تورکیا فشاره‌کانى سه‌ر هه‌ده‌په چڕده‌کاته‌وه
له‌کۆى 60 سه‌رۆک شاره‌وانى، تورکیا 13 سه‌رۆک شاره‌وانى له‌هه‌ده‌په وهرگرتووهتهوهو قه‌یومى له‌شوێنیان داناوه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، تورکیا هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) چڕکردووه‌ته‌وه و چه‌ند سه‌رۆک شارهوانییهکى تر‌ى له‌سه‌رکار لابرد و که‌سانى دیکهیانى له‌شوێنیان دانا.
له‌دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کانى تورکیاوه، حکومه‌تى ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تى دورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانى هه‌ده‌په‌ى ده‌ستپێکردووه‌و ژماره‌یه‌ک سه‌رۆک شاره‌وانى له‌و پارته سه‌ندووه‌ته‌وه و که‌سانى دیکه‌ى وه‌کو قه‌یوم له‌شوێنیان داناوه.
دوێنێ سێشه‌ممه هێزەکانی پۆلیسى تورکیا بۆ دامەزراندنی قەیوم ئاگادارکردنەوەیان بۆ محەمەد زیرینگ هاوسەرۆکی شارەوانی جزیرە نارد کە لەپشکى هەدەپە پۆستەکەی بەدەستەوەیە. ژمارەیەک پۆلیس گۆڕەپانی ئۆتۆمبیلەکانی شارەوانیان گەماڕۆداو رێگەیان نەدا ئۆتۆمۆبیلی خوڵ و خاشاک کاربکەن.
ئەوە 13 هەمین سه‌رۆک شاره‌وانیی هەدەپە بوو کە تورکیا لەهەدەپەی سەندەوەو قەیومى لەشوێنى دانا، لەکۆى 60 شارەوانى کەهەدەپە لەدوایین هەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا بەدەستیهێنابوو.
حه‌سه‌ن ئۆزگه‌نوش په‌رله‌مانتارى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند «تورکیا ده‌ستى به‌سه‌ر شاره‌وانى جه‌زیره‌دا گرتووه‌و قه‌یومى له‌شوێنى داناوه«.
وتیشى «له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاواى کوردستان تورکیا فشاره‌کانى بۆسه‌ر هه‌ده‌په چڕکردووهتهوهو ده‌یه‌وێت کوردان له‌هه‌ر شوێنێک ده‌ستکه‌وتیان هه‌بێت له‌ناوى ببات».
حه‌سه‌ن ئۆزگه‌نوش باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر تێکۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیاسه‌ته‌کانى حکومه‌تى تورکیا و پارتى دادوگه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدار که‌ده‌یانه‌وێت هه‌ده‌په لاواز بکه‌ن «ئێمه ته‌سلیم نابین و درێژه به‌کارى خۆمان ده‌ده‌ین».
«له رۆژئاوا، له‌باکورو باشور، تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌ستکه‌وتى کوردان نه‌هێڵێت، سیاسه‌تى خۆى له‌سه‌ر له‌ناوبردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى کورد بنیاتده‌نێت، ئێمه رێگه به‌وه نه‌ده‌ین»، حه‌سه‌ن ئۆزگه‌نوش وایوت.
دیارترین ئه‌و شاره‌وانییانه‌ى له‌هه‌ده‌په سه‌نراونه‌ته‌وه پێکهاتوون لهشارهوانییهکانى ئامه‌د، ماردین، جه‌زیره، وان و زۆربه‌ى سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانیش ده‌ستگیرکراون و ره‌وانه‌ى لێکۆڵینه‌وه کراون.
جگه له‌لابردنى ئه‌و سه‌رۆک شاره‌وانییانه، هێزه ئه‌منیه‌کانى تورکیا له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ندین به‌رپرس و ئه‌ندامى هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیرکردووه، هه‌روه‌ها ره‌وشێکى نائاسایی له‌ناوچه‌کانى باکورى کوردستان سه‌پاندووه‌و رێگه‌نادات چالاکى و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی دژى هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاوا ئه‌نجامبدرێت.
عابد ئیکه نوێنه‌رى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌رێم به هاوڵاتى راگه‌یاند، تورکیا به‌رده‌وامه له‌سه‌پاندنى فشارى زیاتر بۆ سه‌ر کوردان و هه‌ده‌په له‌باکورى کوردستان، هه‌موو شاره‌وانییه‌کانى به‌ئامانج گرتووه.
باسى له‌وه‌شکرد، له‌کۆى 60 سه‌رۆک شاره‌وانى، قه‌یوم بۆ 13 سه‌رۆک شاره‌وانى هه‌ده‌په دانراوه، تورکیا ئامانجى هه‌موو سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانه که لایان ببات و که‌سانى دیکه له‌شوێنیان دابنێت.
به‌وته‌ى عابد ئیکه، تورکیا ره‌وشێکى نائاسایی له‌ناوچه‌کانى باکورى کوردستان سه‌پاندووه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته پۆلیس و سوپا که ناوچه‌کان به‌ڕێوه‌ببه‌ن و هه‌ر کارێک پێویست بێت ئه‌نجامى بده‌ن.
وتیشى «ئه‌و هێزانه رێگرى له‌هه‌ر که‌سێک ده‌که‌ن که بیه‌وێت ناڕه‌زایی ده‌ربڕێت دژى هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاواى کوردستان، هه‌ر چه‌ند که‌سێک پێکه‌وه کۆبنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌گه‌نه سه‌ریان و ده‌ستگیریان ده‌که‌ن و ناهێڵن چالاکییه‌که‌یان بکه‌ن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕن».
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سکاڵاى لەسەر عوسمان بایدەمیر پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە تۆمارکرد بەهۆی وەستانەوە لەدژی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان.
هەروەها هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی جۆلەمێرگ و نسێبین-ی مێردین و ئەردیش-ی وان و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەدەپە بە تۆمەتی دژایەتیکردنییان بۆ هێرشەکانى تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى تورکیاوە دەستبەسەرکراون.