ئه‌کته‌رو دۆبلێر گوڵى حه‌سه‌ن: پێم باش نییه‌ له‌دراماى کوردى له‌مس و ماچ و نزیکبوونه‌وه‌ هه‌بێت، هونه‌ر به‌مانه‌ پێش ناکه‌وێت

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ماردین نورهدین

ئهکتهرو دۆبلێر گوڵى حهسهن دژایهتى خۆى رادەگەیهنێت بۆ ههر ههوڵێک که برهو بدات به لەمس و ماچ لهناو درامای کوردیدا، بهڵکو داوادهکات هونه‌ری کوردی له رووی تهکنیهوه پێشبکهوێت.

گوڵى حهسهن لهم چاوپێکهوتنهى ‌ دا دهڵێت «بههیچ جۆرێک ئاماده نیم نهک ماچ بهڵکو گهر لهمسیش بێت، من ئهو رۆڵانه نابینم، نهک بۆ خۆم بهگشتى لهدراماى کوردى پێم باش نیه حاڵهتى لهمس و ماچ و نزیکبونهوه ههبێت، هونهر بهم شتانه پێشناکهوێت»

 گوڵى حهسهن لهدایک بووى شارى سلێمانییه، فهرمانبهره لهفەرمانگەی سینهما سهر بهوهزارهتى ڕۆشنبیری، دۆبلێرو ئهکتهرە لهبوارى سینهماو دراما.

 هاوڵاتی: یهکهم کارى هونهریت وهک ئهکتهر  کهى بوه؟

 گوڵى حهسهن:  ساڵى 2011 یهکهم کارم بوه ئهویش بهشداری کردنم بوه لهکارێکى کورتهفلیم بهناوى (قهوان) لهدهرهێنانى عیزهدین قادر.

هاوڵاتی: بهشداریت لهچهند دراماو فیلمى سینهمایى کردووه؟

 گوڵى حهسهن: کورتهفیلمى (ئامهد)، کورتهفیلمى (ههرکاتێک)، فیلمى (گرێیهکى نامۆ)، درامای (سهراب)، دراماى (سهماى تهرزه)، کورتهفیلمى (دووا چارهنوس).

هاوڵاتی: کورتهفیلمى (دوا چارهنوس) بۆچى بهلاى گوڵی-یهوه گرنگه لهبهرئهوهى خهڵاتى باشترین ئهکتهرت وهرگرت بۆ ساڵى 2019 یان بەهۆکارى رۆڵبینی؟

گوڵى حهسهن: لهبهرئهوه زۆر گرنگ بوو من دهورى سهرهکیم نهبوو، بهڵکو دهورى ناوهندم ههبوو، لهلایهن ناوهندى رۆشنبیرى پێشمهرگهوه لهههشتى مارس خهڵاتى باشترین ئهکتهرم بۆ ساڵى 2019 وهرگرت، شایى رهزا رۆڵى سهرهکى ههبوو لهدواى رۆڵ بینینهکه، دهرهێنهرهکه بهبهردهوامى ئهڵێت کورتهفیلمى دواچارهنوس رۆڵى سهرهکى گوڵى حهسهن و شایى رهزا بووه.

هاوڵاتی: ئهکتهر چ ڕۆڵێکى ههیه لهکوردستان؟ ئایا دهتوانێت بیرى کۆمهڵگه بگۆڕێت؟

گوڵى حهسهن: لهڕاستیدا ئهگهر لهوڵاتى ئێمه نهبێت بهڵکو لهههر وڵاتێکى که بێت، دهتوانم بڵێم بهڵێ لهبهرئهوهى لایهنى هونهرى وڵاتانى دیکە زۆر پێشکهوتوه، بهڵام لهوڵاتى خۆماندا ناتوانین کۆمهڵگه بگۆڕین، ئێمه لهساڵێکدا ئهگهر درامایهکمان ههبێت، بهڵام ئهتوانین بۆ ساڵانى داهاتوو رهنگه بتوانین بڵێین ئهکتهر کاردهکاته سهر کۆمهڵگه لهبهرئهوهى ئێمه کار لهسهر چینێک دهکهین یهکسهر لێمان ههڵسێت، ئهڵێت ئهبێت دراماکه رابگریت لهبهرئهوهى چینهکهى ئێمە خراپى تێدا نیه، کهواته چۆن کاریگهریمان ههبێت لهسهر کۆمهڵگە».

هاوڵاتی: پێت وایه ئهکتهرى باشمان ههیه، دهتوانن رۆڵى گرنگ بگێڕن؟

گوڵى حهسهن: بهڵێ ئهکتهرى زۆر باشمان ههیه کهئاکتینیان جوانه، زۆر جار بهپارهى کهم کار کراوه یان بهخۆبهخش کراوه لهپێناو ئهوهى کارى هونهرى بهردهوام بێت، بهڵام بهداخهوه ئێمه کێشهمان لهدهرهێنهرو نوسهرو وێنهگرو مۆنتاژدا ههیه.

هاوڵاتی: ئهکتهرى چى بهگوڵى بهخشی؟

گوڵى حهسهن: ئهکتهرى یهکێک بووه لهئاواتهکانى مناڵیم کهپێشى گهیشتم زۆر تایبهت بوه لهلام، ئهوهش بۆ من بهسه کهکهسانێک ئێستا کهسمن جگه لهخزم و کهسوکارى خۆم کهئهمناسن لهڕێگهى کارى هونهرییەوه ئهو کاسانهش بوون بهکهسم رێزم لێدهگرن، کارهکانم بۆ ڕایى دهکهن، ئهکتهرى ههموو شتێکى جوانى پێم بهخشی.

هاوڵاتی: ئهکتهرى ئاستهنگی بۆ دروستکردوی؟

گوڵى حهسهن: نهخێر، لهبهرئهوهى من لهتهمەنێکدا هاتمه ئهم بواره تهمهنى ههرزهیى نهبوو بڵێن رۆڵهکهى وایه، من تهنیا رۆڵى دایک و ئافرهتێکى رهسهنى کوردیم بینیوه.

هاوڵاتى: بۆچى گوڵى رۆڵهکانى زیاتر رۆڵى دایکه خهمباریه، گریانه؟

گوڵى حهسهن: من خۆم لهو ڕۆڵهیا ئهبینمهوه لهبهرئهوهى دایکێکى پێ سۆزم و میهرهبانم، سروشتم وایه، دهرهێنهریش کهدهبینێت ئهکتهرهکهى بهم شێوهیه تهمەنى گونجاوه بۆ ڕۆڵى دایک ئهو ڕۆڵهت ئهداتێ.

هاوڵاتی: ئهگهر لهدرامایهکدا رۆڵێکت بدهنێ گرتهى ماچى تێدابێت ئامادهى ئهو رۆڵه ببینیت؟ یان لایهنى کۆمهڵایهتیت رێگهنادات؟

گوڵى حهسهن: بههیچ جۆرێک ئاماده نیم نهک ماچ بهڵکو گهر لهمسیش بێت، من ئهو رۆڵانه نابینم، نهک بۆ خۆم بهگشتى لهدراماى کوردى پێم باش نیه حاڵهتى لهمس و ماچ و نزیکبونهوه ههبێت، هونهر بهم شتانه پێشناکهوێت، هونهر بهنووسین و مۆنتاژو ئاکتین و وێنهگرتن پێشدهکهوێت.

هاوڵاتی: دراماى تورکى و ئێرانى و کۆرى کهناڵه کوردییهکانیان داپۆشیوه، پێتوایه خهتاى ئهکتهرو دهرهێنهرهکانه کهناتوانن بهدراماى کوردى کێبڕکێى ئهوان بکهن؟

گوڵى حهسهن: خۆى ئهوه یهکێکه لهخاڵهکان، لهبهرئهوهى ئێستا تهلهفزیۆنهکان زۆرن کاتهکانیان 24 سهعاتییه، نازانن بهچى پڕى بکهنهوه، ئهگهر ئهو پارهیەى ئهدرێت بهدراما بیانیهکان سهرف بکرێت بۆ خۆمان باشترین دراماى لێ دهردهچێت، لایهنێکى دیکه خهتاى خهڵکه لهبهرئهوهى ئێمه ناتوانین لهدراماکانمان رۆڵى خهیاڵى تێدا بێت، ئهڵێن کوا لهوڵاتى ئێمه شتى واههیه، خۆ لهوڵاتانى دیکهش شتى وا نیه.

هاوڵاتی: ئهو پارهیهى کهئهدرێت بهئهکتهر لهئاستى ماندوبونى ئهکتهره؟

گوڵى حهسهن: نهخێر لهئاستى ماندوبونمان نیه، ئێستا جلوبهرگ لهسهر خۆته ناچارى جلى جوان بکڕیت، هاتوچۆ ههر لهسهر خۆته، کاتێکى زۆرت لێ ئهڕوا، شهوان تهسویره، بهڵام لهبهرئهوهى هونهر حهزه پارهکهش لهئاستى ماندووبوون نهبێت رۆڵهکه ئهبینین.

هاوڵاتی: گوڵى بهشدارى کارى ریکلامیش ئهکات، ئایا ریکلامهکهش وهک خولیاى ئهکتین ئهکهى یان لایهنى دارایی؟

گوڵى حهسهن: ههردوو لایهنهکه، ههندێ جار لهبهرئهوهى ئێمه ئهکتهرین، ئیشهکه زیاتر ئهچێته ناو خهڵک، بۆیه پێویسته لهڕیکلامیش دانهبڕێین، لایهنهکهى دیکهش بژێوییه ههندێ جار بهشدارى لهفیلمێک ئهکهى دوو سێ رۆژ ئهخایهنێت بهڵام ریکلامێک چهند سهعاتێکه ههمان پارهش وهرهگری.

هاوڵاتی: فستیڤاڵى سلێمانى تاچهند رۆڵ دهبینێت لهبهرهوپێشچونى دراماکاندا؟

گوڵى حهسهن: لهڕاستیدا ڤستیڤاڵ بۆ فیلمه، بۆ دراما هیچ سودێکى ئهوتۆى نیه، بهڵام دهتوانین بڵێین بۆ کۆبونهوهى هونهرمەندان یهکتر بینین و پهیمان نوێکردنهوه بۆ ئهوهى کار بهیهکهوه بکهن و بهردهوام بن، بهڵام ڤستیڤاڵى سلێمانى سودێکى زۆرى ههیه لهڕوى پێشکهوتنى کوردستان.

هاوڵاتی: وهزارهتى رۆشنبیرى دادپهروهره بهرامبهر ئهکتهرهکان و هونهرمهندان؟

گوڵى حهسهن: نهخێر، لهبهرئهوهى ههندێ کار ههیه پارهیهکى زۆرى بۆ سهرف ئهکات، بهڵام ههندێک کارى تر پارهیهکى کهم، من وهک ئهکتهر باسى ناکهم، بهڵکو وهک بودجه بۆ فیلم باس ئهکهم، لهلایهکى دیکهشهوه ئهڵێم تاڕادهیهک ههقیانه لهبهرئهوهى ههندێ کهس نوخبهیه، ههندێ کهسیش تازه دهرهکهوێ بودجهى کهمترى بۆ دابین ئهکات، بهڵام ئهبێت دهستى ئهمانیش بگیرێت بۆ ئهوهى کهسانى ئهکتهرى باشیان لێدهرچێ لهداهاتوو.

هاوڵاتی: کارى دۆبلێریت کردوه ئایا ئێستا بهردهوامیت؟

گوڵى حهسهن: بهڵی، ساڵى 2014 دهستم بهکارى دۆبلێرى کردووه، هونهرهکهم یارمهتیدهر بووه بۆ ئهوهى بچمه کارى دۆبلاژهوه، لهبهرئهوهى ههر رۆڵى دایکم بینیوه لهدهنگی شاڤههر رۆڵى دایکم پێ ئهدهنهوه، ههمیشه دهورى سهرهکیم ههبوه لهدۆبلاژا، ئێستاش بهتهمام بهشدارى بکهم لهکارێکى نوێى دوبلاژدا، من تائێستا تهنیا لهکهناڵى کوردسات کارى دۆبلاژم کردوه، بهڵام لهمهودوا لهشوێنى دیکه دهردهکهوم.

