ئه‌مریکا سه‌ربازه‌کانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه رۆژئاوا
ئه‌مریکا له‌پلانیدایه هه‌زار سه‌رباز له رۆژئاواى کوردستان جێگیر بکات بۆ پاراستنى بیره نه‌وتیه‌کان
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا (پنتاگۆن) قه‌ناعه‌تى به‌تره‌مپ کردووه هه‌زار سه‌رباز له‌باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا جێگیر بکات، دواى ئه‌وه‌ى گه‌وره سیناتۆرهکانى ئه‌مریکا هۆشدارى توندیان پێداوه له‌باره‌ى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌تایبه‌ت دواى چوونى هێزه‌کانى روسیا بۆ ئه‌و ناوچانه.
له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا دوو کاروانى جیاوازى هێزه‌کانى ئه‌مریکا به‌ره‌و رۆژئاواى کوردستان گه‌ڕانه‌وه‌و چوونه‌وه ناو خاکى سوریا، له‌کاتێکدا هه‌فته‌ى رابردوو له‌و ناوچانه کشانه‌وه.
روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رۆژى شه‌ممه بڵاویکرده‌وه، کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ى ئه‌مریکا له‌هه‌رێمى کوردستانه‌وه هاتووه‌و لهدهروازهى وه‌لید-ى سوریاوه به‌ره‌و شوێنه‌کانى جێگیربوونى سوپاى ئه‌مریکا له‌پارێزگاى دیرهزورى حه‌سه‌که رۆشتووه.
کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ى ئه‌مریکا لهدهروازهى سێمێلکاى هه‌رێمى کوردستانه‌وه چووه‌ته رۆژئاواى کوردستان.
هاوکات، رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی رایگه‌یاند که‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا «پنتاگۆن» به‌خستنه‌ڕووی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی سوریا، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ی قایل کردووه به‌هێشتنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له رۆژئاوای کوردستان.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریکی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مریکی ئاگادار له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئه‌مریکا له‌سوریا بڵاویکرده‌وه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پنتاگۆن دژی بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته بووه بۆ کێشانه‌وه‌ی هێزه ئه‌مریکییه‌کان لهسوریاو هه‌وڵی زۆریداوه کهقایلی بکات به‌پێداچوونه‌وه به‌بڕیاره‌که‌ی و هێشتنه‌وه‌ی سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌و وڵاته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه کهترهمپ گوێی بههۆشدارییهکان نه‌داوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر شه‌ڕڤانه کورده‌کانی هاوپه‌یمانیان دروستده‌کات.
سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌شکردووه که‌کاتێک بهترهمپیان راگه‌یاندووه کهکشانهوهی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌سوریا زیان به‌ده‌سه‌ڵاتیان له‌سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌کانی سوریا ده‌گه‌یه‌نێت، به‌خێرایى هه‌ڵوێستی گۆڕیوه.
پێشتر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام ده‌بن له‌کارکردن بۆ پاراستنى کێڵگه نه‌وتییه‌کانى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا.
ئه‌و به‌رپرسه رایگه‌یاند، پنتاگۆن سه‌رکه‌تووبووه له‌سوودوه‌رگرتن لهبایهخپێدانی تره‌مپ به‌نه‌وت و وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاته‌که به‌تێکه‌ڵکردنی ده‌رمانی منداڵ له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تی شیرین وه‌سفکرد.
به‌رپرسێکی تری ئه‌مریکی ئاشکرایکرد، به‌پێی پلانه نوێیه‌کان، ئه‌مریکا سه‌دان سه‌ربازی ئه‌مریکی له‌زنجیره‌یه‌ک شوێنی نێوان حه‌سه‌که‌و دێره‌زوور بڵاوده‌کاته‌وه که‌ژماره‌یان له‌نێوان 800 بۆ 1000 سه‌رباز ده‌بێت.
له‌لایه‌کى دیکه‌وه رۆژى هه‌ینى 25ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 له‌کۆبونه‌وه‌ى وڵاتانى ناتۆ لهبرۆکسلى پایته‌ختى به‌لجیکا مارک ئێسپه‌ر، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا رایگه‌یاند هێزێکى سه‌ربازى وڵاته‌که‌ی، له‌باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا (رۆژئاواى کوردستان) ده‌هێڵێته‌وه.
مارک ئێسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریکا لهکۆنفراسێکى رۆژنامه‌وانیدا دواى کۆتایى هاتنى کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرانى به‌رگرى ناتۆ له‌برۆکسل رایگه‌یاند هێزیکیان بۆ پاراستنى ناوچه نه‌وتییه‌کان له‌سووریا ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌هێزه‌کانیان پێنج کیلۆمه‌تر له‌دوورى ناوچه‌کانى شه‌ڕ ده‌بێت.
هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاوه‌پێکردنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له رۆژئاواى کوردستان، رۆژى شه‌ممه روسیا نیگه‌رانیی خۆى راگه‌یاند له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى کاروانه سه‌ربازییه‌کانى ئه‌مریکا بۆ باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا، لیوا ئیگۆر کۆناشینکۆف، وێنه‌ى مانگه ده‌ستکرده‌کانى بڵاوکرده‌وه‌و وتى «ئه‌مه وێنه‌ى تانکه‌ره نه‌وته‌کانه له‌سوریاوه ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که«.
وتیشى وێنه‌کان له‌لایه‌ن هه‌واڵگرى ئاسمانى گیراون و نه‌وتى سوریا له‌پێش و پاش پاککردنه‌وه‌ى داعش له‌ڕۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌رهێنراوه، له‌ژێر پاسهوانیهکى توندى ئه‌مریکا گواستراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ پاڵاوتنى.