زیا پترۆس سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ بۆهاوڵاتى: ئایا پێنج ملیۆن دینار بۆ کارتى مۆبایل‌و ئینته‌رنێت زۆره؟
زیا پترۆس سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
زیا پترۆس سه‌رۆکى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ رایدەگەیەنێت مانگانه (400) هه‌زار دینار‌و ساڵانه پێنج ملیۆن دیناریان لهمینحهى خۆى بۆ کارى مۆبایل و ئینته‌رنێتى ستافى هه‌موو ده‌سته‌که خه‌رجکردووه.
زیا پترۆس که به‌پێى راپۆرتێکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مان تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ره، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى باس له‌وه‌ده‌کات، ئه‌و راپۆرته‌ى له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه بینیوه‌و ئه‌و کارانه‌ش کهکردویهتى لهمینحهکهى خۆى کردوویه‌تى.
زیا پترۆس باس له‌وه‌ده‌کات، هه‌ڵنایه‌ت و مۆڵه‌تى وه‌رگرتووه بۆ کاروبارى تایبه‌ت به‌خۆى، رێکارى یاساییش به‌رانبه‌ر شیرین ئه‌مین ئه‌ندامى په‌رله‌مان ده‌گرێته‌به‌ر که راپۆرته‌که‌ى بڵاوکردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى: به‌پێی راپۆرتێکى لیژنه‌ى مافى مرۆڤى په‌رله‌مان، تۆ رازى نه‌بوویت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى جێگره‌که‌ت بۆ سه‌ر کاره‌که‌ى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دادگاى کارگێڕى فه‌رمانى لابردنهکهى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، بۆچى سورى له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ت؟
زیا پترۆس: ئه‌مه جێگرى من نییه، عه‌بدوڵڵا عه‌بدولکه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کارگێڕى و داراییه، من ناتوانم له‌کارى لابه‌رم، چونکه پله‌ى وه‌زیفى هه‌یه‌و پۆستیشى هه‌یه، پله‌که‌ى به‌رێوه‌به‌رى گشتیه، ده‌سه‌ڵاتى من نیبه لهپلهکهى لایببه‌م، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌و ئه‌و کردویه‌تى، به‌ڵام به‌پێی یاساى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ، له‌مادده‌ى حه‌وت ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که‌هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێکى گشتى لهفهرمانگهکهى خۆى ده‌بێت بڕوانامه‌ى زانکۆى هه‌بێت، پسپۆربێت له‌بوارى فه‌رمانگه‌که، راسته بڕوانامه‌ى هه‌یه به‌ڵام لهپسپۆریهتى کیمیایهو له‌گه‌ڵ کارگێڕى دارایى ناگونجێت، ده‌بێت پسپۆربێت بهکارگێڕى یان دارایى یان ده‌رچووى یاسا بێت، به‌پێی یاسا رێگه‌پێنه‌دراوه، بۆیه من ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وم سڕ کردووه، کاتێک که شکاتى کرد، نووسراوى فه‌رمیم هه‌یه که جێبه‌جێم کردووه، لهبهرێوبهرایهتى جێبه‌جێکردنى هه‌ولێر کهکهیسهکه داخراوه.
هاوڵاتى: ئاگادار کراویتهتهوه له‌و راپۆرته‌ى که بڵاوکراوه‌ته‌وه له‌سه‌رت که‌تێیدا تۆمهتبارکراوى به‌گه‌نده‌ڵى؟
زیا پترۆس: ئه‌و راپۆرته نه بۆم هاتووه‌و نه بینیومه، ته‌نیا وه‌ک خه‌ڵک له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بینیومه، به‌پێی په‌یڕه‌وى په‌رله‌مان، یاساى ده‌سته‌که‌مان هه‌موومان فه‌رمان وه‌رده‌گرین له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و به‌واژۆى سه‌رۆکى په‌رله‌مان، ئێمه‌ى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگادارى نه‌کردوه‌ته‌وه، نازانین ئه‌م راپۆرته به‌چ شێوه‌یه‌ک و به‌چ ئه‌جێندایه‌ک نووسراوه، به‌چ نه‌فه‌سێک نووسراوه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه بۆ راگه‌یاندنه‌کان، له‌کاتێکدا ئه‌م راپۆرتانه، که بوونى هه‌بێت، پێویسته رێکارى یاساى خۆى بگرێت و سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیارى لیده‌دات، نه‌ک په‌رله‌مانتارێک یان سه‌رۆکى لیژنه‌یه‌ک، بۆیه ئه‌مه بهتهشهیرو ناوزڕاندن داده‌نرێت، چونکه ئه‌رکى شیرین ئه‌مین سه‌رۆکى لیژنه‌ى ده‌سپاکى بهدواداچوونهو نووسینى پێشنیاره بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، بۆیه‌م ئه‌م راپۆرته ره‌تده‌که‌ینه‌وه و ئیعتیرافى پێ ناکه‌ین تا به‌فه‌رمى نه‌گاته ده‌ستمان.
هاوڵاتى: ئایا هیچ کات سه‌ردانى ئێوه‌یان نه‌کردووه بۆ راستکردنه‌وه‌ى زانیاریه‌کانى ناو راپۆرته‌که؟
زیا پترۆس: کاتێک لیژنه‌ى مافى مرۆڤ هاتنه لاى ئێمه ته‌نیا باسى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بوو، خێره له‌ناو ئه‌و راپۆرته باسى مه‌سه‌له‌ى دارایى و به‌هه‌ده‌ردانى ماڵى گشتى ده‌کرێت له‌ساڵى2013، له‌کاتێکدا ساڵانه له‌کۆتایى ساڵه‌که حسابات ده‌کرێت و ئه‌وانه رێک ده‌کرێته‌وه ئینجا حساباتى ئه‌و ساڵه داده‌خرێت، نووسراوى فه‌رمیم هه‌یه، که‌هیچ کێشه‌مان لهحسابات نه‌بووه‌و ته‌واو بووه، نووسراوى هه‌موو ساڵه‌کانم لهدارایى هه‌یه‌و قسه‌کانم هه‌مووى به به‌ڵگه‌یه.
هاوڵاتى: له ڕاپۆرته‌که‌دا نووسراوه بڕى (80600000) دینار بۆ فه‌رهه‌نگى نابیستان خه‌رجکراوه، که له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر چاپ نه‌کراوه؟
زیا پترۆس: من نوسراوى فه‌رمیم هه‌یه که‌ئه‌مه بهنووسراوو بهسیدى هه‌یه که‌ئێمه ئه‌وه‌مان کردووه‌و به ڤیدیۆ هه‌یه که لهمهخزهنى ئێمه بار کراوه بۆ فه‌رمانگه‌ى نابیستان و نووسراوێکم هه‌یه که له‌لایه‌ن ئه‌و په‌یمانگایه‌وه بۆم کراوه وه‌ک ده‌ستخۆشى بۆ سه‌رۆکى ده‌سته کراوه‌و بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته مرۆڤانه‌یه که زیاتر له‌هه‌زار منداڵى نابیستان سودى لێوه‌رده‌گرن، تائێستا ئه‌و کاره که‌س نه‌یکردووه، له‌برى ئه‌وه‌ى سوپاسم بکه‌ن، ئه‌م فه‌رهه‌نگه بۆ هه‌موو وانه‌کان کراوه.
هاوڵاتى: له راپۆرته‌که‌دا هاتووه مینحه‌ى سه‌رۆکى ده‌سته له‌ماوه‌ى (10) مانگى 2014دا (30883650) بۆ میواندارى سه‌رف کردووه و بڕى (5540000) دینارى بۆ کارتى مۆبایل سه‌رف کردووه، هه‌روه‌ها (812000) دینارى بۆ جلوبه‌رگ سه‌رف کردووه؟
زیا پترۆس: دوو شت هه‌یه له‌ناو ده‌زگاکاندا که سه‌رف ده‌کرێت بۆ دامودهزگاکهو به ئه‌مرى دارایى، مینحهش واته به‌رده‌ستى وه‌زیر، مینحه واته ده‌درێته وه‌زیره‌کان هى ئێمه له‌هى هه‌موو وه‌زیره‌کانى تر که‌متره، بۆ ئه‌وه‌ى نووسینگه‌که‌ى پاداشتى که‌سانى که‌مده‌رامه‌ت، بۆ میواندارى و بۆ که‌سانى نزیکی و هاوکارى و مینحه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک چاودێرى ناکات، من بۆ حیمایه‌ى خۆم هه‌موو زستان و هاوینێک جلیان بۆ ده‌کڕم، لهمینحهى خۆم شتیان بۆ ده‌کڕم نه‌ک له‌پێشینه‌ى داموده‌زگا، ئایا زۆره له‌ساڵێکدا پێنج ملیۆن واته مانگى (400) هه‌زار بۆ کارتى مۆبایل و ئینته‌رنێت، که‌ئه‌مه هیچ کارى ئه‌وان نییه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌سنوورى مینحه‌ى خۆم کردومه.
هاوڵاتى: به‌پێی ڕاپۆرته‌که دوو فه‌رمانبه‌رى ده‌سته‌که‌ش پێویسته دوور بخرێنه‌وه که‌سه‌رچاوه‌ى دروستبونى به‌شێکى کێشه‌کان بوون، وه‌ڵامت بۆ ئه‌وه چییه؟
زیا پترۆس: توخوا ئه‌ندامى په‌رله‌مان چ په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى من و راوێژکارهکهمهوە هه‌یه که ناویان بهێنێت، دواى لابردنیان به‌ده‌ستى په‌رله‌مانتار هه‌ر عه‌یبه ئه‌و قسانه، له‌وه‌وه دیاره ئه‌مانه‌ى ئه‌م راپۆرته‌یان نووسیوه به نه‌فه‌سێکى نزم نووسیویانه و به‌بێ پیشه‌یى بوون.
هاوڵاتى: به‌گشتى ئه‌م کاره به‌رامبه‌ر ئێوه چۆن لێی ده‌ڕوانن؟
زیا پترۆس: ده‌بوایه لیژنه‌ى مافى مرۆڤ ئه‌م کاره‌ى له‌گه‌ڵ من کرد ئێمه‌ى لێ ئاگادار بکردایه‌ته‌وه، چونکه ته‌نیا قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رگیراوه، ئه‌ویش چونکه ده‌سه‌ڵاتى سڕ کراوه، ئیتر ئه‌مه هیچ شوێنێکى نه‌هێشتووه به راگه‌یاندنه‌کانه‌وه و به‌هیچ شوێنێکه‌وه بۆ ته‌شهیرکردن.
قه‌د هه‌ڵنایه‌م و ئه‌م کوردستانه به‌جێناهێڵم
هاوڵاتى: ئێوه ئیجرائات به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌که‌ن؟
زیا پترۆس: به‌ڵى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ههڵخهڵهتێنراوهو قه‌د هه‌ڵنایه‌م و ئه‌م کوردستانه به‌جێناهێڵم، مۆڵه‌تم وه‌رگرتووه بۆ کارى تایبه‌تى خۆم، بۆیه پێویستى نه‌ده‌کرد ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و کاره بکات.
هاوڵاتى: ئێوه چى ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ى کراوه؟
زیا پترۆس: رێکارى یاسایى خۆم دهگرمهبهرو من خۆم داکۆکى له‌مافى خه‌ڵک ده‌که‌م، بۆیه کهمافهکه مافى خۆم بێت پێویسته زۆر به‌توندى به‌دوایدا بچم و ئیجرائاتى خۆم بکه‌م.