«پارتى و یه‌کێتى و که‌جه‌کەو په‌یه‌دەو هەدەپە زۆر لێک نزیکن»

فایه‌ق گوڵپى بۆ ‌هاوڵاتى: مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ى که‌جه‌که‌ ده‌یڵێت په‌یه‌ده‌ جێبه‌جێى بکات

5 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: ئارا ئیبراهیم

 

فایهق گوڵپى کهسایهتى سیاسی رایدهگهیهنێت، مهرج نییه ئهوهى کهجهکه دهیڵێت پهیهده جێبهجێى بکات و ئێستا پارتى و یهکێتى و کهجهکه و پهیهده زۆر لێک نزیکن.

فایهق گوڵپى لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاولآتى باس لهوهدهکات، ههڵوێستهکانى کهجهکه لهسهر رۆژئاواى کوردستان لهئاستى سیاسیدا هیچ لێکهوتهیهکى خراپى لهسهر رۆژئاوا دروستناکات.

هاوڵاتى: کهجهکه بهیاننامهیهکى دهرکردووه لهسهر دۆخى رۆژئاواو داواى بهرخودانى فراوان دهکات، تاچهند ئهوه مهترسى لهسهر کیانى رۆژئاوا دروستدهکات؟

فایهق گوڵپى: باسکردنى کهجهکه لهسهر دۆخى رۆژئاواى کوردستان یا ههر لایهنێکى دیکه گرهنتى ناکات کهئهمه ئهوه ناگهیهنێت که پهیوهندیان لهگهڵ کوردانى رۆژئاوا ههیه یان نیانه، ئێستا دۆخێک هاتۆته پێشهوه له رۆژئاواى کوردستان، ئهو پهیوهندیانهى که تورکیاو روسیاو ئهمریکاو کورد پێکهوه دهبهستێت تۆزێک شلۆقهو شتێکى جێگیر نییهو بهردهوام له گۆڕاندایه، رۆژئاواى کوردستان و ههموو کورد ئهوهى بهلایهوه گرنگ بووه وهستانى لهشکرکێشى تورکیاو شهڕهکه بوو، ئهمه زۆر زۆر گرنگ بوو، کهجهکه ئهوه بڵێت یان نا لهئاستى سیاسیدا هیچ لێکهوتهیهکى خراپى لهسهر رۆئاواى کوردستان ناکهوێت، مهگهر تورکیا بۆ خۆى گهورهى بکات، کهجهکهش قسه لهسهر ئهو دۆخه نهکات خهڵک رهخنهى لێدهگرێت، حزبێکى سیاسییه دهبێت بۆچونى خۆى ههبێت.

هاوڵاتى: بهڵام بهیاننامهکهى کهجهکه باسى بهرخۆدان و قبوڵنهکردنى تهسلیم بوون دهکات؟

فایهق گوڵپى: خۆى شهڕ راگرتن شتێکى باشه، شهڕ ههیهو تهسلیم بوون ههیه، لهنێوان شهڕو تهسلیم بووندا دهرفهتێکى زۆر باش ههیه بۆ خهبات، ئێستا شهڕ راگرتنهکه کورد بهدڵیهتى، بهڵام ههندێ شتى دیکه ههیه کورد بهدڵى نییه دهبێت قسهى لهسهر بکات، خۆ بهرخودان واتاى شهڕ نییه، لهبهرئهوه لێکدانهوهى واى بۆ بکهیت کهئهمهى کهجهکه شتێکى ئاساییه یان لێکدانهوهى دووهم ئهوه بێت کهتهدهخولات بێت لهناوخۆى رۆژئاواى کوردستان، کهجهکه تهداخول له رۆژئاواى کوردستان ناکات، ئهو بهیاننامهیەى کهجهکه ههڵوێستی خۆیانهو رایانگهیاندووه،  تۆزێک بهبهیاننامهکه دیاره کهناکۆکى دهبینرێت، بهپێچهوانهوه پهکهکهو پهیهده یهک هێز نین، دوو هێزى جیاوازن.

هاوڵاتى: دهربارهى ئهوهى کهجهکه دووى مانگى یانزهى دیاریکردووه بۆ رۆژئاوا کهههستێته سهرپێ؟ ئهمه مهبهستى شهڕ نییه؟

فایهق گوڵپى: مهبهستى تورکیایهو دهیهوێت گهلى کورد قڕبکات، ئهمه شتێکى باشه ئهگهر ئهوان شتێک بکهن بۆ کوردى رۆژئاوا بۆ ئهوهى گهلى رۆژئاوا بهرخۆدانیان بهردهوام بێت.

هاوڵاتى: تورکیا زۆرجار پهیهدهو پهکهکهى وهک یهک هێز وهسف کردووه، پێتوانییه زیان بهکوردى رۆژئاوا بگات؟

فایهق گوڵپى: تورکیا چهندین جار دانوستانى کردووهو لهگهڵ پهکهکه دانیشتون بۆ ئهوهى کێشهى باکورى کوردستان بهگفتوگۆ چارهسهر بکهن، ماناى ئهوهیه تیرۆریست نییه، تورکیا هاتووه لهگهڵ پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) دانیشتووه، ئهى بۆ لهگهڵ پهیهده دانانیشێت بۆ چارهسهرکردنى کێشه سنورییهکان، ئهم سیاسهتهى تورکیا مهنتقى تێدا نییه.

هاوڵاتى: تا چهند پێتوایه بهییاننامهکهى کهجهکه را جیایى دهردهخات لهسهر سیاسهتهکانى رۆژئاواى کوردستان و پهکهکه؟

فایهق گوڵپى: پهیهدهو پهکهکه بۆچوونى جیاوازیان ههیه، ئهو پهیوهندیهى مهزڵوم کوبانێ لهگهڵ ترهمپ ههیهتى، که بهتهلهفون قسهى کردووهو لهگهڵ وهزیرى بهرگرى روسیا قسهى کردووه، ئهنجا ئیلهام ئهحمهد له کۆنگرێسى ئهمریکا قسهى کردووهو پرسیاریان لێکردووهو رهخنهو پشتیوانیان لێکردووه، بهڵام کهجهکه رهنگه تێبینى ههبێت، جیاوازى بۆچوون ههیه.

هاوڵاتى: پێتوایه ههموو لایهنهکان لهسهر دۆخى رۆژئاوا هاوههڵوێستن؟

فایهق گوڵپى: ئهو ههموو داوو دهرمان و کۆمهکه بۆ رۆژئاوا بهههڵوێستى سیاسى قسهیان کرد ماناى ئهوهیه پارتى و یهکێتى و لایهنهکانى دیکهى باشورى کوردستان لهگهڵ پهیهده لهرۆژئاوا یهکێکن، پشتیوانى رۆژئاوایان کردووه، بهیاننامهکهی پهرلهمان ههموو رهخنهمان لهسهرى ئهوهبوو کهناوى تورکیاى نههێنابوو، بهڵام ئهو بهیاننامهیه بۆ رۆژئاوا باشى تێدابوو، مهسعود بارزانى دهڵێت ههوڵى تێکدانى دیمۆگرافى کوردستان دهدرێت و دهبێت و رێگرى لهو سیاسهته بکهین، ئهمه شتێکى باش بوو، مهزڵوم کۆبانێ بروسکهى بۆ مهسعود بارزانى ناردووهو سوپاسى کردووه.

ئێستا لهنێوان پارتى و یهکێتى کهجهکهو پهیهده و یهپهگه و ههدهپه و لایهنهکانى دیکه نزیکبوونهوهى زۆر باش ههیه.

ئێوه دهزانن له 15ى مانگ دوو کادرى پهکهکه لهچیاى ئهزمهڕ شههدیدکران، ئهمه هیچ کێشهیهک لهنێوان پهکهکهو یهکێتى دروستناکات و شتى گهورهتر ههیه، پهکهکه بهرپرسانه مامهڵه دهکات و نابێت حزبیانه مامهڵه بکات، کهجهکه کۆمهڵێک سهوابتى ههیه لهگهڵ کێشهى میللهتهکهیدایه، ماناى ئهوه نییه بهیاننامهیهکى دهرکرد ئیتر لایهنهکانى دیکه  جێبهجێى بکهن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار