نیوه‌ى وه‌زیره‌کان فۆرمى ئاشکراکردنى سامانه‌کانیان نه‌ناردۆته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
نیوەی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمى ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌کانیان رادەست نەکردووە، ئەوەش لەحاڵێکدایە کەدهستهى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان چاوەڕوانی فۆرمەکانە
ده‌سته‌کە ٣٠ رۆژی دیاریکردووە بۆ هه‌ر وه‌زیرێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆرمه‌که‌و ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان که‌پێویسته له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان ئاشکراکه‌ن بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان. بەڵام دەستەکە هیچ سزایەکی قورسی دانەناوە بۆ نەگەڕاندەوەی فۆرمەکان.
به‌پێى راگه‌یاندراوێک له‌ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه سێشه‌ممه، 29ی تشرینى یه‌که‌مى2019 بڵاویانکردۆته‌وه، 10 وه‌زیر له‌کابینه‌ى نۆیه‌م فۆرمى ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه.
هه‌ریه‌ک لهوهزارهتهکانى (شاره‌وانى و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و بازرگانى و پلاندانان و کشتوکاڵ و کاره‌باو شه‌هیدان و په‌روه‌رده‌و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌رله‌مان) فۆرمه‌که‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى» ئه‌مه بهوهجبات دانراوه‌و له‌قۆناغى یه‌که‌مدا ئه‌مانه ناردومانه بۆیان و له‌ماوه‌ى دیاریکراوى خۆیدا گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى تریش بۆمان ناردون و کاتیان ماوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه«.
30 رۆژ دیاریده‌کرێت بۆ هه‌ر وه‌زیرێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى فۆرمه‌که‌و ئاشکراکردنى سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان که‌پێویسته له‌ماوه‌ى ئه‌و مانگه‌دا سه‌روه‌ت و سامانى خۆیان ئاشکرابکه‌ن بۆ ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان.
وتیشى»ئه‌م فۆرمه وه‌زیرو سه‌رۆک و حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و په‌رله‌مانتاره‌کانیش ده‌گرێته‌وه کهپهرلهمانتارهکان هه‌موویان فۆرمه‌که‌یان وه‌رگرتووه‌و گهڕاندویانهتهوهو کێشه‌یان نه‌بووه«.
له‌باره‌ى وه‌زیره‌کانى کابینه‌ى پێشووه‌وه، وتى» له‌یه‌که‌م هه‌نگاودا بۆیان کراوه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان دیاریکراوه، به‌ڵام دواى خانه‌نشینبوونیان لئێستادا نه‌کراوه، چونکه هه‌ندێکیان خانه‌نشینیان ته‌واونه‌کردووه و دواى ئه‌وه ده‌ست به‌ڕێکاره‌کانى ده‌کرێت.