هاوڵاتی: گوڵى جگه لهدهورى دایک که تائێستا ئهو رۆڵهى بینیوه لهمهودوا دهتهوێ لهسهر ههمان رۆڵ بهرردهوام بیت؟

 گوڵى حهسهن: نهخێر، حهز ئهکهم لهمهودوا رۆڵى ئافرهتێکى توڕهو شهڕانگێز ببینم.

هاوڵاتی: سهردانکردنى هونهرمهندهکانى پێشوو بیرۆکهى کێ بوو؟ 

گوڵى حهسهن: بهسهرپهرشتى هونهرمهند ئهحمهد جۆڵا، سهردانى هونهرمەنده خاوهن ئهزمونهکان دهکهین، لهبهرئهوهى وا ههست نهکهن کهئیشمان پێیان نهماوه، پێکدێت لهچەند هونهرمهندێک و پهرلهمانتارشى تێدایه، سهرهتا سهردانى هونهرمهند عومهر چاوشینمان کرد من نهمتوانی ئاماده بم، ئهم ههفتهیهش سهردانى حهسهن دڵسۆزمان کرد، بۆ ئهم ههفتهیهش رۆژى یهکشهممه بهتهماین سهردانی هونهرمهند بهدیعه دارتاش بکهین، نزیکهی 15 بۆ 20 کهس دهبین.

هاوڵاتی: جیاوازى چیه لهو  رۆڵهى هونهرمهندان ئهیبینن لهپێش ساڵى 2000 و دواى ساڵی 2000 لهڕووی بههێزى دراماکان؟ 

گوڵى حهسهن: من ئهڵێم ئێستاش دراما باشهو پێشکهوتووه، بهڵام پێشتر پێشکهوتووتر بوو، لهبهرئهوهى ئهو سهردهمه دراماى تر نهبوو، ههر دراماى خۆمان بوو هونهر زۆر شێوهیهکی جوانى ههبوو لهناو خهڵک، ئهوکاته هونهرمەند ههدهفى ئهوه بوو کههونهر بکات، بهڵام ئێستا لهپاڵ هونهردا ههدهفى تر ههیه وهک بهناوبانگ بون یان بژێوى ژیان یان تهنیا وهک پیشه بهکاریانهێناوه.

هاوڵاتی: کێ لهئهکتهرهکانى پێشوو و ئێستاش سهرنجى تۆى راکێشاوهو سهرسامى بهکاره هونهریهکانیان؟

گوڵى حهسهن: لههونهرماندهکانى پێشودا سهرسامى کارهکانى کهمال سابیر بووم، کاتێک مرد ههستم ئهکرد کهسێکى زۆر جیاواز مردووه، لهئێستاشدا خاتوو ژیان ئیبراهیم، ئهتوانم بڵێم ئهگهر خاتوو ژیان هیچ قسهش نهکات بهس سهیرى کامێرهکه بکات لێى تێئهگهى رۆڵهکهى چیه.

هاوڵاتی: پهیامت بۆ هونهرو هونهرمهندان چیه؟

گوڵى حهسهن: پهیامم بۆ هونهرماندان ئهوهیه ئهگهر ئێمه لهناو هونهرمەندان پشتى یهکنهگرین و یهکمان خۆشنهوێت دڵنیابن هیچ کات هونهر بهرهوپێشهوه ناچێت، با کاربکرێت ناچێته ناو خهڵکهوه، بۆیه ئهڵێم با یەکمان خۆشبوێت، بۆ هونهریش ئهڵێم ههتا روحم تیا بێت، تابتوانم و وڵاتهکهم و هونهرهکهم پێویستى بهمن بێت، من بهردهوام ئهبم لهکارى هونهرى 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار