"دڵه‌ڕاوکێی زۆر هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بڕووخێت کێ ده‌بێته‌ به‌دیل"

جوان ئیحسان سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ‌هاوڵاتی

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

سهرۆکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى عێراق رایدهگهیهنێت، دڵهڕاوکێی زۆر ههیه لهلاى هێزه سیاسییهکانى عێراق، که ئهگهر حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى بڕوخێت کێ دهبێته بهدیل.

جوان ئیحسان لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتی باس لهوهدهکات، ئێستا دوو ئهگهر ههیه، یهکێکیان ئهوهیه گۆرانکاریهکى زۆر له ههموو وهزارهتهکان بکرێت، ئهگهرهکهى دیکه پرسی ههڵوهشاندنهوهیه، بهڵام ئهمه ئیجماعى زۆربهى لایهنهکانى دهوێت.

ئاماژه بهوهشدهکات، هێشتا قسه لهسهر ئهوه نهکراوه که کامه بژارده بۆ کورد باشه، بهڵام کارى حکومهتى ههرێم و حزبه سیاسییه کوردییهکان، ئهوهنییه که حکومهتێک بڕوخێنن و حکومهتێکى دیکه دروست بکهن.

هاوڵاتی: کۆبونهوهکهتان لهگهڵ نوێنهرانى خۆپیشاندهران چ ئهنجامێکى ههبوو؟

جوان ئیحسان: کۆبونهوهکه لهگهڵ نوێنهرى خۆپیشاندهراندا بوو، لهناو ئهوهشدا ههستمان پێکرد که خهڵکى تێدایه لهناو خۆپیشاندهرانیشدا نهبوو، نوێنهرى کۆمهڵه خهڵکێک بون که داواکاریان ههبوو، داوکاریهکانیان زۆر زۆر بون، ههلى کارو دامهزراندن و خزمهتگوزارى و خوێندن و تهندروستى و گرێبهستهکانیان ههڵوهشێنردراوهتهوه و لهگهڵ وهزارهتى ناوخۆو زۆر زۆر بون، رێگهى به ههمویان داو بهشێکى پهیوهست بوو بهداواکارى که پهیوهسته بهژیانى رۆژانهى خهڵکهوه، گوزهرانى خۆیان و بهشێکى ترشیان دورتر رۆیشتون لهوانه داواى گۆڕینى سیستهمى حوکمڕانى دهکهن، داواکارى سیاسى قورس که ئاسان نیه بهشێکیان داواى ههموارکردنهوهى دهستور دهکهن که ئێمه بههیچ شێوهیهک رێگهنادهین که کۆمهڵێک شتێکى تێدایه جۆرێک لهمهرجى تهعجیزیه، داوادهکرێت لهحکومهت و ئیشى ئهم حکومهتهش نییه.

هاوڵاتی: نوێنەری خۆپیشاندەران باسى ههڵوهشاندنهوهى حکومهتیان کرد؟

جوان ئیحسان: بهڵى بهشێکیان داواى ئهوهیان کرد کهبێئومێد بوون لهم حکومهته و بڕوایان پێنهماوهو سهرۆکى پهرلهمان پهیمانى چارهسهرکردنى بهشێکى باشى کێشهکانیداو وهک گهڕانهوهى ئهوانهى کهگرێبهستهکانیان ههڵوهشێندراوهتهوه، نزیکهى چهند ههزار کهسێک دهبن.

هاوڵاتی: پهیمانى یهکهى نیشتهجێبونیان پێدرا؟

جوان ئیحسان: سهرۆکى پهرلهمان پهیمانى یهکهى نیشتهجێبونى پێدان بهمهرجێک زهوى وهرگرن و قیست وهرگرن، بۆ ئهوهى بیکهن به خانوو، نهک زهوى وهرگرن و کڕین و فرۆشتنى پێوه بکرێت و دواى ببێتهوه بهکێشه، له مهبهستێکى خزمهتهوه ببێته به مهلهفێکى تر، کارى ههموو وهزارهتهکان  لهو کۆبونهوه باس کراوه، بهڵام ئهمه دهمێنێتهوه سهر ئهوهى تاچهند دهتوانێت ئهمانه جێبهجێبکات.

هاوڵاتی: له پرۆژه بودجهى 2020دا ئهمه ههمووى جێی دهبێتهوه؟

جوان ئیحسان: لهبودجه بهشێکى باشى جێی دهکرێتهوه، چونکه نیازهکه ههیهو رێککهوتنى سیاسیش ههیه، چونکه هیچ لایهک ناڕهزایى لهسهر ئهوه نییه، کهخزمهت پێشکهشبکرێت بهخهڵکانێک که پێویستیان پێیهتى جێبهجێنهکرێت، که سهرهتایترینیان پرهنسیپى مرۆڤانهیه، لههیچ لایهنێکى سیاسى قبوڵ ناکرێت که ئهو مافه نهدات، بهشێکى به پهیوهندى تایبهتى لهنێوان سهرۆکى پهرلهمان و حکومهت جێبهجێدهبێت و بهشێکى ترى به ههندێک یاسا کهدهتوانرێت به پهله بهێنرێته پێشهوه، بهشێکى زۆرى کێشهکان چارهسهردهکات، ئهوهى که پێویستیانه لهماوهیهکى کهمدا بکرێت و که نیەتى هێزه سیاسیهکانى لهسهربێت چارهسهرى بۆ دهدۆزرێتهوه.

هاوڵاتی: چ فراکسیۆنێک بهشدارنهبوو لهکۆبوونهوهکهدا؟

جوان ئیحسان: وهک سهرۆکى کوتله تهنیا ئێمه بهشداربوین و ئهندامانى تریش بهشدار نهبون، سهدر بههیچ جۆرێک بهشدار نهبوو، میحوهرى وهتهنى سوننیش، بهشدارنهبون و ئوسامه نوجێفیش بهشدارنهبوو.

هاوڵاتی: دهتوانین بڵێین پهرلهمان بووهته دوو بهشهوه؟

جوان ئیحسان: دانیشتنى پهرلهمان نهکراو ههمووى لهگهڵ چاکسازین و بهشێکیش لهوانهى که ریکلام دهکهن، لهوانهیه زۆر جددى نهبن تێیدا بهتایبهت که لهناو سوننه و شیعه که لهوانهیه وهک ئیتیقایهک بێت لهیهکترى دهدهن، وهکو زهختێک بهرامبهر یهکترى بهکاریدههێنن، چونکه ئهمانه ئامادهسازى زۆرى تێدایه، ئهمانه بهپرۆسهى ئاسان ناڕۆن تا بهشهوو رۆژێک بکرێت.

هاوڵاتی: زۆرجار وتراوه عادل عهبدولمههدى، وهرهقهى ئیستیقالهکه لهگیرفانیدایه، پێتوایه ئهم حکومهته دهمێنێتهوه، تاچهند مهترسى ههیه؟

جوان ئیحسان: دوو ئهگهر ههیه، یهکێکیان که گۆڕانکاریهکى زۆر له ههموو وهزارهتهکان بکات، ههموو لایهنهکان پشگیرى ئهوه دهکهن، بهمهرجێک پشتیوانى لهخۆى بکات و دهستى واڵا بکات، چونکه لهدروستکردنى کابینهکهیدا دهستى واڵانهبوو، ئیستا داواى ئهوهدهکات کهدهستکراوهبێت لهو تیمه وهزاریهى که کارى لهگهڵدا دهکات، بهشهکهى ترى ئهوهیه بههیچ جۆرێک حزبه سیاسییهکان و کوتلهى سیاسى لهسهر ئهمه بڕیاربدهن که دهبێت ئهمه ههڵوهشێتهوه، ئهوه ههڵدهوهشێتهوه، بهڵام ئهمه ئیجماعى زۆربهى زۆریانى دهوێت.

هاوڵاتی: کامیان لهقازانجی کورده، ئهم حکومهته بمێنێتهوه و چاکسازى بکات؟

جوان ئیحسان: وهکو قهرارى کوردى هێشتا قسه لهسهرئهوه نهکراوه کهکامه لهقازانجیهتى، بهڵام وهک رههى تایبهتى خۆم کارى حکومهتى ههرێم و کارى حزبه سیاسیه کوردیهکان، ئهوهنیه که حکومهتێک بڕوخێنن و حکومهتێک دروستبکهن، چونکه ئێمه کهمین و 58 کهسین، به روئیاى جیاوازیشهوه، بهڵام ههموومان هاوڕاین لهسهر ئهوهى بهرژهوهندى هاوبهشمان ههبێت کهههرێمى کورستان و خهڵکى ههرێمى کوردستان بهرژهوهندیهکانیان لهسهروو ههموو شتێکهوهیه، ئێمه پشگیرى کهسێک و حکومهتێک دهکهین که مافه رهواکان و بهتایبهتى بژێوى ژیان و خۆشگوزهرانى بگهڕێننهوه بۆ ههرێمى کوردستان.

هاوڵاتی: ئێستا ئێوه لهگهڵ ئهم حکومهتهن که چاکسازى بکات یان ههڵوهشێتهوه و نهزانین کێ دهبێت بهسەرۆکی حکومهت؟

جوان ئیحسان: ئهو دڵەڕاوکێیە نهک ئێمه وهکو کورد، بهڵکو حزبهکانى تریش ههیانه، حزبه عێراقییهکانیش ههیانهو تهنانهت ئهوانهش که داواى چارهسهرى جوزئى دهکهن خۆشیان دڵهڕاوکێی زۆریان ههیه کهحکومهتهکه بڕوخێت کێ دهبێت بهبهدیل و چۆن ههڵسوکهوتى لهگهڵدا دهکرێت، ئهوه ههڵبژاردهیهکى  ئاسان نییه و تۆزێک زووه بۆ قسهکردن لهسهرى.

هاوڵاتی: ئهگهره بههێزهکه کامهیه؟

جوان ئیحسان: ئهگهرى زیاتر ئهوهیه چاکسازى بکات لهوهزارهتهکان.

هاوڵاتی: لهکاتى دانانى وهازرهتهکاندا خۆ لهپهرلهمان دهنگیان لهسهر درا؟

جوان ئیحسان: بهشێکى باشى بهڕێکهوتن بوو، بهشهکهى تریشى ئهوهى کهدهنگى لهسهر نهدرا، تهحهفوزى خۆى لهسهر داوه کهدهنگى پێ نهداوه، بهڵام که بهزۆرینه دهڕوات و دهبێت بهوهزیر، ئهوهش ماناى ئهوهنیه، ههمووان لهسهرى ڕازى بن.

هاوڵاتی: وهک سهرۆکى فراکسیۆن لهگهڵ لیژنهى دارایى کۆبونهوه؟ پاش ئهم خۆپیشاندانه پێت وایه ئهم ئالۆزیانه گفتوگۆکان دوادهخات؟

جوان ئیحسان: بهدڵنیاییهوه دوایدهخات، چونکه ئێستا زۆربهى زۆرى سهرقاڵى ئهوهن رهوشهکه هێمن بکرێتهوه و وهزعى ئهمنى بگهڕێنرێتهوه بۆ بهغدا و ناوچهکانى تر، ئهولهویهت زیاتر بۆ ئهمهیه، پێویست بوو ئهمڕۆ دانیشتنى پهرلهمان بوایه و کۆمهڵێک یاسا ههبوو کهخوێندنهوهى یهکهمى بۆ بکرایهو  دووهمى بۆدهکرا و ههمویان وهستاوه، بهدڵنیاییهوه پهرلهمان و حکومهت و سهرۆکایهتى کۆمار پێوهى خهریکن، ئهبێته هۆى دواکەوتنی  زۆر لهکاروبارهکان.

هاوڵاتی: بهرههم ساڵح وهک سهرۆک کۆمار رۆڵى چییه؟خهڵک ترسى لهوهههیه کهموچه نهدرێت؟

جوان ئیحسان:  بهردهوام ئهو قهلهقیه ههیه تهنانهت بۆ ناوچهکانى ترى عێراقیش، کهکێشه ههبێت ههموو کارهکان دوادهکهوێت، بژێوى خهڵکیش تێکدهچێت و ترس و دڵهڕاوکى دهبێت، رۆڵی سهرۆککۆمار رۆڵێکى زۆر سهرهکییهو ماوهیهک پێش ئێستا سهرۆکایهتى وهفدێکى ئیتیحادى کرد، بهرهو ههرێم رۆیشتن و بهردهوامیش لهو ناوهندهدایه بۆ نزیککردنهوهى حکومهتى ههرێم و حکومهتى ئیتیحادى، لهحکومهتى ههرێمیشهوهو لهحکومهتى ئێرهشهوه  سهرۆکایهتى پهرلهمان و حکومهتیشهوه نیەتى جددیمان بینى که خهمخۆرى پێوه دیاره، ههم بۆ ئهوهى پرۆسه سیاسییهکه ئیستیقرارێک بهخێویهوه ببینێت و لهلایهکى تریشهوه خهڵک کهمترین زیانى بهرکهوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار