راکان جبورى پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت که‌سێکى "گه‌نده‌ڵه‌"و دۆسیه‌که‌ى دراوه‌ته‌ دادگا

دیلانی مامۆستا غه‌فور، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق بۆ ‌هاوڵاتى:

دیلانی مامۆستا غه‌فور، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌په‌رله‌مانى عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى عێراق ئهوه ئاشکرا دهکات که راکان جبورى پارێزگارى کهرکوک بهوهکالهت کهسێکى گهندهڵهو بڕى (950) ملیۆن دینارى بۆ میواندارى و خواردنى کهباب خهرج کردووه.

دیلان غهفور کهرکوکى ئهندامى فراکسیۆنى یهکێتى لهپهرلهمانى عێراق لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى، جهخت لهوه دهکاتهوه کهدۆسیهى گهندهڵییهکانى پارێزگارى کهرکوکى بهوهکالهت دراوهته دهستهى نهزاههو کوڕهکهى و براکهى ئێستا لهزینداندان.

ههروهها دهشڵێت پارێزگاى کهرکوک لهبودجهى 2019ى عێراقدا بڕى 69 ملیار دینارى بۆ دابین کراوهو راکان سهعید تهنها بۆ ناوچه عهرهبییهکان پرۆژهى ههیهو کهمتر بۆ ناوچه کوردنشینهکان و دهشڵێت:» دۆسیهى دیکهمان لهسهر گهندهڵییهکانى ئامادهکردووهو ههموو کۆمپانیاو بهڵێندهرهکان که کاردهکهن نزیکى راکان سهعید جبورین».

هاوکات، داوا لهسهرکردایهتى سیاسى کورد بهتایبهت پارتى و یهکێتى دهکات دوور لهبهرژهوهنییه حزبییهکان پارێزگارێکى کورد بۆ کهرکوک دابنێن تا راکان سهعید دروبخرێتهوه.

(950) ملیۆن دینار لهزیافه (میواندارى) خهرج کرابوو لهکاتێکدا ئهو پارانه بۆ دووباره بوژاندهوهو چاککردنهوهى ئهو گوندانهى که بههۆى داعشهوه زیانیان پێگهشتووه وێران بووبون بۆ ئهوه هاتووه، بهڵام راکان سهعدی بۆ میواندارى خهرجى کردووه.

هاوڵاتى: راکان سهعید پارێزگارى کهرکوک بهوهکالهت چ گهندهڵییهکى کردووه؟

دیلان غهفور: کارى ئێمه وهک پهرلهمانتار بهدواداچون و چاودێرییه، دواى ئهوهى ئهو بابهتهمان پێگهشت دهستهى گشتى ههیه لهفهقهرهى زیافهى پارێزگاى کهرکوکدا، بەنووسراوى رهسمى ئاراستهى دیوانى پارێزگاى کهرکوکمان کرد کهوهک ئهندامى پهرلهمان بهدواداچوونى بۆ بکهین، سهرجهم دیکۆمێنت و بهڵگهکانمان بۆ بنێرن، دواتر داواى راپۆرتى دهستهى نهزاههم کردووه بۆ ئهوهى لهکهیسهکهیدا بزانین راپۆرتهکانیان چى تێدابووه، دواى ئهوهى راپۆرتهکانم بهتهواوى پێگهشت لهچاودێرى داراییهوه دیاربوو (950) ملیۆن دینار لهزیافه (میواندارى) خهرج کرابوو لهکاتێکدا ئهو پارانه بۆ دووباره بوژاندهوهو چاککردنهوهى ئهو گوندانهى که بههۆى داعشهوه زیانیان پێگهشتووه وێران بووبون بۆ ئهوه هاتووه، بهڵام راکان سهعدی بۆ میواندارى خهرجى کردووه.

هاوڵاتى: واتا (950) ملیۆن دینارى بۆ میواندارى خهرج کردووه که بۆ ئاوهدانکردنهوهى گوندهکان دیاریکراوه؟

دیلان غهفور: بهڵێ پارهکانى لهمیواندارى و کرینى کهباب و تورو تهماته خهرج کردووهو وهسڵى تێدایه، براکهى که بهرێوهبهرى مهکتهبهکهیهتى و کوڕهکهى که سکرتێریهتى واژۆیان لهسهر کردووه و خۆیشى واژۆى کردووه راکان سهعید.

هاوڵاتى: بهڵام لهسهر ئهم پرسه راکان سهعید چۆته بهردهم دادگا؟

دیلان غهفور: پێشتر دووجار چۆته بهردهم دادگاو بهکهفالهت ئازاد کراوه، بهکافالهتێکى مهبلغێکى زۆر که نزیک بووه لهو بڕه پارهیهى خهرجى کردووه.

ئهوهى فهرمانى دهستگیرکردنى ههیه (12) کهسن، حهوت کهسیان دهستگیرکراون، براکهى و کوڕهکهى راکان سهعید پارێزگارى کهرکوکى بهوهکالهت تێدایهو ئومێد دهکهین کهسهکانى دیکهش دهستگیربکرێن بۆ ئهوهى دۆسیهکه به رێرهوى یاسایى خۆى بڕوات و کێ کهمتهرخهم بووه له ڕووى یاساییهوه سزا بدرێت

هاوڵاتى: چیت لهڕاپۆرت و بهڵگهو دیکۆمێنتهکان کردووه لهسهر راکان سهعید؟

دیلان غهفور: ههموو راپۆرت و بهڵگهکانمان تهسلیمى دهستهى نهزاههى کهرکوک کردووه و بهدواداچونیشیم بۆ کردووهو کهدهبێت ئهم دۆسییهیه بدرێته دادگا، تهحقیق لهو بابهته بهردهوامه.

هاوڵاتى: چهند کهس دهستگیرکراون لهسهر ئهم دۆسیهیه؟

دیلان غهفور: ئهوهى فهرمانى دهستگیرکردنى ههیه (12) کهسن، حهوت کهسیان دهستگیرکراون، براکهى و کوڕهکهى راکان سهعید پارێزگارى کهرکوکى بهوهکالهت تێدایهو ئومێد دهکهین کهسهکانى دیکهش دهستگیربکرێن بۆ ئهوهى دۆسیهکه به رێرهوى یاسایى خۆى بڕوات و کێ کهمتهرخهم بووه له ڕووى یاساییهوه سزا بدرێت.

هاوڵاتى: گهندهڵییهکانى راکان سهعید پارێزگارى کهرکوکت بهوهکالهت گهیاندووه به سێ سهرۆکایهتییهکهى عێراق؟

دیلان غهفور: ئێمه لهدۆسییهکانى راکان سهعید جبورى زۆر بهباشى کارمان کردووه، بهڵام نهزاههو دیوانى چاودێرى دارایى عێراق کارى لهسهردهکهن، لهساڵى رابردوو مانگى دووهوه ئیشى لهسهر کراوهو ئێستا تهحقیقى تێدا دهکرێت و بهردهوامیش دهبین لهبهدواداچونى کهیسه گهندهڵییهکانى راکان جبورى.

بهسهرۆکایهتى پهرلهمان و لیژنهى نهزاههى پهرلهمانى عێراقم داوه، ئهمه ئیشى پهرلهمانتاره، دواتر که کهیسهکه دوابخرێت ئهوه پهیوهندى بهدهستهى نهزاههو چاودێرى دارایى عێراقهوه ههیهو ههموو راستییهکانى له راپۆرتهکانیدا خستۆتهڕوو بۆ دادگا.

ئهمساڵ بودجهى کهرکوک بۆ ئاوهدانکردنهوهى شارهکهو دابینکردنى خزمهتگوزارییهکان بڕى 69 ملیار دینار بووه، ئاگادارین چۆن راکان جبوری پارهى خهرج کردووه لهپرۆژه خزمهتگوزارییهکانداو چهندین دۆسییهى دیکهمان لهسهر بودجهى ئهمساڵ ئامادهکردووه

هاوڵاتى: تائێستا بههۆى گهندهڵییهکانى راکان جبورییهوه داوات کردووه پێویسته وهک پارێزگار بهوهکالهت لاببرێت و سامانى گهلى کهرکوکى بۆ بهرژهوهنییهکانى خۆى خهرج کردووه؟

دیلان غهفور: با بزانین دادگا بریارى چى دهدات، راسته دیوانى چاودێرى دارایى عێراق دهڵێت ئهمه گهندهڵییهو موخالهفهى یاسایه که بهو شێوهیه راکان جبورى پارهى خهرج کردووه، دواتر بڕیار لاى دادوهره.

هاوڵاتى: لهبودجهى ساڵى 2019 ى عێراق بۆ پارێزگاى کهرکوک چهند ملیار دینار تهرخانکراوه، گەندەڵی لەمەشدا ئەنجام دراوە؟

دیلان غهفور: ئهمساڵ بودجهى کهرکوک بۆ ئاوهدانکردنهوهى شارهکهو دابینکردنى خزمهتگوزارییهکان بڕى 69 ملیار دینار بووه، ئاگادارین چۆن راکان جبوری پارهى خهرج کردووه لهپرۆژه خزمهتگوزارییهکانداو چهندین دۆسییهى دیکهمان لهسهر بودجهى ئهمساڵ ئامادهکردووه.

ههموو ئهو کۆمپانیاو بهڵێندهرانهى که کار لهپرۆژهکاندا دهکهن کهسانێکن زۆر نزیکن لهخۆیهوه، لهبهرئهوهى ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوک لهکارکهوتووه نهتوانراوه چاودێرى وردى کارهکانى بکهن.

کهرکوک و ناوچه کێشه لهسهرهکان پێویستى بهپارێزگارێکى کورده، دهبێت دوور لهبهرژهوهندى حزبى کار لهسهر ئهمه بکرێت لهپێناو خهڵکى کهرکوک و دهوروبهرى، پێویسته له رووى مهبدهئى نهتهوهییهوه ئیشى تێدا بکرێت

هاوڵاتى: تاچهند پێتوایه حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى کهههندێک چاکسازى راگهیاندووه جێبهجێى دهکات بهکهرکوکیشهوه؟

دیلان غهفور: بێگومان کارکردن بۆ کهیسه گهندهڵییهکان و چاکسازى لهعێراقدا لهبهرئهوهى لهکابینهکانى مالکى و عهبادى کێشهى زۆرو گهندهڵى ههبووهو کەڵەکەیان کردووه بۆ حکومهتهکهى عهبدولمههدى، ئێستاکه ههڵچوون و تووڕهبونى هاوڵاتیانى عێراقى دهبینین پهیوهندى بهکابینهکانى رابردووى عێراقهوه ههیه، چاکسازى و بنهبڕکردنى گهندهڵى کاتى پێویسته، بنهبڕکردنى گهندهڵى رۆڵى بهرچاوى دهبێت بۆ ئهوهى چاکسازى لهوڵاتدا جێبهجێ بکرێت.

هاوڵاتى: رێکهوتنێک لهنێوان پارتى و یهکێتى ههبووه بۆ دانانى تهیب جهبار وهک پارێزگارى کهرکوک، تاچهند گرنگه سهرکردایهتى سیاسى کورد دوور لهبهرژهوهندى حزبى کار لهسهر ئهمه بکهن تا راکان جبورى دووربخهنهوه؟

دیلان غهفور: کهرکوک و ناوچه کێشه لهسهرهکان پێویستى بهپارێزگارێکى کورده، دهبێت دوور لهبهرژهوهندى حزبى کار لهسهر ئهمه بکرێت لهپێناو خهڵکى کهرکوک و دهوروبهرى، پێویسته له رووى مهبدهئى نهتهوهییهوه ئیشى تێدا بکرێت.

کهیسهکان لهناوچه کێشه لهسهرهکان زۆر جیاوازتره وهک لهههرێمى کوردستان، ناوچه کێشه لهسهرهکان پێویستى بهیهکڕیزى و یهکدهنگییه لهبڕیاردانداو گرنگه ستراتیژى لایهنهکان بهتایبهت پارتى و یهکێتى لهناوچه کێشه لهسهرکان جیاواز بێت.

راکان جبورى بهههماههنگى لهگهڵ بهغدا کهههندێ پشتیوانى ههیه توانیویهتى کاربکات و بودجهى کهرکوک بۆ ئهو شوێنانه خهرج دهکات کهدانیشتوانهکهى عهرهبى سوننهن بهتایبهت حهویجهو گوندنشینه عهرهبییهکانه، کهمتر لهناوچه کوردنشینهکانه

هاوڵاتى: دۆخى خهڵکى کهرکوک لهژێر سایهى راکان جبورى که لهپێکهاتهى سوننهیه چۆنه  بهتایبهت بۆ کورد؟

دیلان غهفور: ئهم دۆخهى ئێستا لهکهرکوک نهخوازراو بووهو ئێمه لهگهڵیدا نین، چونکه رۆژانه راکان جبورى دهسهڵاتهکانى خۆى بهباشى بهکارناهێنێت و خهریکى گۆڕینى دیموگرافى ناوچهکانهو خهریکى لابردنى بهڕێوهبهره کوردهکان و بهرپرسانى کورده لهشارهکهدا، ئهمانه ههمووى کارهکانى ئهوه، پێویسته لایهنه کوردستانییهکان ئهمه لهبهرچاو بگرن و کار بۆ ئهوهبکهن بهزووترین کات پارێزگارێکى کورد لهشارهکهدا دابنرێت.

هاوڵاتى: راکان جبورى جیاوازى دهکات لهدابینکردنى خزمهتگوزارى و پرۆژهکانیدا لهنێوان ناوچه کوردنشین و عهرهب و تورکمانهکاندا؟

دیلان غهفور: راکان جبورى بهههماههنگى لهگهڵ بهغدا کهههندێ پشتیوانى ههیه توانیویهتى کاربکات و بودجهى کهرکوک بۆ ئهو شوێنانه خهرج دهکات کهدانیشتوانهکهى عهرهبى سوننهن بهتایبهت حهویجهو گوندنشینه عهرهبییهکانه، کهمتر لهناوچه کوردنشینهکانه.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار