وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم ئاماده‌کارى بۆ پرۆژه بودجه‌ى 2020 نه‌کردووه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه ئاشکراده‌کات به‌پێى به‌دواداچونه‌کانیان وه‌زاره‌تى دارایى ئاماده‌کارییه‌کانى بۆ پرۆژه‌ى ساڵى داهاتوو نه‌کردووه.
به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بێت هه‌موو ساڵێک پرۆژه‌ى بودجه له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان بکرێت تاگفتوگۆو تێبینیه‌کانى خۆى بخاته‌ڕوو دواتر په‌سه‌ندى ده‌کات.
دواى ئه‌وه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم له 10ى ته‌مموزى ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌کاربوو باسى ئه‌وه‌یان کرد که بۆ ساڵى 2020 پرۆژه‌ى بودجه ئاماده ده‌که‌ن و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانى ده‌که‌ن.
زیاد جه‌بار، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ماوه‌ى پێنج ساڵه پرۆژه‌ى بودجه نه‌هاتۆته په‌رله‌مانى کوردستان و به‌و هۆیه‌وه هیچ چاودێرییه‌ک له‌سه‌ر حکومه‌ت نه‌بووه له‌سه‌ر خه‌رجى و داهاته‌کانى ته‌نانه‌ت (به‌یانى مالى) راگه‌یه‌ندراوى دارایى که لاپه‌ڕه‌یه‌ک بووه نه‌هاتۆته په‌رله‌مانى کوردستان.
هه‌روه‌ها وتیشى «له‌ماوه‌ى رابردوودا داوامان له‌وه‌زاره‌تى دارایى کردووه که پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ئاماده بکه‌ن تا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى بکه‌ن، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌کان که له‌ناو وه‌زاره‌تى دارایى به‌ده‌ستمان گه‌شتووه ئاماده‌کارى بۆ پرۆژه‌ى بودجه نه‌کراوه«.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که په‌رله‌مانى کوردستان پێویستى به په‌نجا رۆژ هه‌یه بۆ گفتوگۆکردن و په‌سه‌ندکردنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2020 ئه‌گه‌ر له‌مانگى داهاتوودا نه‌گاته په‌رله‌مان «که‌واته پرۆژه‌ى بودجه دواده‌که‌وێت یان نابێت».
هاوکات، زیاد جه‌بار تەئکیدى له‌وه‌شکرده‌وه هێشتا حکومه‌تى عێراق پرۆژه بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق نه‌کردووه و هه‌رێمى کوردستان ره‌نگه چاوه‌ڕێى بودجه‌ى عێراق بکات تا خه‌مڵاندنى خۆى له‌سه‌ر ئه‌نجامبدات.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى رۆژنامه‌ى هاوڵاتى، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى له‌مانگى رابردووه‌وه داواى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه کهخهمڵاندنى خه‌رجى و داهاته‌کانیان ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى بکه‌ن، به‌ڵام به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته گرنگه‌کان تائێستا ئاماده نین خه‌مڵاندنى داهات و خه‌رجیه‌کانیان بنێرین که بریتین له‌وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان و وه‌زاره‌تى دارایى کهزۆرینهى ژماره‌ى داهاته‌کان لاى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ن.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت وه‌زاره‌ته‌که‌یان له ئاماده‌کارییه‌کانیان بۆ پرۆژه‌ى 2020 به‌رده‌وامن.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى داواى له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کردووه خه‌مڵاندنى خۆیان بۆ پرۆژه‌ى 2020 ئاماده‌بکه‌ن و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بکه‌ن و ده‌بێت هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان پێوه‌ى پابه‌ند بن».
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه به‌فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاردراوه سه‌رجه‌م داهاته‌کان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى.