گه‌زیزه عومه‌ر بۆهاوڵاتى: هونه‌رى شانۆ بووەته قوربانى ته‌کنه‌لۆژیا
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
گه‌زیزه عومه‌ر، ماوه‌ى 50 ساڵه کارى هونه‌رى ده‌کات و زیاتر له 15 کارى شانۆى هه‌یه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کارى درامى و فیلم و کارى سیناریۆ و نوسینى بۆ زۆر له‌کاره‌کان کردووه، هه‌نگاوه‌کانى سه‌ر خۆڵه‌مێش نوسن و سیناریۆکه‌ى نوسیوه، سێ کتێبى هه‌یه له‌بوارى هونه‌ر و شانۆ به‌تایبه‌تى.
گه‌زیزه عومه‌ر له‌چاوپێکه‌وتنه‌که‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد 10 ساڵه باس له را‌گرتن و سنوردارکردنى دراما بیانیه‌کان ده‌کرێت و پێى وایه ئێستاش رابگیرێت هه‌ر باشه، چونکه زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ى بگه‌ڕێته‌وه باشتره.
هاوڵاتى: چۆن چویته بوارى هونه‌رییه‌وه؟
گه‌زیزه عومه‌ر: من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ باوکم وه‌ک پێشکه‌شکار له‌سه‌ر شانۆ به‌شداربووم و له‌و ئاهه‌نگانه‌ش که له‌شارى سلێمانى ساز ده‌کرا، به‌هۆى باوکمه‌وه بابه‌ته‌کانم پێشکه‌شده‌کرد، ئه‌مانه فێرى ئه‌داکردنى کردم له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێکى زۆردا، فێرى کردم چۆن له‌سه‌ر شانۆ بوه‌ستم، تا ئه‌وکاته‌ى کهشانۆگهریهکان ده‌ورى منداڵى تێدابوایه من وه‌رمده‌گرت، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوم ده‌ورى ئافره‌تیان پێدام و هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى خۆشمدا نه‌ده‌گونجا، به‌ڵام بۆ راییکردنى کاره هنوهریهکان ده‌وره‌که‌م ده‌بینى.
هاوڵاتى: بۆ شانۆت هه‌ڵبژارد وه‌ک کارکردن؟
گه‌زیزه عومه‌ر: من شانۆم هه‌ڵنه‌بژارد، شانۆ به‌و شێوه‌یه بوو که باوکم ده‌ستى گرتم و بردمیه سه‌ر شانۆ، دواتر ورده ورده له‌گه‌ڵى رۆیشتم و هه‌ستم کرد بووه به‌شێک له‌ژیانم و بوه به‌رپرسیاریه‌تى گه‌وره که‌نه‌توانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لێى بێمه ده‌ره‌وه و لێى دابڕێم.
هاوڵاتى: به‌ده‌ر له‌کارى شانۆ چ کارێکى ترت کردووه؟
گه‌زیزه عومه‌ر: کارى نوسین و ده‌رهێنانم له‌کارى شانۆیى کردووه‌و کاتى خۆى له‌ڕادیۆى به‌غدا به‌رنامه‌م پێشکه‌شکردووه بۆ منداڵان له‌ساڵانى حه‌فتاو هه‌شتاکاندا، 14ساڵ کارى مامۆستایم کردووه له‌وانه‌ى هونه‌ر، له‌هه‌شتاکاندا به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بوو له‌ته‌له‌فزیۆنى که‌رکوک.
هاوڵاتى: حه‌زت ده‌کرد زیاتر چ کارێکت بکردایه؟
گه‌زیزه عومه‌ر: بابه‌تى رۆڵ بینین، به‌شێکى زۆر گه‌وره‌یه له‌ژیانم و کارێکه هه‌ست ده‌که‌م نزیکه له‌تواناکانى خۆمه، دڵم زۆر پێى خۆشه کهکارهکتهرێک بتوانێت ئه‌وه‌ى سه‌د له‌سه‌د له‌دڵمایه بیگه‌یه‌نێت، به‌ڵام چ نوسین بێت چ ده‌رهێنان گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ى له‌دڵمایه بتوانم بیگه‌یه‌نم په‌یامه‌که بهڕاشکاوانهو راستگۆیانه بگه‌یه‌نم، ههگینا کام کاره کاریگه‌رى زیاتر بێت ئه‌وه گونجاوه‌و به‌تایبه‌تیش نواندن به‌لامه‌وه زۆر تایبه‌ته‌و له‌گه‌ڵ تواناکانمدا گونجاوه.
هاوڵاتى: بۆچى بینه‌رى شانۆ له‌ئێستادا که‌مه؟
گه‌زیزه عومه‌ر: هه‌ندێک بارودۆخ کاریگه‌رى خراپى هه‌بوه له‌سه‌ر ره‌وتى هونه‌ر له شانۆداو بیروڕاکان زۆر زۆر جیاوازن و شانۆ بۆ خۆى لێکه‌وته‌ى زۆرى لێکه‌وتۆته‌وه‌و هه‌ندێک په‌یدابون له‌و گه‌نجانه که‌ڕه‌نگه ئه‌وه‌ى ئێمه کارمان کردووه جیاواز بێت له‌و بیروبۆچونه‌ى ئه‌وان و جیاوازبێت لهبیروبۆچونى ئه‌وان، شانۆش له په‌راوێزدایه، به‌هۆى پێشکه‌وتنى ئه‌و دنیا عهولهمیهى کراوه‌ته‌وه، هونه‌رى شانۆ بۆته قوربانى و ته‌کنه‌لۆژیا زۆر به‌ربڵاوه و له‌حه‌فتاکانه‌وه که کارم کردووه هیچ گۆرانکاریه‌ک نابینم، له‌ڕووى کارکردنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى بینه‌ریش لهدنیایهکدایه کارى زۆر جوانتر ده‌بینن و به‌کوالێتى، له‌وانه‌یه بۆى ئاسان نه‌بێت به‌شتێکى ساده رازى بێت، شانۆى ئێمه زۆر کێشه‌ى هه‌یه، له‌هه‌موو روویه‌که‌وه، له‌ڕووى زه‌مینه‌ى کارکردنه‌وه‌و کادیرى پیشه‌ى شانۆییهوهو له‌ڕووى ئاره‌زوومه‌ندى شانۆییهوهو ناکرێت وه‌ک پێویست بینه‌رى هه‌بێت، کهشانۆیهک ده‌کرێت 10 ڕۆژ بینه‌رت ده‌بێت ئه‌مه جێى دڵخۆشى نیه، چونکه شانۆ پێویسته به‌رده‌وام بینه‌رى هه‌بێت، ئه‌مه واى کردووه شانۆکاران دڵته‌نگ بن و خه‌مباربن به‌م بارودۆخه، چونکه ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه چاودێرى ده‌که‌ین بینهرهکهمان دیاریکراوه‌و ده‌موچاوه‌کان به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه.
هاوڵاتى: تیپى هاوڕێیانى گه‌زیزه بۆ به‌ناوى به‌ڕێزتانه‌وه کراوه؟
گه‌زیزه عومه‌ر: مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌وه‌بوو من ئه‌وکات منداڵ بوم و له‌زۆربه‌ى چالاکیه‌کاندا به‌شداریم کردووه و ناوێکى دیاربوم له‌کوردستاندا، ئه‌وانه‌ى که هاورێى باوکم بوون ئه‌وان حه‌زیان کرد به‌ناوى گهزیزهوه بێت.
هاوڵاتى: بۆچى ریکلام بۆ کارى شانۆ ناکرێت؟
گه‌زیزه عومه‌ر: به‌شێکى که‌مى بینه‌ره‌که ئه‌وه‌یه ئاگاى لێنیه‌و بۆیه بینه‌رى که‌مه‌و تیڤیه‌کان به‌پاره ریکلام ده‌که‌ن و داهاتى شانۆ زۆر که‌مه ناتوانى له‌وه‌دا سه‌رفى بکه‌یت، گروپێک ناتوانێت پاره‌ى ریکلام بدات، سیسته‌مى ریکلام کارێکى پرۆفیشناڵ نیه، که به‌شێکى زۆریشى ده‌که‌وێته سه‌ر که‌ناڵه‌کان و که‌مى کاتى پێشکهشکردنهکهش واى کردووه بینه‌رى که‌مه‌و شانۆ به‌به‌رده‌وامى هه‌بێت و نمایش دووباره‌بێته‌وه ده‌توانێت بچێته ناو بینه‌ره‌وه، کاریگه‌رى زیاترى ده‌بێت.
هاوڵاتى: نزیکه‌ى دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ساڵڕۆژى جیهانى شانۆدا وتت سه‌ربارى قه‌یرانه‌کان شانۆ به‌رده‌وام بوو؟ ئه‌وه بۆ؟ چى واى کرد به‌رده‌وام بیت؟
گه‌زیزه عومه‌ر: هه‌موو کات وتومه شانۆ هه‌ر به‌رده‌وامه له‌هەموو بارودۆخه ناخۆشه‌کان و ئه‌وه‌ش که به‌رده‌وامه ته‌نیا شانۆکار خۆیه‌تى، که بێت‌و خۆى ته‌سلیمى ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره بکات، شانۆ لهپهراوێزدایهو هونه‌رمه‌ندى شانۆ بهسهرناکرێتهوه و گرنگى پێ‌نادرێت ته‌نیا خۆشه‌ویستیه‌که واىکردووه که‌به‌رده‌وام بێت.
له‌حه‌فتاکانه‌وه له‌م بواره‌دا کار ده‌که‌م باوه‌ڕ ناکه‌م کارێکم کردبێت ئاسان بوبێت
هاوڵاتى: چ ئاسته‌نگێکت هاتۆته پێش له‌کاتى کارکردنى هونه‌رى؟
گه‌زیزه عومه‌ر: به‌ڕاستى ئاسته‌نگ زۆره ئه‌وه‌نده‌ى ئاسته‌نگ هه‌بوه، ده‌رگاکان به‌م شێوه‌یه نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌رکارێک بزانى ئاسته‌نگى زۆره زیاتر خۆشتده‌وێت و گرنگى زیاتره هه‌ستده‌که‌یت به‌هێزترى، بۆیه که له‌حه‌فتاکانه‌وه له‌م بواره‌دا کار ده‌که‌ین، باوه‌ڕ ناکه‌م کارێکم کردبێت ئاسان بوبێت هه‌مویان سه‌خت بون و سه‌ختیه‌کان زۆرن، هه‌ر له‌نه‌بونى ئه‌کته‌رو نه‌بونى کاتى پرۆڤه و بودجه‌ى ته‌واو و نه‌بونى بینه‌رو هه‌ندێک له‌و خێزانانه‌ى که دابونهریتى تائێستاش به‌رگریان کردووه کچ نه‌نێرن بۆ شانۆ‌و کارى ئێمه قورس بوه و کههاتوینه سه‌ر شانۆ چۆن ئه‌م ته‌مومژه لاى کۆمه‌ڵگا بڕه‌وێنینه‌وه، به‌خه‌نده‌وه سه‌یرى بینه‌رمان کردووه‌و نه‌مانهێشتووه هه‌ست به‌و ئاسته‌نگانه بکه‌ن، که‌هاتۆته رێمان، هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌نده‌ى سه‌ختى چه‌شتووه ئه‌وه‌نده خۆشى لێنه‌بینیوه.
هاوڵاتى: جیاوازى کارێکى هونه‌رى شانۆ‌و دراما‌و فیلم له‌چیدایه‌و کامیان قورسترن بۆ ئه‌کته‌ر؟
گه‌زیزه عومه‌ر: جیاوازى کارى شانۆ‌و دراما هه‌ردوکیان ژانرێکى ئه‌ده‌بى و هونه‌رین و ئه‌و خۆشیهى له‌شانۆدا هه‌ستى پێده‌که‌یت ئه‌وه‌نیه که له‌درامادا هه‌ستى پێده‌که‌یت، بێگومان ئه‌وه‌ى دراماش جیاوازه که له‌شانۆدا هه‌ستى ناکرێت، سه‌ربارى هه‌موو ئاسته‌نگه‌کان هونه‌رمه‌ند خۆى خۆشى و چێژ له‌کاره‌که‌ى خۆى وه‌رده‌گرێت، بۆیه بۆمن هه‌ردوکیان چێژبه‌خشن و که‌ماوه‌یه‌که له‌کارى شانۆ وه‌ستاوم زیاتر سه‌رقاڵى نوسینى سیناریۆم.
هاوڵاتى: ئایا کارى هونه‌رى که‌مه؟یان بۆ کارى بیانى زۆر په‌خش ده‌کرێت لهتیڤیهکانمانهوه؟
گه‌زیزه عومه‌ر: کارى هونه‌رى زۆر که‌مه‌و شانۆ‌و دراما و فیلم، به‌ڕاده‌ى یه‌که‌م کهمتهرخهمیهکهى وه‌زاره‌تى رۆشنبیریه نه‌یتوانیوه بهبهرنامهیهکى چڕ وپڕ کار له‌سه‌ر ئه‌وه بکات و سیسته‌مێک نه‌بووه هه‌مووى کۆبکاته‌وه‌و که‌ناڵه‌کان نه‌یانتوانیوه به‌دادپه‌روه‌رانه کاربکه‌ن و ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ئه‌وه‌نده‌ى خه‌میان بووه به‌پاره‌ى که‌م، به‌رهه‌مێک په‌خش بکه‌ن ئههونده خه‌مى کاردانه‌وه‌که‌یان نه‌بووه، تا به‌رهه‌مێکى کوردى په‌خش ده‌که‌ن، 10 به‌رهه‌مى بیانى ده‌بینرێت، ئه‌مه هه‌مووى کێشه‌یه‌و چه‌ندساڵه هاوار ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ش وایکرد تاوان دروستببێت، پێش ئه‌م داگیرکاریهى تورکیاش، ئێمه هاوارمان ده‌کرد که‌ئه‌م کارانه هه‌موو باش نین و وه‌رن درامایه‌کى کوردى په‌خش بکه‌ن و با رایان بگرین، ئه‌وه‌ى ده‌درێت به‌به‌رهه‌مه دۆبلاژه‌کان بدرێت بهکوردى، زۆر به‌رهه‌مێکى جوان ده‌بێت و ئێستاش زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ى بگه‌ڕێته‌وه و ئێمه هه‌ر سوودمه‌ند ده‌بین و هۆشیارى بده‌ین به‌کۆمه‌ڵگاى خۆمان، بزانین بیرکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگاکه‌مان چى پێویسته‌و ئه‌وه بکه‌ین و هه‌ندێک کار له‌پشت دیواره‌کانه‌وه که‌ڕووده‌دات ئه‌وانه بکه‌ین و کارى له‌سه‌ر بکه‌ین.
هاوڵاتى: وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى تاچه‌ند هاوکارى هونه‌رمه‌ندان بوه؟
گه‌زیزه عومه‌ر: غه‌در ده‌که‌ین که‌بڵێین هاوکار نه‌بووه، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى فه‌ندى کردون به‌برێک پاره‌و هه‌مشه پشگیرى کردووه، به‌ڵام پێویستى بهسیستمێکى چالاکترو گاریگهرتره بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌م په‌رش و بڵاویه کۆبکاته‌وه، ئه‌ویش به راوێژ کردن بههونهرمهندانى خاوه‌ن ئه‌زمون و که‌سانى شاره‌زا و ته‌مه‌نێکیان له‌ناو شانۆ و ئه‌م کهموکوڕییهدا بردۆته‌سه‌ر.
هاوڵاتى: بۆ هه‌ندێک هونه‌رمه‌ند به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌کان کارى زۆریان ده‌بینرێت؟
گه‌زیزه عومه‌ر: نه‌بونى ئه‌و سیستمه واى کردووه هاوکاریه‌کان هاوڕێیه‌تى و ناسیاوى کاریگه‌رى هه‌بوه.
هاوڵاتى: هونه‌ر به‌گشتى له‌چ ئاستێکدایه؟
گه‌زیزه عومه‌ر: ئه‌و ئاسته نیه که‌ئێمه دڵمان پێى خۆشه و زۆر پێویستمان به‌گۆڕانکارى زۆره‌و پێویسته هه‌موو شتێک رێکبخرێته‌وه‌و ئاستى شانۆ‌و فیلم و دراما‌و فیستیڤاڵ ئاوا ناکرێت و له‌کوردستان بهربڵاویهکى زۆر هه‌یه، که‌نابێت ئاوا بێت، له‌ده‌ره‌وه بینیومه هه‌موو شتێک بهسیستمه و هه‌موو به‌ئه‌زمون ئیش ده‌کات و له‌هه‌موو بوارێک‌دا ته‌نانه‌ت سیاسیش، به‌ئه‌زمون ده‌وره‌کان بگۆڕێت و نابێت هه‌ر ئه‌و دهوموچاوانه بێت که‌هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ن و پڕۆژه‌کانیان ساڵى دوو سێ جار ده‌کرێت و ئه‌وانه‌ى کهئهزمونى هه‌یه ساڵانه چه‌ند کاربکه‌ن پێویسته، هونه‌ر رێکبخرێته‌وه چ بهسیستمێکى ئه‌کادیمى بێت یان زانستى بێت، پێویسته کارى له‌سه‌ربکرێت، من دڵنیات ده‌که‌مه‌وه که‌به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت زۆر له‌مه خراپتر ده‌بێت.