ دۆلارەوە ده‌ستپێده‌کات تا ٤٠ دۆلار، گرانترین فۆیل په‌مپ لاى ئەوان به ٦٠ هه‌زار دینارە، واتە ٥٠ دۆلاری ئەمریکی.
بەڵام هەندێک جار کڕیار ئەوەی دەوێ کەنرخەکەی کەمترە، بەتایبەتی ئەوەش زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ن کهئۆتۆمبێلهکه ده‌فرۆشێته‌وه دوای کڕینی فۆیل پەمپەکە، بۆیە نایەوێت پارەیەکی زۆری تێدا خەرج بکات، ئەوەیش بەپێی قسەکانی ئەو دوکاندارە.
هونەر ئەحمەد وتی «پێش سوتاندنى؛ فۆیل په‌مپه‌که ئۆتۆمبێله‌که تۆزێ مت ئه‌بێت یان ئه‌یبڕێت، هه‌ندێ جار خاوه‌ن ئۆتۆمبێل هه‌ر ئیهمالی ده‌کات، له‌دواییدا شۆرتێک دروستده‌کات له‌ناو فۆیل په‌مپه‌که له‌حاڵه‌تێکیشدا ده‌بێته هۆى گڕگرتنى ئۆتۆمبێل».
لەگەڵ ئەوەی لەمەرزەکاندا بڕوانامەی کاڵاکان مەرجن بۆ داخڵبوون و فرۆشتنیان لە بازار، بەڵام کۆنترۆڵی کاڵای خراپ و کوالێتی نزم، نەکراوە.
هونه‌ر که‌ریم، نوێنه‌رى یاسایى گومرگى باشماخ بە هاوڵاتى وت «هه‌ر بارێک کهداخڵى عێراق ئه‌بێت، شه‌هاده‌ى ئه‌و وڵاته‌ى له‌گه‌ڵدایه که‌دروستکراوه، دواتر پشکنین بۆ هه‌موو که‌لوپه‌له‌کان ده‌کرێت و مۆرێک ئه‌ده‌ن له‌و شههادهیهى کهپێیهتى، دواتر ده‌هێنرێت بۆ گومرگ و له‌وێوه باره‌کان داخڵى هه‌رێم ده‌بێت».
وتیشی»ئه‌گه‌ر بێت‌و که‌لوپه‌لێک گونجاو نه‌بێت و له‌پشکنین ده‌رنه‌چێت ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ى لێوه‌ى هاتوه«.
هه‌روه‌ها وتی «ئیجرائاتى یاسایى بۆ هه‌موو که‌لوپه‌لێک ده‌کرێت کهبارهکهشمان گه‌ڕانده‌وه به‌ڵێننامه‌ش له‌و که‌سه وه‌رده‌گرین که‌جارێکى تر له‌هیچ مهرزێک و سنورێک داخڵى نه‌کاته‌وه«
«گه‌وره‌ترین گرفتى ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌رێمى کوردستان هه‌رێمێکى به‌کاربه‌رین، که کۆمه‌ڵگاش به‌کاربه‌ر بوو گه‌نده‌ڵى زۆرى تیا ده‌کرێت، تاکو ئێستاش یاسایه‌کمان نیه که‌تایبه‌ت بێت بهپاراستنى مافى به‌کاربه‌ر»، عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى ڕه‌زا، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى بازرگانى و به‌کاربه‌رى له‌خولی پشیووی په‌رله‌مانى کوردستان وای وت.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لى به هاوڵاتى وت «له نه‌بوونى یاسا لهبهربڵاوى سنوره‌کانى ئێمه رۆژانه به‌هه‌زاره‌ها تۆن خۆراک و شمه‌کى خراپ و کوالێتى نزم هه‌نارده‌ى سنوره‌کان ده‌کرێت له بازاڕه‌کانى هه‌رێم ساغ ده‌کرێته‌وه، هه‌رێمى کوردستان بۆته بازاڕێک بۆ کاڵاو شمه‌که خراپه‌کان له‌هى وڵاتانى تر»
وتیشی «ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجومه‌نێک دابمه‌زرێت و نوێنه‌رى وه‌زاره‌ته‌کانى تیادا بێت، هه‌ر کاڵاو شمه‌کێک هاورده‌ى هه‌رێم کرا بێته ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و له‌وێ بڕیارى له‌سه‌ربدرێت، ئه‌وکاته وه‌ک فلته‌رێکى لێدێت و ده‌توانین له 70%ی کۆنترۆڵی شمه‌کى خراپ بکه‌ین».
ریگری نەکردن لەکاڵای کوالێتی نزم و خراپ دەبێتە مایەی زیانی هاوڵاتیان بەجۆریک هەندێک جار ئەو زیان و ناڕەحتیە بەر بەکاربەر دەکەوێت، دەبێتە چیرۆکێکی تاڵ لەژیانیداو لەبیری ناچێتەوە.
دونیا ساڵح هیچ کاتیک ئەو رۆژەی لە بیر ناچێتەوە کە لەڕێگەی رۆشتن بۆ زانکۆ لەسەر شەقامێکی قەرەباڵغی شار کە چۆن دەیان ئۆتۆمبێلی لەدوای خۆیەوە ریز کردبوو، کاتێک فۆیل پەمپی ئۆتۆمبێلەکەی سوتا، ئێستا دونیا ئەو چیرۆکە وەکو یادگاریەکی تاڵ دەهێڵێتەوە.
بۆ ئەوەی توشی ئەو حاڵەتە نەبێت، دونیا چەندین جار فۆیل پەمپی گۆڕیوە بەنرخی گران، بەڵام هەر لەدەست فۆیل پەمپ سووتان رزگاری نەبووە، وتی جارێک فۆیل پەمپەکەی سوتا تووشی نیگەرانی بووە، چونکە ١٠٠ هه‌زار دیناری داوە بە ئومێدی ئەوەی نەسوتێ، «بەڵام به‌رگه‌ى هه‌فته‌یه‌کى نه‌گرت.»
دونیا ئەگەرچی بەهۆی هاتوچۆی رۆژانەی بۆ دەوامی زانکۆ نا‌توانیت بەبێ ئۆتۆمبێل بچێتە درەوە، بەڵام هەمیشە ترسی هەیە لەپڕ لەناوەڕاستی شەقامەکەدا بوەستێ و ریزێک ئۆتۆمبێلی پڕ لەدوای خۆیەوە بەجیبێڵێت.
دونیا وتی «فۆیل پەمپی زۆرم گۆڕی و هەر رزگارم نەبوو لەدەست سوتانیان، ئێستا واملێهاتووە دەترسم بڕۆمە دەرەوە».