چیچه‌ک؛ ئەو ژنەی دەمامکی چەتەکانی هەڵماڵی
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چیچەک کۆبانی، ئەو ژنەی لەگوندێکی نزیک عەین عیسا بەدیلی کەوتەدەست هێزە پەلاماردەرەکانی سەر بەتورکیا، مامەڵەی نەشیاوی لەگەلدا کرا، ئەوەش کاردانەوەیەکی گەورەی ناوخۆیی و دەرەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
مامەڵەکردنە نەشیاوەکە لەگەڵ چیچەک دەریخست کەئەو گروپانەی ئەردۆغان پاڵپشتیان دەکات، پەیڕەوی هیچ یاسایەکی مامەڵەکردن لەگەڵ دیل ناکەن و وەکو چەتە مامەڵە دەکەن کەئەمش هەمان مامەڵەی چەکدارانی داعش بوو لەگەڵ دیلەکان.
له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌تورکیا گرته‌ى ڤیدیۆیی چیچه‌ک کۆبانێیان بڵاوکرده‌وه، که له‌شه‌ڕێکدا به‌بریندارى که‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌و هێزانه.
لوقمان ئەحمەد هونەرمەندێکی کوردەو لەئەمریکا دەژی، تابلۆیەکی هونەری لەسەر رووداوەکە دروستکردوەو ئەوە نیشاندەدات کەچۆن هەندێک چەکدار کەنیوەیان بە ریش و نیوەکەی تر بەبێ ریش راوەستاون سێڵفی لەگەڵ ئەو ژنە بریندارە دەگرن.
تابلۆکەی لوقمان بەماوەیەکی کەم دەستاودەستێکی زۆری کرد لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەزمانە جیهانیەکان بڵاوبووەوە.
کاردانەوەی رووداوەکە بەجۆرێک بوو هەندێک داوا لەنەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن دەستتێوەردان بکات، پێشتریش هێزه‌کانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه) له رۆژئاواى کوردستان، رایگەیاند ئه‌رکى پاراستنى ژیانى (چیچه‌ک کۆبانێ)یان له‌ئه‌ستۆیه که به‌بریندارى که‌وتووه‌ته ده‌ست میلیشیا چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌ئۆپۆزسیۆنى سوریا.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو 21ى تشرینى یه‌که‌م، گروپه چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزسیۆنى سوریا که له‌لایه‌ن تورکیاوه پشتیوانى ده‌کرێن، هێرشیانکرده سه‌ر گوندى میشراقهى سه‌ر بهشارۆچکهى عه‌ین عیسا‌و شه‌ڕڤانانیش بهرپهرچیانداونهتهوه، له‌ئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا (چیچه‌ک) برینداربووه‌و که‌وتووه‌ته‌ده‌ست گرووپه چه‌کداره‌کان.
فه‌رمانده‌ى گشتى یه‌په‌ژه، له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند «له‌کاتێکدا ئه‌و هێرشه ئه‌نجامدراوه کهوادهى ئاگربه‌ست له‌نێوان هه‌سه‌ده‌و تورکیا ته‌واونه‌بووه، شه‌ڕڤانانیش ته‌نیا به‌رگرییان کردووه‌و تورکیا‌و گرووپه چه‌کدارییه‌کانیش به‌رپرسن له‌هێرشه‌که«.
یه‌په‌ژه هۆشدارى ئه‌وه‌ش ده‌دات که چیچه‌ک «ژیانى له‌مه‌ترسیدایه«و پاراستنى گیانى له‌ئه‌ستۆى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه. به‌پێویستیشى ده‌زانێت، ده‌ستوه‌ردانى به‌په‌له بکرێت و فشار بخرێته سه‌ر تورکیا بۆ ئازادکردنى ئه‌و شه‌ڕڤانه.
دوابه‌دواى به‌دیلگرتنى شه‌ڕڤان چیچه‌ک کۆبانێ، گرووپه چه‌کداره‌کانى ئۆپۆزیسیۆنى سووریا دیمه‌نێکى چیچه‌کیان بڵاوکرده‌وه که به‌بریندارى به‌دیلیان گرتووه‌و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنى لێده‌که‌ن و تاوه‌کو ئێستاش چاره‌نووسى نادیاره.
له‌گرته ڤیدیۆییه‌که‌دا کچه شه‌ڕڤانه‌که له‌باوه‌شى یه‌کێک لهچهکدارهکاندایهو ئه‌وانى دیکه‌ش وێنه‌ى ده‌گرن و وه‌ک بێ‌ڕێز و گاڵته‌پێکردن پێى ده‌ڵێن «بژى رۆژئاوا».
دواتر چه‌کداره‌که کچه شه‌ڕڤانه‌که داده‌نێت و ده‌رده‌که‌وێت که‌قاچى راستى پێکراوه‌و به‌پارچه په‌ڕۆیه‌ک پێچراوه.
له‌کاتى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى عه‌فرین-یشدا له‌مانگى شوباتى ٢٠١٨، گروپه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌تورکیا هه‌مان ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر ته‌رمى بارین کۆبانێ ئه‌نجامدا.
ئه‌و که‌سه‌ى له‌گرته ڤیدیۆکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت و وێنه‌ى سێڵفى ده‌گرێت له‌کاتێکدا چیچه‌ک به‌ده‌ست چه‌کداره‌کانه‌وه‌یه، ناوى یاسر عهبدولڕهحیمهو فه‌رمانده‌ى گروپێکى چه‌کدار و یه‌کێک له‌نوێنه‌رانى ئۆپۆزسیۆنى سوریایه.
(یاسر عه‌بدولڕه‌حیم) فەرماندەی گروپی مەجدی سوپای «نیشتمانی سوری» کە (بزوتنەوەی نورەدین زەنگی) پێشوون کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن.
پێشتر یاسر لەکەناڵی جزیرە وەک وتەبێژی سەربازی وتەى لێوەرگیراوەو یەکێکە لەو چەکدارانەى لەکاتی دەستگیرکردنی کچە شەرڤانەکەدا دەرکەوتوەو ھەڕەشەی سەربڕینی کچەکە دەکەن.
له‌دواى ده‌ستپێکردنى هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، چه‌ند ڤیدیۆیه‌کى گروپه چه‌کداره‌کان بڵاوبووه‌وه کهپێشێلکارى به‌رانبه‌ر کوردانى نیشته‌جێی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا تورکیا‌و گروپه چه‌کداره هاوپه‌یمانه‌کانى تۆمه‌تبارکردووه به‌ئه‌نجامدانى «تاوانى جه‌نگ».