هیچ بڕیارێک نییه‌ بۆ پله‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى، ماردین نورەدرین

سهرچاوهیهک لهوهزارهتى دارایی رایگهیاند، هێشتا هیچ بڕیارێک نییه بۆ دهستپێکردنهوهى پله بهرزکردنهوهى فهرمانبهران، لهکاتێکدا چهند وهزارهتێک باس لهدهستپێکردنهوهى ئهو پرۆسهیه دهکهن.

سهرهتاى ئهم مانگه، وهزارهتى پهروهرده لهنووسراوێکدا کهئاڕاستهى پهروهردهى سهرجهم شارهکانى کردووه داوایکردووه زانیارى وورد لهسهر فهرمانبهران و مامۆستایان بۆ ساڵهکانى (2016 - ٢٠١٧ - ٢٠١٨ - ٢٠١٩ - 2020) کهشایستهى بهرزکردنهوهى موچهن بهلیستێک بنێرن بۆ وهزارهت.

سهرچاوهیهک لهوهزارهتى دارایی داوای کرد ناوی نەهێنرێت لەبەر هەستیاری بابەتەکە، به هاوڵاتى راگهیاند «لهکاتى قهیرانى داراییدا حکومهتى ههرێم بهڕێنمایى پله بهرزکردنهوهى فهرمانبهرانى وهستاندوه هیچى بهیاسا نهبووه، ههتا مهسهلهى پاشهکهوتى موچهش بهیاسا رێکنهخراوه«.

وتیشى «لهدواى قهیرانى دارایى حکومهتى ههرێم ههوڵدهدات ئهمانه بچنهوه سهر رێگهى خۆیان، من وهک خۆم هیچ بڕیارێکى وام نهبیستوه، بهڵام وهزارهتهکان خۆیان دهتوانن داوا ئاراستهى ئهنجومهنى وهزیران بکهن بۆ ئهوهى دووباره دهستپێبکاتهوه«.

لهساڵى ٢٠١٦هوه حکومهتى ههرێم پله بهرزکردنهوهى فهرمانبهرانى وهستاندووه، بههۆیهوه ههزاران فهرمانبهر لهبهرزکردنهوهى پلهکانیان بێبهش بوون و دیار نییه کهى ئهو پڕۆسهیه دهستپێدهکاتهوه.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار