ئەنجومەنی پارێزگا؛ هەبێ یان نەبێ؟
هەندێک لەئەندامان داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هەرێم دەکەن به‌پاساوى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان نییه
5 ساڵ لەمەوپێش
ماردین نوره‌دین
به‌شێک له‌سه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کانیان ده‌که‌ن، دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیدا، جگه لهپارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان.
به‌پێی بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق که رۆژى دووشه‌ممه له‌سه‌ر داواى (192) په‌رله‌مانتار ده‌رکرا، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و قه‌زاو ناحیه‌کان جگه لهئهنجومهنهکانى هه‌رێم ههڵوهشێنراونهتهوهو یه‌کێک لهجێگرهکانى پارێزگار دیاریده‌کرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنى کاروبارى دارایی و ئیداریی، هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاى که‌رکوکیش بڕیاردراوه پەرلەمانتارانی پارێزگاکە کارەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایی بکەن.
رێکه‌وت زه‌کى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتىراگهیاند «ئه‌گه‌ر به‌م جۆره‌ى ئێستا ئه‌نجومه‌نه‌کان بمێننه‌وه، به‌م ده‌سه‌ڵات و توانایانه‌ى ئێستایانه‌وه، پێویسته له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌راورد به‌وه‌ى که‌خه‌ڵک ده‌نگده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى حکومه‌تى مهحهلى دروستبێت و ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت زۆر که‌مه«.
وتیشى «من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه یان ده‌سه‌ڵاتیان بدرێتێ یان به یه‌کجارى له‌سیستمى حکومڕانى کوردستان نه‌مێنێت».
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم به‌رده‌وام داوایانکردووه ده‌سه‌ڵاتى زیاتریان پێبدرێت و ده‌سه‌ڵاتى لامه‌رکه‌زیان پێبدرێت له رووى دارایی و ئیدارییه‌وه، به‌ڵام حکومه‌ت وه‌ڵامى داواکانیانى نه‌داوه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانى له‌ده‌ست وه‌زاره‌ته‌کاندا هێشتووه‌ته‌وه.
رێکه‌وت زه‌کى هۆکارى نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نه‌کان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، بۆ خراپى یاساکان، «یاساکان کهموڕییان تێیدایه، نازانرێ سه‌ر به‌کوێن، خاوه‌نى سه‌ربه‌خۆیى دارایى نین، ده‌مێک سه‌ر به په‌رله‌مانى کوردستانن ده‌مێک سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانن، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌وترێ ئه‌نجومه‌نى بچوک، ده‌بێت میزانیه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، یان لایه‌نى که‌م وه‌کو ئه‌نجومه‌نه‌کانى باشوور موماره‌سه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بکه‌ن».
پێشیوایه، به‌نه‌مانى ئه‌نجومه‌نه‌کان هیچ که‌لێنێک دروستنابێت «له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى چاودێریمان زۆره لەپه‌رله‌مانى کوردستان و په‌رله‌مانى عێراق و ده‌زگاى چاودێرى دارایى و نازاههمان هه‌یه«.
مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵ پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ، هەمواری یاسای پارێزگاکانی پەسەندکرد، بەوەش تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانى درێژکرده‌وه.
به‌پێی هه‌موارى یاساکه، ته‌مه‌نی ئەم خولەی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان درێژ ده‌کرێته‌وه تاهه‌ڵبژاردنی نوێی پارێزگاکان، بەوەش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له‌پیاده‌کردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌کاتی کۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاساییان.
پەرلەمانى کوردستان ئه‌وکات هۆکارى درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى کارکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى گه‌ڕانده‌وه بۆ دروستنه‌بوونی بۆشایی یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و به‌رده‌وامبوونیان له‌پیاده‌کردنی ئه‌رکه‌کانیان بۆ فه‌راهه‌مکردن و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزراییه‌کان به هاوڵاتییان به‌شێوه‌یه‌کی باشتر.
فه‌هیم عه‌بدوڵا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆک به هاوڵاتى راگه‌یاند «بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ئێمه موفاجه‌ئه بوو، ئه‌نجومه‌نه‌کان لهپارێزگاکانى عێراق جگه لەکوردستان ده‌سه‌ڵاتێکى ره‌هایان هه‌بوو له‌سه‌ر ئیداره خۆجێیه‌کان».
وتیشى «نابێ به‌راوردى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم بکه‌ین به‌وانه‌ى عێراق، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێش ئه‌وه‌ى کهبکهوینه بۆشاییه‌کى یاساییه‌وه هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نه‌که داواى هه‌ڵبژاردنمان کرد، به‌ڵام که بارودۆخه‌که گونجاو نه‌بوو، دواى هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ى واده‌که ته‌مدید بکرێت تاههڵبژاردن ده‌که‌نه‌وه«.
فه‌هیم عه‌بدوڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمدایه «چى به‌باش بزانن ئه‌وه ده‌کرێت مه‌سڵه‌حه‌ت له‌وه‌دایه بمێنێته‌وه یاخود نا؟ ئه‌گه‌ر بارودۆخى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان وا بمێنێته‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام نه‌مانى باشتره له‌مانه‌وه به‌م شێوه‌یه«.
په‌له‌مانى عێراق له‌بڕیاره‌که‌یدا هه‌رێمى کوردستانى پابهندنهکردووه به‌جێبه‌جێکردنى، به‌پێی یاساش ئه‌و پرسه له‌ده‌ستى په‌رله‌مانى کوردستاندایە که هه‌ر بڕیار‌و یاسایه‌کى په‌رله‌مانى عێراق په‌سه‌ندبکات ره‌تیبکاته‌وه.
که‌نعان خه‌یلانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به هاوڵاتى راگه‌یاند»هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێم دوو شتى لێک جیاوازن، به‌پێى ده‌ستور هه‌رێمى کوردستان حوکمڕانى خۆى ده‌کات و په‌رله‌مان یاساکان ده‌رده‌کات، محافهزاتى هه‌رێمیش به‌یاساى په‌رله‌مانى کوردستان کارده‌که‌ن، راسته که‌موکوڕى هه‌یه له‌ڕووى ئیش‌کردن به‌ڵام روونه ئه‌نجومه‌نه‌کان به‌هه‌ڵبژاردن هاتوون».
وتیشی «ئیلغاکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان بابه‌تێکى سیاسییه‌و ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مانى کوردستانه ئه‌و بڕیاره بدات، من سیاسه‌تى حزبه‌که‌م پهیڕهودهکهم و ره‌ئى من ره‌ئى حزبهکهمه، ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا له‌په‌رله‌مان هه‌موارى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیان کرد، هه‌موو فراکسیۆنه‌کان موته‌فیق بوون.»
سه‌باره‌ت بهسڕکردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، که‌نعان خه‌یلانى جه‌ختیکرده‌وه، په‌رله‌مان ده‌توانێت ئه‌و کاره بکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌کان بمێنن یان نه‌مێنن، «ئه‌وه بابه‌تێکى سیاسیه و له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مانى ده‌توانرێت موناقه‌شه بکرێت، من ناڵێم هه‌بێت یان نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ى بابه‌ته‌که سیاسویه ئه‌وه‌ى عێراقیش سیاسى بوو «.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانى کوردستان واده‌ى ئه‌م خوله‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى درێژکردووه‌ته‌وه تاکاتى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌کى بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێی ئه‌نجومه‌نه‌کان دیارینه‌کردووه، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نه‌کانى پابه‌ندکردووه به‌وه‌ى پابه‌ندى ئه‌و یاسایانه بن که له‌په‌رله‌مانه‌وه بۆیان دیاریکراوه تا ئه‌وکاته‌ى ماوه‌ى یاساییان کۆتایى دێت.
جه‌مال حه‌وێز ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێیەکان له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند «تائێستا ئه‌و باسه نه‌بۆته شتێک که به‌رنامه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵبچنرێت، به‌ڵام پێشتر باسى ده‌کرا بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان که‌هه‌یه ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌کانمان بۆ چییه؟ به‌ڵام باس نه‌کراوه له‌په‌رله‌مان بڵێین ئێمه‌ش هه‌مان به‌رنامه‌ى به‌غدامان هه‌بێت، هیچ باسێکى وا نه‌کراوه«.