کوشتنى به‌غدادى چه‌قۆیه‌ک بوو بۆ سه‌ر دڵى داعش و هاوسۆزه‌کانى

ئەو ناوچەیەی به‌غدادى تێدا کوژرا قاچاخچێتی لێدەکرێت، پێنج کیلۆمەتر لەتورکیاوە دوورەو چەند گروپێکی چەکداری توندڕەوی لێیە

5 ساڵ لەمەوپێش



ئاژانسی فرانس پرێس

دواجار خەلیفە گومراکەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی لەلایەن هیزەکانی ئەمریکاوە کوژرا، ئەو پیاوەی زنجیرەیەک کردەی سەربڕین، کۆمەڵکوژی، لاقەکردن، رفاندن و پاکتاوی نەژادیی بهجێهێشت لەماوەی پێنج ساڵیدا وەک سەرکردەی داعش.

ئەم پیاوه کە تەمەنی 48 ساڵ بوو، خەڵکی عێراق بوو، بەدەگمەن دەبینرا، دوای 2014، دیارنەماو دواتر لەنیساندا لەڤیدیۆیەکدا دەرکەوتەوە کەتێیدا پشتیوانانی هاندا بۆ «تۆڵەسەندنەوە» دوای ئەوەی گروپەکەی لەسەر خاک تووشی شکست بوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا 25 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دانابوو بۆ زانیاری دەربارەی شوێنهکهی.

رۆژێک دوای کوشتنی بەغدادی، وتەبێژەکەی داعشیش کوژرا، ئەوەش بەرپرسیکی کوردی ئاشکرایکرد.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) مەزڵوم عەبدی وتی لەهێرشێکی جیاوازدا، تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای راگەیاندنی مەرگی بەغدادی، وتەبێژی داعش ئەبو حەسەن موهاجیر کوژرا.

وتی «موهاجیر دەسته راستی بەغدادی و وتەبێژی داعش بوو، لەگوندی عەین بادیە کرایە ئامانج نزیک بە جەرابلوس، لەئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگیکراوی نێوان هەواڵگریی هەسەدە و سوپای ئەمریکادا».

پەیامنێرێکی ئاژانسی فرانس پرێس لە عەین بادیە وتی دوو ئۆتۆمبیل لەهێرشە ئاسمانیەکاندا لێیاندرا: پیکابێکی بچوک و لۆرییەکی گەورە کە فارگۆنێکی کانزایی بچوکی هەڵگرتبوو.

پهیامنێرهکه لەتەنیشت یەکەم ئۆتۆمبیلەوە دوو لاشەی بینی، لەکاتێکدا سێیەمیان لە فارگۆنە کانزاییەکەدا سوتابوو.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ مەرگی موهاجیری پشتڕاستکردەوە و رایگهیاند که لەنێو پێنج ئەندامی داعشدا بوو کە لەئۆپەراسیۆنێکی پێشەنگیکراودا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کوژران بەپشتیوانیی هەسەدە.

وتەبێژی هەسەدە، مستەفا بالی، دواتر وتی دەوترێت موهاجیر لەجەرابلوس بووە بۆ ئاسانکاریی چوونەناوەوەی بەغدادی بۆ نێو ناوچەی قەڵغانی فورات، ئەو ناوچەیەی باکوری سوریا کە لەلایەن هێزە جێگرهوه سورییەکانی سەر بە تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت.

وتیشی «ئەو دوو ئۆپەراسیۆنەی ئەمریکا بەشێوەیەکی کاریگەر سەرکردایەتی داعشیان لەکارخست کە خۆیان شاردبووهوه« لە باکوری خۆرئاوای سوریا.

جلهکانی ژێرهوهی بهغدادی

پۆڵات جان راوێژکاری باڵای هێزهکانی سوریای دیموکرات، رایگەیاند هەواڵدەرێک بهرپرس بووه لهپێدانی زانیاری بههێزهکانی ئهمریکا دهربارهی حهشارگهکهی بهغدادی، کههاوکاریکردن تا نهخشهی ناوهوهی شوێنهکهو ئهو کهسانهی تێیدان دیاربکهن، لهگهڵ رهخساندنی ههلی ئهوهی بتوانن ناسنامهی بهغدادی پشتڕاستبکهنهوه.

پۆڵات جان وتی «له 15ی ئایارهوه، ئێمه لهگهڵ دهزگای ههواڵگریی ئهمریکی کاردهکهین بۆ شوێنپێههڵگرتن و لهنزیکهوه چاودێریکردنی بهغدادی».

وتیشی «هێزهکانی سوریای دیموکرات هەوالدەرێکیان ههبووه که توانیوێتی بچێته ماڵهکهی بهغدادییهوه، «بهشداربووه لهناردنی وردهکارییهکان و ئاراستهکردنی ئهوانهی دابهزین، ههروهها بهشداربووه له بهئهنجامگهیاندنی ئۆپهراسیۆنهکهدا تا دوا خولهک».

وتیشی سهرچاوهکه «جلی ژێرهوهی بهغدادی هێناوه بۆ ئهنجامدانی تاقیکردنهوهی دی ئێن ئەی بۆی و بۆ دڵنیابوونی (لهسهدا سهد) که ئهو کهسه بهغدادی خۆیهتی».

‹ئۆپەراسیۆنێکی هەماهەنگیکراو›

رێکخراوی روانگهکه رایگەیاند که لەهێرشی بەئامانجکردنی بەغدادیدا، کۆپتەرەکانی ئەمریکا هێزەکانیان بەردایەوە نێو ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلیب کە «چەند گروپێکی سەر بەداعشی لێبوون».

راشیگەیاند کهکۆپتەرەکان خانوویەک و ئۆتۆمبیلێکیان کردە ئامانج لە گوندی باریشا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە نۆ کەسی تێدا کوژرا، لەنێویاندا سەرکردەی باڵای داعش ئهبو یەمعان.

باریشا ناوچەیەکی چیایی کەم دانیشتوانە، نزیکەی 25 کیلۆمەتر لەباکوری شاری ئیدلیبەوهو پێنج کیلۆمەتر کەمتر لەتورکیاوە دوورە.

ئەو ناوچە کشتوکاڵییە نزیکە لە باب هەواوە، کە یەکێکە لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و سوریا و شوێنی خەڵکێکی کەمی ئاوارەیە که لەبەشەکانی دیکەی سوریاوە هاتوون.

ئەو خانووەی لە هێرشەکەدا کرایە ئامانج لەکەناری گوندەکە بوو.

ناوچەکە بەناو لەژێر کۆنترۆڵی تەحریر شامدایه، بەڵام شانە نوستووەکانی داعش و حوراس دینی سەر بەقاعیدەش لەو ناوچەیە بوونیان هەیە، بەگوێرەی روانگەکە.

ناوچەکە ناسراوە بەوەی قاچاخچێتی لێدەکرێت و بەشی ئەوە ئاڵۆزە کە گروپی چەکداریی دیکەی جیا لەتەحریر شام لەوێ چالاک بن.

حهسانهوه لەئیدلیبی سوریا

موسعەب عەساف چالاکوانێکی ئیدلیب، وتی «لە باکوری سوریا، کە بەغدادیی لێ کوژرا، دانیشتوانی ئیدلیب هەناسەی شادییان هەڵکێشا کاتێک بەمەرگی ئەویان زانی.

باسی لەوەشکرد کەهەستێکی حهسانهوه هاتهکایهوه لهو ناوچەیەی تەحریر شام کۆنترۆڵی کردووە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و ئاماژەیکرد بەوەی خەڵکی ئیدلیب مەرگی بەغدادی بە «هەنگاوێکی گەورە دەبینن بەرەو ئازادبوونی تهواوهتییان لەدەستی فەرمانڕەوایی توندڕەوان».

وتیشی گروپە توندڕەوەکانی وەک داعش و تەحریر شام رەوتی شۆڕشی سوریایان «بەلاڕێدابرد و خراپیان کرد» و رەوتی ژیانی مەدەنیەکانی ناوچەکانی ژێردەستی خۆیان بەشێوەیەکی زۆر خراپ گۆڕی.

بەشیر بەسام پارێزەری سوری، وتی «مەرگی بەغدادی بەکۆتایی داعش دادەنرێت و ئاماژەیکرد بەوەی تەنیا مانەوەی رەمزیی ئەو گروپەکەی هێشتبووهوە، بەبێ بەغدادی، زۆر سەختتر دەبێت بۆ گروپەکە بمێنێتەوە یان خۆی رێکبخاتەوە».

وتیشی «ئۆپەراسیۆنی کوشتنی بەغدادی پەیامێکی روونی نارد بۆ توندڕەوان کەهێشتا خۆیان شاردۆتەوە بەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوبەشەکانیان لەسەر زەمین هێرش دەستپێدەکەنەوە دژیان بەدەستێکی پۆڵایین کاتێک شوێنیان دیاری دەکرێت»

بەسام هەروەها وتی «مەرگی بەغدای بەبێ گومان دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی شانەکانی داعش کە هێشتا لەناوچەکە چالاکن، دەبێتە هۆی نەمانی پەیکەربەندیی رێکخراوەیی گروپەکە و توانای بۆ راکێشانی چەکداری زیاتر یان کۆکردنەوەی چەکدارانی پێشتری».

پەیوەندیکردن بەگروپە توندڕەوەکانی دیکەوە رەنگە بژاردەیەکی بەردەست نەبیت بۆ چەکدارانی داعش لەسوریا،  گروپەکانی دیکە دەترسن ببنە ئامانجی هێرشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەوهۆیەوە.

عێراق بانگهوازی ‹کۆتایی قۆناغێکی رەش› دهکات

عێراقیەکان دووشەممە مەرگی بەغدادییان بەکۆتایی «قۆناغێکی رەش» لەقەڵەمداو ناوزەدیانکرد بەوەی چەقۆیەک بوو لەسەر دڵی داعش.

بەڵام هۆشدارییان دا لەوەی مەرگی سەرکردەکەی داعش مانای کۆتایی گروپەکە نیەو داوای گوشاری بەردەوامیان کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپەکە و ئایدۆلۆژیاکەی.

سەفا ئەعسەم شرۆڤەکاری ئەمنی، وتی سەرکردەی داعش «بە چارەنوسی حەتمیی خۆی گەیشت» و ئاماژەیکرد بەوەی مەرگی ئەو حەتمی و چاوەڕوانکراو بوو، بەهۆی کوشتنی کەسە نزیکەکانی و داڕمانی گروپەکەوە.

وتیشی «لەناوبردنی سەری مارەکە و گەورەترین کەسی داواکراو زەبرێکی کوشندەیە بۆ داعش و چەقۆیەکە بۆ سەر دڵی.»

ئەعسەم وتیشی «بکوژێکی بەخوێن تینوومان کۆتایی پێهێنا، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ خەمی ئێمەیە کۆتاییهێنانە بە ئایدۆلۆژیایەکی خوێناوی کە ئەم تاوانبارە و پشتیوانانی بڵاویانکردۆتەوە.»

هەروەها وتی «ئەمە گوشاری بەردەوامی دەوێت لەسەر پاشماوەکانی تیرۆریزم و کاری بەرفراوان بۆ شەڕکردن دژی و بەرگرتن لەبڵاوبوونەوەی.»

شرۆڤەکاری هەواڵگری، فازل ئەبو رەغیف ئاماژەی بەوەکرد کە هەواڵگریی عێراق دەریخست که سەرکردەی داعش لەگەڵ خێزانەکەیدا لەکوێ خۆی شاردۆتەوە، دوای «چاودێریی وردی جوڵەکانی بەغدادی و ئەوانەی دەوروبەری».

شانەی راگهیاندنی ئەمنیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند که هێرشەکە «بەهەماهەنگیی نێوان هێزی هەواڵگریی عێراق و هێزەکانی ئەمریکا» ئەنجامدرا.

بهگوێرهی بەیاننامەکە، تیمێکی تایبەتمەند لەهەواڵگری بەدووی جوڵەکانی بەغدادی کەوتبوو ساڵێک پێشئەوەی شوێنەکەی دیاریبکرێت.

ئەبو رەغیف وتی سەرکردەی داعش «ترسی لەخۆی هەبوو» و متمانەی بەنزیکترین هاوکارەکانی نەدەکردو ئاماژەشیکرد بەوەی ئەندامانی خێزانەکەی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنا «کە لەدۆخی کوژرانهکهیدا پشتڕاستکرایەوە».

هەواڵی کوژرانی بەغدادی شادیی لەشەقامی عێراقیدا بڵاوکردەوە.

محەمەد فەهداوی دانیشتووی رەمادی، وتی «رووداوێکی ناوازە و مێژووییە؛ ئەو تیرۆریستەی بووە هۆی چەندین کارەسات چیتر لەژیاندا نەماوە.»

مەیادە عەلی، خەڵکی گەڕەکی شورتەی بەغدا، وتی «مەرگی ئەم تاوانبارە کۆتایی قۆناغێکی تاریکە. ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەم رۆژە دەکەین و دواجار گەیشت.»

‹خاڵی وەرچەرخان›

سەرکردە نێودەوڵەتییەکان ستایشی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەیان کرد لەکاتێکدا خەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامییدان بەوریایی کردەوە.

سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەو هێرشەی بەغدادیی تێدا کوژرا بە «خاڵی وەرچەرخان لەشەڕی هاوبەشماندا دژی تیرۆریزم» ناوزەکرد.

سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانۆئێل ماکرۆن، مەرگی بەغدادیی بە «زەبرێکی کوشندە لەداعش» لەقەڵەمدا.

وتی «شەڕ بەردەوامدەبێت لەگەڵ هاوبەشەکانمان لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بەتەواوی شکستی هێناوە. ئەوە کاری پێشینهمانه

سەرەکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن وتی «مەرگی بەغدادی ساتێکی گرنگە لەشەڕماندا دژی تیرۆریزم، بەڵام شەڕ دژی خراپەکارییەکانی داعش هێشتا تەواو نەبووە.»

وتیشی «کاردەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لەهاوپەیمانی نێودهوڵهتی بۆ کۆتاییهێنان بەچالاکییە تاوانکاری و بەربەرییەکانی داعش بۆ هەتاههتایە.»

سەرۆکی ناتۆ، جێنس ستۆلتنبێرگ، ئۆپەراسیۆنەکەی لهقهڵهمدا بە «هەنگاوێکی بەرچاو لەهەوڵەکانماندا دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی».

سعودیەش مەرگی بەغدادیی بەئەرێنی لەقەڵەمداو سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوە وتی سەرکردەکەی داعش «وێنەی ئیسلامی شێواندبوو» و «ستەم و تاوانی» ئەنجامدابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار