ناکرێت حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى زه‌ڕبى سفر بکرێت

ڤیان سه‌برى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌به‌غدا بۆ ‌هاوڵاتى:

ڤیان سه‌برى سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى لهپهرلهمانى عێراق رایدهگهیهنێت، ناکرێت حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى زهڕبى سفر بکرێت، چونکه ئهو کێشانهى دروستبووه کهڵهکهبووى ساڵانێکى درێژى حوکمڕانییه.

ڤیان سهبرى لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتى باس لهوهدهکات، ههر مهترسییهک و گرژییهک لهبهغدا دروست ببێت کاریگهرى خۆى لهسهر دواکهوتنى گفتوگۆکانى ههرێمى کوردستان و حکومهتى عێراقى دهبێت، کاریگهرى لهسهر ههموو عێراقیش دهکات.

پێشیوایه، کۆبوونهوهى زۆربهى فراکسیۆنهکانى پهرلهمانى عێراق لهگهڵ نوێنهرى خۆپیشاندهران ماناى وایه ئهم حکومهته دهمێنێتهوه.

هاوڵاتى: وهک سهرۆکى فراکسیۆنى پارتى بهشدارى کۆبونهوهى سهرۆک فراکسیۆنهکانتان کرد لهگهڵ نوێنهرى خۆپیشاندهران، داواکارییهکانیان چییه؟

ڤیان سهبرى: دوێنێ شهممه بهشداربووین لهکۆبونهوهکهى سهرۆکایهتى پهرلهمانى عێراق بهرێز محهمهد حهلبوسى و سهرۆک فراکسیۆنهکان لهگهڵ سهد کهس لهنوێنهرانى خۆپیشاندهران، ئێمه گوێبیستبووین داخوازییهکانیان چییه، چیان پێیهو چیان دهوێت.

بهشێک لهنوێنهرى خۆپیشاندهران تهمهنیان 15 ساڵان تا 65 ساڵ هاتبوون و لهههموو پارێزگاکانى عێراقهوه هاتبوون، بهشێکیان ئاستى خوێندهوارییان نهبوو، ههندێکیان دکتۆرایان ههبوو، داواکارییهکانیان له چوار ئاستدا خۆى دهبینییهوه، ئاستى یهکهمیان داواکارى شهخسى بوو زۆر لهوان داواى خزمهتگوزاریى کارهباو ئاوو کاریان دهکرد، بهتاڵه ههیهو فهسادو گهندهڵى ههیه، بهشێکیان داوایان دهکرد ئهنجومهنى پارێزگاکان ههڵبوهشێندرێتهوه، ههندێکیان داواى شوێنى نیشتهجێبوونیان دهکرد.

بۆ خۆم لهلیژنهى نیشتهجێبوونم لهپهرلهمانى عێراق و زۆر باسى قهیرانى نیشتهجێبوونمان کردووهو پرۆژه یاسامان پێشکهشکردووه ناکرێت ژنه شههید لهناو خانووى خۆى نهبێت و زستان فهرش و زۆپاى نهبێت و نهوتى دهستنهکهوێت کهعێراق ژێرهکهى رووبارێک نهوته.

یهکێکى دیکه لهداواکارییهکانیان بریتى بوو لهکولێژهکان ئهو کهسانهى دهرچووى زانکۆو پهیمانگاکانن دابمهزرێن کهچهندین ساڵه دهرچوون و حکومهتى عێراق دایاننهمهزراندوون، ئهوانهشى به وانهبێژ بهشێوهى گرێبهست وانه دهڵێنهوه بۆیان بکرێته دامهزراندنى فهرمى و بهشێوهى گرێبهست نهمێنێتهوه.

چوارهم ئاستى داواکاریان ئاستى سیاسى بوو کهئهنجومهنى پارێزگاکان ههڵبوهشێندرێتهوهو ههندێک داواى ههڵوهشاندنهوهى حکومهتى عێراقیان دهکرد، بهشێک داواى گۆڕینى نیزامى سیاسى عێراق و گۆڕینى دهستوریان دهکرد.

ئێمهش وهک سهرۆک فراکسیۆنهکان گوێبیستبووین و حهلبوسى سهرۆکى پهرلهمان پێیانى راگهیاند کهدهبێت ههندێک یاسا دهربکهین (100) ههزار یهکهى نیشتهجێبوون دروستبکهین لهسهر بودجهى 2020 و وهکو چارهسهرى قهیرانى نیشتهجێبوون.

وهکو پهرلهمان پهیوهستین بهموازهنهى 2020وه  کهدێته پهرلهمان و پێویسته یاساى بودجه بهشێوهیهک دابڕێژرێت کهداخوازى خۆپیشاندهران و هاوڵاتیان تێیدا جێگیر بکرێت.

هاوڵاتى: چهند سهرۆک فراکسیۆن بهشدارى کۆبونهوهکهیان نهکرد؟

ڤیان سهبرى: سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى و بهنده ئامادهبووین، سهرۆک فراکسیۆنه کوردییهکانى دیکهى لێنهبوو، ههروهها سهرۆکى فراکسیۆنى سائیروون ئامادهنهبوون و ئهوانى دیکه حازر بوون.

تهبعهن ئێمه وهعدمان داوه بهخۆپیشاندهران و بهڵێندرا پێویسته داواکارییهکان جێبکرێتهوه لهپرۆژهى بودجهى 2020 دا، وهکو پهرلهمانتارى عێراق بهسیاغهى یاسایى داواکارییهکان ئهوهى ئهرکى پهرلهمانه ئهنجامى بدات.

هاوڵاتى: حهلبوسى دهتوانێت داواکارییهکانى خۆپیشاندهران لهپرۆژهى بودجهى 2020 جێ بکاتهوه؟

ڤیان سهبرى: تهبعهن ئێمه وهعدمان داوه بهخۆپیشاندهران و بهڵێندرا پێویسته داواکارییهکان جێبکرێتهوه لهپرۆژهى بودجهى 2020 دا، وهکو پهرلهمانتارى عێراق بهسیاغهى یاسایى داواکارییهکان ئهوهى ئهرکى پهرلهمانه ئهنجامى بدات.

هاوڵاتى: پێتانوایه مهترسى ههیه لهسهر ههڵوهشاندنهوهى حکومهتى عێراق بهسهرۆکایهتى عادل عهبدولمههدى؟

ڤیان سهبرى: ئهوهى دوێنێ لهو کۆبونهوهیه بینیم ئهوهیه که تهنها فراکسیۆنى سائیروون بهشدارى کۆبونهوهکهیان نهکرد، ئهوه نیشانهى ئهوهیه که داواکارى و رهخنهیان لهحکومهت ههیه.

لهماوهى 16 ساڵى رابردوودا حکومهته یهک لهدواى یهکهکانى عێراق خزمهتگوزارییان پێشکهش نهکردووهو ههمووى کهڵهکه بووه لهسهر عادل عهبدولمههدى

هاوڵاتى: عهبادى و موقتهدا سهدر داواى ههڵبژاردنى پێشوهختهو حکومهتى رزگارى نیشتمانیان کرد، ئایا مهترسیى تهواو نییه لهههڵوهشاندنهوهى حکومهت؟

ڤیان سهبرى: ناتوانم بڵێم مهترسى ههیه یان نییه، تهبیعهن ههموو شتێک لهعێراقدا چاوهڕوانکراوه، ئێمه پشتیوانى دهوڵهتى عێراق دهکهین، دهستور گرنگه بۆ ههموو عێراق، هێزه ئهمنییهکان دهستى خۆى بپارێزێت لهکوشتنى خۆپیشاندهران و هاوڵاتیانى عێراق، خۆپیشاندهرانیش بیناو دامهزراوهکانى عێراق نهسوتێنن، لهماوهى 16 ساڵى رابردوودا حکومهته یهک لهدواى یهکهکانى عێراق خزمهتگوزارییان پێشکهش نهکردووهو ههمووى کهڵهکه بووه لهسهر عادل عهبدولمههدى، ناکرێت ئهم حکومهته زهڕبى سفر بکرێت، نهک لهماوهى  ساڵێکى حکومڕانى عێراقدا بهسهرۆکایهتى عادل عهبدولمههدى بوترێت حکومهت خراپه.

هاوڵاتى: ئایا خۆپیشاندان بهردهوام دهبێت یا نا؟

ڤیان سهبرى: پهرلهمانى عێراق کۆبوونهوه لهگهڵ سهندیکاکانى عێراقى دهکات، ئێمه کۆبوونهوهیان لهگهڵ دهکهین و کۆبوونهوهى  لیژنهى دارایى و مافى مرۆڤ و یاسایى و بهرگرییه، کۆبونهوه دهکهین و رۆڵى دهبێت بۆ هێورکردنهوهى دۆخهکهو ئێمه دهسهڵاتى یاسادانانین نهک جێبهجێ کردن.

هاوڵاتى: پهیوهندییهکانى ههرێم و بهغدا بۆ گفتوگۆکردن بههۆى ئاڵۆزییهکانهوه دوادهکهوێت؟

 ههر مهترسییهک و گرژییهک لهبهغدا دروست ببێت کاریگهرى خۆى لهسهر دواکهوتنى گفتوگۆکانى ههرێمى کوردستان و حکومهتى عێراقى دهبێت، بێگومان کاریگهرى لهسهر ههموو عێراقیش دهکات.

ڤیان سهبرى: ههر مهترسییهک و گرژییهک لهبهغدا دروست ببێت کاریگهرى خۆى لهسهر دواکهوتنى گفتوگۆکانى ههرێمى کوردستان و حکومهتى عێراقى دهبێت، بێگومان کاریگهرى لهسهر ههموو عێراقیش دهکات.

کاریگهرییهکان جهوههرى نابن ئیشهڵا، بهڵام ئهگهر نیزامى ساسیى و حکومهتى ئێستا بگۆڕێت گۆڕانکارى و گاریکهرى لهسهر گفتوگۆکانى ههرێم و بهغدا دروستدهکات، بهڵام باوهڕناکهم گۆڕینى حکومهتى عێراق ببێت.

هاوڵاتى: عادل عهبدولمههدى دهوترێت وهرهقهى دهستلهکارکێشانهوه لهگیرفانیدایه؟

ڤیان سهبرى: وادهڵێن بهڕێز عادل عهبدولمههدى وهک دهوڵهت تهحهمولى  16 ساڵى خراپى حکومهته یهک لهدواى یهکهکانى عێراق نابێت بکات، لهنیزامى سیاسى بهشهوو رۆژێک نایهته گۆڕین.

هاوڵاتى: مهترسى لهسهر موچهى هاوڵاتیانى ههرێم دروستبووه یان نا؟

ڤیان سهبرى: باوهڕناکهم هیچ مهترسییهک ههبێت، زۆربهى فراکسیۆنى عێراق بهشدارى کۆبونهوهى دوێنێى پهرلهمانى عێراقیان کرد لهگهڵ نوێنهرى خۆپیشاندهران، ماناى وایه ئهم حکومهته دهمێنێتهوه، ئیشائهڵا ئهم حکومهته وهک خۆى دهمێنێتهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار