سلێمانى به‌رهه‌می سه‌وزه‌ى خۆى ده‌خوات
به‌رهه‌مى سه‌وزه پێداویستى ناوخۆیی پڕده‌کاته‌وه‌و له‌سه‌دا 80ى لهخانووە پلاستیکییه‌کاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
ماوه‌ى (10) ساڵه ئه‌میر داراى جوتیار، له‌خانووه پلاستیکییهکانى له‌بازیان سه‌وزە به‌رهه‌مده‌هێنێت و ره‌وانه‌ى بازاڕه‌کانى ده‌کات به‌مه‌به‌ستى ساغکردنه‌وه‌ى، له‌و رێگه‌یه‌وه قازانجى باشى کردووه.
ئه‌میر (20) خانوى پلاستیکى هه‌یه، که‌جۆره‌ها سه‌وزه‌ى لێبهرههمدههێنێت، له‌م وه‌رزه‌دا به‌رهه‌مه‌کانى کێڵگه‌که‌ى زیاتر بریتین له، سپێناغ، سڵق و ته‌ڕه‌تیزه، که به‌وته‌ى ئه‌و ئاسان ساغدهکرێنهوهو بۆ جوتیاره‌که‌ش قازانجى باشه.
به‌پێى ئه‌زمونى ئه‌و جوتیاره، له (500) مه‌تر زه‌ویدا، سێ هه‌زار ده‌سک سه‌وزە به‌رهه‌مده‌هێنرێت، که به‌پێی جۆره‌که‌ى نرخه‌که‌ى گۆڕانکاریی به‌سه‌ردادێت، به‌ڵام به‌زۆرى نرخى هه‌ر ده‌سکێک به (250) دینار ده‌فرۆشرێت.
وتیشى «بۆ تور له (500) مه‌تردا، شه‌ش هه‌زار ده‌سکى تێداده‌بێت و تور له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا کۆتایى پێدێت کەنزیکهى ماوه‌ى (40) رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت».
ئه‌میر باسى له‌وه‌کرد، هه‌موو سه‌وزه‌کان قازانجى بۆ جوتیار تێدایه، چونکه هاورده ناکرێت و له‌ده‌ره‌وه نایه‌ت، «ناوخۆ به‌شى ئه‌وه‌ى هه‌یه که به‌زیادیشه‌وه به‌شى بکات و بۆ ناوچه‌کانى دیکه‌ى عێراقش ده‌ڕوات، به‌به‌رده‌وامى».
به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ى ئێستا له‌سه‌دا (80)ى له‌ڕێگه‌ى خانووى پلاستیکیه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له‌ئێستادا (16) هه‌زار خانووى پلاستیکى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى هه‌یه.
رزگار حه‌مه خدر، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى، بۆ هاوڵاتی وتی «به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ى ناوخۆ زۆربه‌ى زۆرى به‌کارده‌هێنرێت و له‌بازاڕدا نامێنێته‌وه و بهتهواویشى به‌شى ناوخۆ ده‌کات».
به‌گشتى له 15ى چوارەوە به‌رهه‌مى ناوخۆى سه‌وزه پێداویستى پڕده‌کاته‌وه، له‌مانگه‌کانى حەوتو هەشتدا به‌رهه‌مهێنانى سه‌وزه ده‌گاته لوتکه‌و زیاد له‌پێداویستى ناوخۆیی به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
تائێستا جگه له‌ناردنى بۆ چه‌ند پارێزگایه‌کى عێراق، به‌رهه‌مى سه‌وزه‌ى هه‌رێم ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه نه‌کراوه، که بهبڕواى رزگار حه‌مه خدر هۆکاره‌که‌ى ئه‌وه‌یه «سه‌وزه به‌رگه ناگرێت بۆ دوور بڕوات و چوارده‌وریشمان وڵاتى کشتوکاڵین».
له‌وه‌رزى هاویندا زیاتر سه‌وزه‌ى ته‌ڕه‌تیزه و که‌وه‌رو که‌ره‌وزو مه‌عده‌نوس و سڵق و جه‌رجیر و ته‌رخون داواکارى له‌سه‌ره. لهوهزى زستاندا برۆکلى و کاهوو و قه‌رنابیت زۆر خواستى له‌سه‌ره.
دوو رێگا هه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانى سه‌وزه، رێگاى کشتوکاڵى ئاسایی له‌زه‌وى کشتوکالێدا یان رێگاى خانووى پلاستیکی.
وه‌سفى خه‌لیل، راوێژکارى کشتوکاڵى، له‌ژورى بازرگانى سلێمانى، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «له‌ئێستادا له‌ناو خانووى پلاستیکى سه‌وزه زۆر زیاتر ده‌کرێت، چونکه چاکتره‌و خه‌ڵک زیاتر متمانه‌ى پێیه‌تى که به‌ئاوى پیس ئاو نادرێت».
وتیشى «سه‌وزه‌ى خانووى پلاستیکى پاکتره‌و به‌رهه‌مى باشتره، هه‌موو جۆره سه‌وزه‌یه‌ک ده‌رمانى کیمیایى بۆ به‌کارنایه‌ت، چونکه ناسکه‌و زوو له‌ناوده‌چێت، به‌رگه‌ى دەرمانی کیمیایی زۆر ناگرێت».
به‌وته‌ى وه‌سفى، سه‌وزه گهڵادهرهکان بۆ جوتیار پاره‌ى باش ده‌کات و قازانجى لێده‌کات، به‌نمونه برۆکلى کیلۆى (1500) دینار ده‌کات له بازاڕدا که بۆ جوتیاره‌که ئه‌رکى که‌مه‌و تێچووى زۆر نیه.
به‌رهه‌مه سه‌وزه‌واته‌کان زۆربه‌یان به‌تۆو ده‌کرێن، به‌گشتى ماوه‌ى مانگێک بۆ (45) رۆژى ده‌وێت تادێته به‌رهه‌م، که هاته‌به‌رهه‌م دوو وه‌رزى هه‌یه، واته مانگێک به‌رده‌وام ده‌بێت، دواى (10) بۆ (20) رۆژ هه‌ڵده‌داته‌وه‌و له‌مانگێک بۆ سێ مانگ به‌رهه‌مى ده‌بێت.
وه‌سفى خه‌لیل ده‌ڵێت، به به‌دواداچون ده‌رکه‌وتووه هه‌موو دۆنمێک رۆژانه (100) ده‌سک به‌رهه‌مى هه‌یه، نزیکه‌ى (200) دۆنم به‌رهه‌مى سه‌وزه هه‌یه له‌سلێمانى و ده‌وروبه‌رى.
سه‌وزه‌ى خانووى پلاستیکى زۆرتر به‌رهه‌مى هه‌یه‌و زۆریش ده‌مێنێته‌وه، که‌زیاتر له‌سێ مانگه، به‌ڵام سه‌وزه‌ى ده‌ره‌وه‌ى خانووى پلاستیکى مانگێگ زیاتر نامێنێته‌وه.
سه‌وزه‌کان به‌گشتى پێویسته له‌پله‌ى گه‌رماى زۆر به‌رزدا بپارێزرێن، له‌زستاندا ده‌بێت ته‌ڕ نه‌بن، چونکه سه‌وزه به‌ته‌ڕى تووشى که‌ڕوو ده‌بێت و له‌ناوده‌چێت.
هه‌موو به‌رهه‌مه سه‌وزه‌واته‌کان وه‌ک (ته‌ڕه‌تیزه، که‌وه‌ر، که‌ره‌وز، مه‌عده‌نوس و جه‌رجیر....) پێیان ده‌وترێت سه‌وزه گه‌ڵاداره‌کان.
سامان عه‌زیز، به‌ڕێوەبه‌رى عه‌لوه‌ى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «سه‌وزه‌واته‌کان به‌گشتى باجى گومرگیان به‌به‌رده‌وامى له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى رێگه لههاوردهکردنى بگیرێت و نه‌یه‌ته ناو هه‌رێمه‌وه، چونکه به‌رهه‌مى ناوخۆ به‌شى پێداویستى ناوخۆ ده‌کات».
وتیشى «هه‌موو سه‌وزه‌واته‌کان به‌ده‌سک به‌ئێمه ده‌فرۆشرێت و رۆژانه به‌رهه‌مێکى زۆر ده‌هێنین و له‌ناو عه‌لوه‌ى سلێمانیدا وه‌رده‌گیرێت».
سهوزهواتهکانى تر وه‌ک ( ته‌ڕه‌تیزه، که‌وه‌ر، که‌ره‌وز، مه‌عده‌نوس و جه‌رجیر....) به شلیف وه‌رده‌گیرێت لهجوتیارهکه، هه‌ر شلیفێک (100) ده‌سکى تێدایه به (10) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت و ده‌سکى به (100) بۆ (150) دینار ده‌فرۆشرێته‌وه به‌کڕیاره‌کانى تر.
سامان وتیشى «زۆر به‌رهه‌م هه‌یه به‌درێژى ساڵ باجى گومرگى له‌سه‌ره، چونکه له‌ناوخۆدا زۆره‌و به‌شى پێداویستى ناوخۆ پڕده‌کاته‌وه«.
هه‌ریه‌ک له‌به‌رهه‌مى (ته‌ڕه‌پیاز، به‌روبومه سه‌وزه گه‌ڵاییه‌کان، قارچک) به‌درێژایى ساڵ باجى گومرگیان له‌سه‌ره، چونکه به‌رهه‌مه‌که‌ى به‌شى پێداویستى ناوخۆیی ده‌کات.
به‌ڵام (کاهوو، قه‌رنابیت، که‌له‌رم) له‌و مانگه‌دا که به‌رهه‌میان که‌مده‌بێته‌وه‌و نامێنێت، باجى گومرگى له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت و له‌مانگه‌کانى تردا که‌ده‌کاته مانگى (10 تا مانگى 4) باجى گومرى ده‌کرێته سه‌رو نایه‌ته هه‌رێمه‌وه.