نەوەی نوێش سەرۆکی نەگۆڕی

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى شاناز حهسهن

لهکۆنگرهى گشتى نهوهى نوێدا هیچ کهس رکهبهرى شاسوار عهبدولواحید نهبووه بۆ سهرۆکى جوڵانهوهکه، ناڕازییهکانیش دهڵێن ئهوان خاوهنى راستهقینهى جوڵانهوهکهن.

دوێنێ سێشهممه 5ى تشرینى یهکهمى2019، جوڵانهوهى نهوهى نوێ یهکهم کۆنگرهى گشتى خۆى ئهنجامداو شاسوار عهبدولواحید به سهرۆکى جوڵانهوهکه ههڵبژێردرا لهکۆى 277 دهنگ 273دهنگى پێدرا.

جوڵانهوهى نهوهى نوێ، ههشت کورسى پهرلهمانى کوردستان و چوار کورسى پهرلهمانى عێراقى ههیه.

سیپان ئامێدى ئهندامى پهرلهمانى کوردستان لهفراکسیۆنى نهوهى نوێ، باس لهوهدهکات کهمهجالى خۆکاندیدکردن بۆ ههموو کهسێک بهپێى مهرجهکان کراوهبووهو وتى «کهس خۆى کاندید نهکردووه«.

کۆنگرهکهى نهوهى نوێ یهکهم کۆنگرهى ئهو جوڵانهوهیه بوو لهدواى ئهو کێشانهى بهرۆکى جوڵانهوهکهى گرت که بههۆیهوه دوو پهرلهمانتاریان لهپهرلهمانى عێراق وازیان لهجوڵانهوهکه هێناو چوار پهرلهمانتاریشیان لهکوردستان بهشێوهى سهربهخۆ کاردهکهن.

سیروان بابان پهرلهمانتارى فراکسیۆنى نهوهى نوێ و یهکێک لهپهرلهمانتاره ناڕازییهکان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئێمه لهدروستکهرى بناغهى نهوهى نوێوه ههبوین و خۆمان دروستمان کردووه، بۆیه ئێمه نهوهى نوێین و ئهوه نیه کهئهوان باسى دهکهن، چونکه لهسنورى خۆیان لایانداوه لهگهڵ یهکێتى و پارتى دانیشتوون، نهوهى نوێ کۆمپانیا نیهو ههمومان خاوهنین نهک خاوهنى کۆمپانیا ببێته سهرۆکى، ناو گرنگ نیه خۆم داممهزراندووه«.

وتیشى «بهم شێوهیه دهمێنینهوهو دهستى پێوهدهگرین تا ئهوکاتهى که نهبێت بهعهیبه بهسهرمانهوه، ئێمه نامانهوێت کۆیلایهتى قبوڵ بکهین».

جووڵانەوەی نەوەی نوێ حزبێکی سیاسییە کە لەساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوە.

لە ٢٩ی ١ی ٢٠١٨ جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ھاوپەیمانێتی لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و کوردستان راگەیاند.

 لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ساڵی ٢٠١٨، نەوەی نوێ توانی ٤ کورسی بەدەستبھێنێت. هەروەها لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان توانی ٨ کورسی بەدەستبهێنێت.

دواتر جوڵانەوەکە دووچاری کێشەیەکی ناوخۆیی بوویەوە، لە ٢١ی نیشانی ئەمساڵدا بەشێک لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکە لە بەغژا جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند و شاسواریان تۆمەتبار کرد بە هەوڵی بە بنەماڵەییکردنی حزبەکە. بەڵام شاسوار عەبدولواحید ئەوانی بە «بێ نمەک» ناوهێنا.

دواتر بەشێکی تر لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان هاوشێوەی پەرلەمانتارانی بەغدا ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەشاسوار عەبدولواحیدو هەندێکیشان رایانگەیاند هەڕەشەی بلاوکردنەوەی گرتەی سێکسیان لێکراوە.

دوای چەند رۆژێک ئاسایشی سلێمانی ١١ خۆبەخشی نەوەی نوێی دەستگیرکرد بەتۆمەتی دەستهەبوون لەو هەڕەشانە بەڵام نەوەی نوێ ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە.

رۆژی 16-5-2019  شاسوار عەبدولواحید، دەستگیرکراو دواتر لە مانگی حوزەیران بەکەفالەت ئازادکرا، لەوکاتەوە تائێستا کێشە ناوخۆییەکانی جووڵانەوەکە بەهەڵواسراوی ماوەتەوەو چارەسەر نەکراوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار