بڕیاره‌ یه‌کێتى سکرتێر هه‌ڵبژێرێت

حاجى مه‌سیفى، جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌کێتى له‌هه‌ولێر بۆ ‌هاوڵاتى: له‌کۆنگره‌دا سکرتێرى نوێ بۆ یه‌کێتى هه‌ڵده‌بژێردرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى سێى یهکێتى لهههولێر ئاماژه بهوهدهدات یهکێتى لهکاتى خۆیدا کۆنگرهى چوارهم ئهنجامدهدات و دهشڵێت شوێنى جوگرافى حسابى بۆ کراوه بۆ دیاریکردنى ئهندامانى کۆنگره ئهوهش لهڕێگهى مهڵبهندهکانهوه.

حاجى مهسیفى، جێگرى بهرپرسى مهڵبهندى سێى یهکێتى لهههولێر لهمچاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، دهشڵێت:» لهگهڵ ئهوهداین لهکۆنگرهدا سکرتێرى نوێ بۆ یهکێتى ههڵببژێردرێت».

ههروهها ئاماژه بهبهشداریان لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمى کوردستان دهکات و وتى: «یهکێتى لهناو کابینهى نۆیهمدا بڕیار بهدهست نییه«.

هاوڵاتى: کۆنگرهى یهکێتى 7ى 12ى ئهمساڵ ئهنجامدهدرێت، لهکاتێکدا دهنگۆى دواخستنى ههیه؟

حاجى مهسیفى: یهکێتى لهکۆبوونهوهى مهکتهبى سیاسى و سهرکردایهتیدا بڕیاریداوه له 7ى 12ى ئهمساڵ کۆنگرهى چوارهمى خۆى ئهنجامبدات، تائێستا هیچ بڕیارێکى دیکه دهرنهچووه، دهنگۆ ئهرزشى نییه بۆ دواخستنى؟

هاوڵاتى: ئامادهکارییهکانى کۆنگره تا ئهکاته تهواو دهبێت؟

حاجى مهسیفى: لیژنهى باڵاى ئامادهکارى کۆنگره خهریکى کارهکانییهتى و چهندین لیژنهى دیکه پێکهێندراون بۆ مهڵبهندهکانیش  بۆ ئهوهى دهستبکرێت بهکۆنفرانسى مهڵبهندهکانیش لهسهرهتاوهو خهریکین بۆ تهواوکردنى کارهکان.

هاوڵاتى: تا چهند شوێنه جوگرافییهکان ئهولهویهتى پێدهدرێت بۆ دیاریکردنى ئهندامانى کۆنگره؟

حاجى مهسیفى: ههیکهلى حزبى یهکێتى لهسهر بنهماى شوێنى جوگرافى حسابى بۆ کراوه، کهدهڵێت ههولێر، مهڵبهندى سنورى جوگرافى خۆى ههیهو ههموویان بهپێى سنورى جوگرافى مهڵبهندى خۆیان ههیهو بهوپێیه ههڵبژاردن دهکرێت بۆ ئهندامانى کۆنگره.

هاوڵاتى: ئهنجومهنى دانایان لهناو یهکێتى پێکدههێندرێت کهباسى کۆسرهت رهسوڵ دهکرێت سهرپهرشتى بکات؟

حاجى مهسیفى: ئهوه ههموو بیروڕایهو ههندێک دهڵێن ئهنجومهنى پیران و یا ئهنجومهنى شارهزایان بێت، بهڵام تائێستا ساغنهبۆتهوهو ئهو شته لهکۆنگره ساغدهبێتهوهو یهکلاییدهکرێتهوه.

هاوڵاتى: یهکێتى سکرتێرێکى دهبێت یا پرهنسیپى هاوسهرۆکى جێبهجێ دهکات؟

حاجى مهسیفى: ههندێ شت وهکو فهرههنگ لهناو یهکێتیدا ماوهتهوه، مهسهلهى یهکێتى نیشتمانى کوردستان ناوێکى گهورهیهو ههرگیز پێویست بهوه ناکات ناوهکهى بگۆڕێت، یهکێتى بهسکرتێرهکهیهوه جوان بووه، سکرتێر لهئهدهبیاتى یهکێتیدا ماوهتهوهو لهگهڵ ئهوهدان سکرتێرێکى نوێ بۆ یهکێتى ههڵببژێردرێت دهکرێت جێگرێکى ههبێت، نهک سیستمى هاوسهرۆکى پهیڕهو بکرێت، ئیتر مهکتهبى سیاسى جێبهجێکارى بڕیارهکان بێت، بهڵام لهگهڵ ئهوهدام دهسهڵاتهکان دابهشبکرێت لهناو یهکێتیدا و دهسهڵات لهناو یهک کهسدا کۆنهکرێتهوه.

هاوڵاتى: قسهیهک ههبوو که مام جهلال سکرتێرى یهکێتى کهکۆچى دوایى کردووه وهک سکرتێرى فهخرى بمێنێتهوهو  هاوسهرۆکى ههڵببژێردرێت لهکۆنگرهدا؟

حاجى مهسیفى: مام جهلال پیاوێکى زۆر دیموکراسى و تێگهیشتوو بووه، ههرگیز لهگهڵ ئهوه نییه لهپاش ئهو کهسى دیکه وهک سکرتێر دیارى نهکرێت.

هاوڵاتى: ئایا یهکێتى بهشدارى حهقیقییه لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمدا؟

حاجى مهسیفى: ئێستا ئێمه گلییهمان ههیه کهیهکێتى هاوبهشێکى راستهقینه نییه لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێمدا، ئێمه کاتى خۆى رێککهوتنمان لهگهڵ پارتیدا کردووه، کهواژۆکهى لهنێوان براى بهرێز کاک کۆسرهت و کاک نێچیرڤان بارزانى بووه، ئهو رێکهوتنه تائێستا وهکو پێویست جێبهجێ نهکراوه، رێکهوتنهکه لهسهر شهراکهتى راستهقینهى یهکێتى بووه لهکابینهى حکومهتى ههرێم.

ئێستا یه‌کێتى له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێمدا  بڕیار  به‌ده‌ست نیه‌

هاوڵاتى: واتا یهکێتى بڕیار بهدهست نییه لهناو حکومهتدا؟

حاجى مهسیفى: یهعنى ئهو ئیستحقاقاتانهى کهخۆمان ههمانه وهک خۆى جێبهجێ نهکراوه، رێکهوتنى یهکهم لهسهر چۆنێتى شهراکهتى یهکێتیه لهحکومهتدا، دووهم ئهو پۆستانهى بهر یهکێتى دهکهون هیچیان وهک پێویست جێبهجێ نهکراون.

بۆ نمونه ئهو دهستانهى بهر یهکێتى کهوتووه فهرمانى دهستبهکاربوون بۆ هیچیان دهرنهچووه، ئهو وهکیل وهزیرانهى بهر یهکێتى کهوتوون فهرمانى دهستبهکاربوونیان بۆ دهرنهکراوه، پێدهچێت پارتى بێجگه لهکابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم، ههر لهناو حکومهتدا حکومهتێکى سێبهرى ههبێت، شهش حهوت یاریدهدهرى سهرۆکى حکومهتى ههرێم بۆ فڵان ئیش و فڵان کار حکومهتى سێبهرهو پارتى دروستى کردووه، یهکێتى ئێستا لهناو حکومهتدا بڕیار بهدهست نییه.

هاوڵاتى: قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهت دهسهڵاتى ههیه لهناو حکومهتدا؟

حاجى مهسیفى: کۆبوونهوهیهک کرابوو بۆ دیارى کردنى دهسهڵاتهکانى قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆکى حکومهت و لهنێوان پارتى و یهکێتى رێکهوتنى لهسهر کراوه.

هاوڵاتى: پێت وایە حکومەت چاکسازی دەستپێکردووە؟

حاجى مهسیفى: کابینهى نۆیهم ههندێ شتى کردووه بهرانبهر بهو کهسانهى که پارهیان بهههوانته  دهستدهکهوت لهگهڵ ئهم و ئهو شهریک بوون و لهگهڵ خهڵکى مهسئول شهریک بوون، بهشێک لهو دهستانه بڕدراون، بهڵام هێشتا ماون ئهو دهستانه ببڕدرێن، بهڵام هێشتا جێى دڵخۆشى نییه بڵێن چاکسازییهکان لهناو حکومهت کراون.

هاوڵاتى: یهکێتى لهڕووى پێگهى جهماوهرییهوه لهههولێر چۆنه لهکاتێکدا بهشێک لهکادرهکان لهتۆڕى کۆمهڵایهتى فهیسبوک گلهییان ههیه؟

حاجى مهسیفى: ئێمه وهکو یهکێتى جهماوهرمان لهسێ پۆلێندایه، لهدهۆک خراپین، لهههولێر باشین، لهسلێمانى زۆر باشین، بهڵام لهههولێر جهماوهرى باشمان ههیهو تێکۆشانى یهکێتى دهناسێت.

بهههزاران کادرمان ههیه لهههولێر و دهوروبهرى کادرێک یان دوو کادر نهتوانراوه ئیشێکى بۆ بکرێت گلهیى دهبێت، بهڵام ناکاته ئهوهى کهجهماوهر ههموو گلهیى لهیهکێتى بکات.

هاوڵاتى: لهههولێر پۆستى ئهنجومهنه خۆجێییهکانتان وهرنهگرتووه، بۆچى؟

حاجى مهسیفى: پارتیش لهسلێمانى پۆستى حکومهته خۆجێییهکانى وهرنهگرتووه، ئهگهر حکومهت حکومهتى هاوڵاتیان بێت، حهز دهکهم من لهدهۆک بکهنه قایمقام، برادهرێکى پارتی یا ئیسلامى لهههڵهبجه بکهنه قایمقام، چونکه حکومهت ئاوا دهبێت، ئهو سیما دووئیدارهییه ههر ماوه لهنێوان شارهکانى ههرێمى کوردستاندا.

هاوڵاتى: پێتوایه ئهگهر کۆسرهت رهسوڵ و مهسعود بارزانى پێکهوه دابنیشن دهتوانن بڕیارى لهسهر بدهن کهسیماى دوو ئیدارهیى نهمێنێت لهههرێمى کوردستاندا؟

حاجى مهسیفى: بۆ ناتوانن ، بهرهوهڵا پێکهوه دابنیشن و گفتوگۆ بکهن دهتوانن ههر لهو دانیشتنهدا بڕیارى لهسهربدهن، بهڵام مومکینه ئێمه وهکو یهکێتى سێ ههنگاو بچینه پێشهوه، برادهرانى پارتى دوو ههنگاو بچنه دواوه.

هاوڵاتى: عیماد ئهحمهد ئهندامى مهکتهبى سیاسى یهکێتى پاکێجی پۆستهکانى داوهته مهسرور بارزانى بۆ وهرگرتنى پۆستهکانى ناو کابینهى نۆیهم و چارهسهرکردنى کێشهکان؟

حاجى مهسیفى: لهسێ رۆژى رابردوودا کۆبونهوهیهک لهنێوان کاک عیماد ئهحمهد، ئهندامى مهکتهبى سیاسى یهکێتى و مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهت لهناو ئهنجومهنى وهزیران کرابوو، نهمزانى ئهنجامهکهى چى بووه.

کێشهکانى ئێمهو پارتى بریتین لهدانهنانى پارێزگارى کهرکوک که لهنێوان یهکێتى و پارتى رێکهوتنى لهسهر کراوه، شهراکهتى ئێمهیه لهحکومهت و کابینهى نۆیهم.

هاوڵاتى: لهسهر دۆخى رۆژئاوا بۆچوونى یهکێتى چۆن بووه؟

حاجى مه‌سیفى: به‌یاننامه‌یه‌کمان ده‌رکرد له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ دڕندانانه‌ى تورکیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا ئه‌نجامى داوه‌، له‌هه‌ولێر به‌جه‌ماوه‌رێکى زۆره‌وه‌ چوونه‌ به‌رده‌م بیناى یوئێن و نامه‌شمان پێدان له‌گه‌ڵ حزبه‌کانى دیکه‌، ئێمه‌ دژى ئه‌و تاوان و دڕنده‌ییه‌ین که‌تورکیا ده‌یکاته‌ سه‌ر رۆژئاواى کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار