گه‌نجان خوو ده‌ده‌نه وه‌رزشی ئه‌سپسواری
له‌سێ مانگدا زیاتر له‌هه‌زار که‌س سه‌ردانى یانه‌یه‌کی ئه‌سپسوارییان کردووه له‌سلێمانى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى، شاناز حه‌سه‌ن
خولیاى ئه‌سپسوارى، ده‌شنێ جه‌زاى ته‌مه‌ن 20 ساڵانى بۆ یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا راکێشاوه، که‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێکى که‌مه له‌سلێمانى کراوه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت له رێگه‌ى راهێنانه‌وه ببێته ئهسپسوارێکى شاره‌زا.
ده‌شنێ که‌ماوه‌ى مانگێکه سه‌ردانى ئه‌و یانه‌یه ده‌کات، پێشتر له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌سپسوارى کردووه، به‌ڵام ئێستا له‌یانه‌ى سلێمانى ده‌یه‌وێت خولیاکهى په‌ره‌پێبدات «ئه‌سپسوارى زۆر به‌چێژه‌و حه‌زده‌که‌م وه‌ک وه‌رزشه‌کانى تر په‌ره‌ى پێبدرێت».
«زۆر خۆشحاڵ بووم که له‌کوردستان ئه‌م یانه‌یه کراوه‌ته‌وه، هه‌م وه‌ک وه‌رزش و هه‌م وه‌ک پیشه‌ى کورده‌وارى که‌کورد به‌رده‌وام په‌ره‌ى بهکلتورهکهى خرى داوه، به‌داخه‌وه خه‌ریک بوو ئه‌سپسوارى ده‌بووه وه‌رزشێکى پشتگوێخراو».
ده‌شنێ، ئه‌سپسوارى به‌تایبه‌ت بۆ کچان به‌هێزو توانا ده‌زانێت و بۆ هاوڵاتى وتى «پێویسته به‌تایبه‌ت کچان هه‌موو شتێک تاقى بکه‌نه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌سپسوارى که‌ده‌بێته مایه‌ى هێزو توانا».
یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا ماوه‌ى سێ مانگه کراوه‌ته‌وه‌و سه‌ر به‌که‌رتى تایبه‌ته به‌شێوه‌ى پشک له‌لایه‌ن دوو که‌سه‌وه کراوه‌ته‌وه‌و رووبه‌رى زه‌ویه‌که‌ى چوار دۆنمه‌و 16 ئه‌سپى تێدایه.
شێخ سدیق شێخ له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌رى کارگێڕى یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا، وتى «ئامانجمان بووه وه‌ک شوێنێکى کورد‌و کۆمه‌ڵگه‌ى کورده‌وارى و وه‌رزشێکى له‌بیرنه‌کراو ئه‌م شوێنه بکه‌ینه‌وه«.
له‌ناو یانه‌که‌دا پێنج گالیسکه هه‌یه، که‌خه‌ڵک ده‌توانێت بۆ کات به‌سه‌ربردن به‌کاریبهێنێت، یاخود وێنه‌ى له‌گه‌ڵ بگرن. هه‌روه‌ها نرخى ئه‌سپسوارى بۆ کاتژمێرێک به (25) هه‌زار دینار دیاریکراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى کارگێڕى یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا به هاوڵاتى وت «ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ که‌سێکه که‌خۆى ته‌واو لێی بزانێت و ئه‌سپسوارى بکات، ئه‌گینا بۆ که‌سانى تر نرخه‌که جیاوازه«.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، له‌پلانیاندایه له‌وڵاتى ئێرانه‌وه، که‌سێک بهێنن خول بکاته‌وه بۆ راهێنه‌ره‌کان و که‌سى تر بتوانن فێرى کارى راهێنه‌رى ببن.
له‌ناو یانه‌که‌دا تیمى پزیشکى ڤێتێرنه‌رى هه‌یه بۆ پاراستنى ئه‌سپه‌کان و تیمى و پزیشکیش هه‌یه که له‌هه‌ر حاڵه‌تێکى نه‌خوازراودا ده‌توانێت هاوکارى ئه‌و که‌سانه بکات کهسهردانى یانه‌که ده‌که‌ن.
به‌رێوه‌به‌رى یانه‌که وتى «تائێستا حاڵه‌تى وامان نه‌بووه، چونکه ئه‌سپه‌کانمان بۆ راهێنانن و هیچ مه‌ترسییان نییه«.
تائێستا زیاتر له (1000) که‌س سه‌ردانى یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیاى کردووه، (10 بۆ 12) که‌س خولى تایبه‌تى بینیوه بۆ فێربوون، ئه‌وانه‌ى سه‌ردانیان کردووه که‌سانى جۆراوجۆرن، به‌شێک لهباخچهکانى ساوایان منداڵانیان بردووه‌ته یانه‌که بۆ ئه‌وه‌ى کاتێکى خۆش به‌سه‌رببه‌ن.
شێخ سدیق شێخ له‌تیف وتیشى «ئه‌م ئه‌سپسواریه بۆ منداڵان زۆر سودى هه‌یه، چونکه ماوه‌یه‌ک لهئایپادو مۆبایل دورده‌که‌وێته‌وه‌و هه‌ستێکى خۆشى پێده‌به‌خشێت که‌ده‌توانێت ده‌ستى لێبدات و له‌نزیکه‌وه بیبینێت».
ئه‌و ئه‌سپانه‌ى له‌یانه‌که به‌خێوده‌کرێن، کوردى و عه‌ره‌بین و زۆربه‌یان ئه‌سپى ره‌سه‌نن و نرخه‌که‌یان له‌یه‌ک ملیۆنه‌وه ده‌ستپێده‌کات تا دوو بۆ سێ ده‌فته‌ر دۆلار، ئه‌و ئهسپانهن که بۆ راهێنان گونجاون.
نرخى ئه‌سپسوارى بۆ کاتژمێرێک به (25) هه‌زار دینار دیاریکراوه
مه‌ریوان عه‌بدوڵڵا، 28ساڵ، ماوه‌ى مانگێکه سه‌ردانى ئه‌م یانه‌یه ده‌کات و وتى «به‌شدارى خوله‌کانم کردووه بۆ ئه‌وه‌ى فێربم، که‌زۆر گرنگه بۆ مرۆڤ هه‌موو شتێک بزانێت و ئه‌سپسواریش هونه‌ره‌و چێژى تایبه‌تى هه‌یه«.
وتیشى» چاوه‌ڕوانم هه‌ر فێربم، ئه‌سپ ده‌کڕم، چونکه زۆرم حه‌ز لێیه که ئه‌سپى تایبه‌ت به‌خۆمم هه‌بێت».
گرنگى ئه‌سپسوارى به‌لاى مه‌ریوانه‌وه له‌وه‌دایه هه‌م وه‌رزشێکى گرنگه بۆ ماسولکه‌و جومگه‌کانى مرۆڤ و هه‌م ئه‌سپیش ئاژه‌ڵێکى مرۆڤدۆستهو هه‌ر له‌زووه‌وه خزمه‌تى مرۆڤى کردووه.
«ئه‌سپسوارى تایبه‌ته به‌کوردو به‌ده‌ر له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌و وڵاتێکى تر له‌کۆندا به‌رده‌وام هاوکارى مرۆڤ بووه بۆ راپه‌ڕاندنى کاره‌کانى و له‌بۆنه‌و یاده‌کاندا به‌کاریانهێناوه«.
یانه‌که دوو راهێنه‌رى هه‌یه، کچێک و کوڕێک کهبڕوانامهیان هه‌یه‌و ده‌توانن به‌شێوه‌ى ئه‌کادیمى به‌شداربووان فێربکه‌ن. منداڵان له‌ته‌مه‌نى هه‌شت ساڵانه‌وه وه‌رده‌گیرێن و خولیان بۆ ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى فێربن.
په‌ره‌نگ حسێنى، ماوه‌ى دوو ساڵه راهێنه‌ره‌و سه‌ره‌تا وه‌ک حه‌زێک چۆته ئه‌م بواره‌وه‌و دوایى بۆته خولیا‌و به‌رده‌وام بووه تائێستا.
ئامانجى په‌ره‌نگ ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ى لهئهسپسواریهدا هه‌ستى پێکردووه بیبه‌خشێت به‌که‌سى تریش به‌تایبه‌ت ئافره‌تان.
وتیشى «ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه که‌سه‌که له‌ئه‌سپ نه‌ترسێت و خۆشه‌ویستى بۆى هه‌بێت، چونکه کهترسهکهى شکا ده‌توانێت زوو فێربێت».
په‌ره‌نگ حسێنى پێیوایه، ئێستا کچان به‌تایبه‌ت حه‌زیان بۆ فێربوونى ئه‌م جۆره وه‌رزشانه هه‌یه که‌زۆر پێویسته کچان له‌هه‌موو بوارێک‌دا بێنه پێشه‌وه.
ئه‌و کۆرسانهى له‌یانه‌که ده‌کرێنه‌وه، ماوه‌ى مانگێک به‌رده‌وام ده‌بن، له‌و مانگه‌دا (15) رۆژ، رۆژى کاتژمێرێک وانه‌یان پێ ده‌وترێته‌وه به‌تیۆرى و پراکتیکى به‌نرخى (300) هه‌زار دینار.
سه‌نگه‌ر عه‌لى، راهێنه‌ر له‌یانه‌ى ئه‌سپسوارى گاردینیا، ماوه‌ى (10) ساڵه ئه‌م کاره ده‌کات و حه‌زى بۆ ئه‌سپ له‌منداڵییه‌وه هه‌بووه‌و هیوایه‌تى بووه، باوکى پێشتر ئه‌سپى هه‌بووه‌و هه‌ر خۆی فێربووه‌و بۆته ئه‌زمونێک بۆى و وتى «ئه‌سپسوارى حه‌زى پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى سه‌رکه‌وتوو بیت».
وتیشى «له‌به‌ر ئه‌سپه‌کان، زیاتر پاشنیوه‌ڕوان یانه‌که هه‌یه، چونکه لهکهشوههواى گه‌رمدا ئه‌سپه‌کان ماندوو ده‌بن. ئه‌سپ زۆر هه‌ستیاره‌و پێویسته به‌هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵدا بکرێت».
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، هه‌موو ته‌مه‌نێک سه‌ردان ده‌که‌ن و حه‌زده‌که‌ن فێربن «پێمخۆشه که له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌کان حه‌ز به‌فێربوون ده‌که‌ن».