تارمایی سه‌رۆکایه‌تى به‌سه‌ر سه‌رى کوردهوهیە
کورد ده‌ترسێت له‌ڕێگه‌ى گۆڕینى سیستمى په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى له‌عێراق، قه‌واره فیدراڵییه‌که‌ى به‌ئامانج بگیرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
داواکانى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسی له‌عێراق له‌په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کوردى ترساندووه، به‌وپێیه‌ى گۆرینى ئه‌و سیسته‌مه رێگه‌خۆشده‌کات بۆ «به‌ئامانج گرتنى» حکومه‌ت و قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێمى کوردستان.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق و پێکهێنانى لیژنه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ گۆرینى ده‌ستور، داواکان بۆ گۆڕینى سیسته‌مى سیاسی له‌زیادبووندایه، به‌تایبه‌تى له‌لاى به‌شێک له‌لایه‌نه شیعییه‌کان و ده‌ڵێن سیسته‌مى په‌رله‌مانى شکستیهێناوه.
سیسته‌مى په‌رله‌مانى له‌ده‌ستورى عێراقدا چه‌سپێنراوه که‌ساڵى 2005 له ریفراندۆمێکى گشتیدا خه‌ڵک په‌سه‌ندیکرد، به‌ڵام ئێستا‌و دواى 14 ساڵ لهپهسهندکردنى ده‌ستوره‌که، هه‌وڵى هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستیپێکردووه.
کورد که ئه‌و ده‌ستوره به گره‌نتى بۆخۆى و مافه‌کانى داده‌نێت لهعێراقداو به‌شدارى کارای له‌نووسینه‌وه‌یدا کرد، هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌ستیکردووه بههۆشداریدان له‌باره‌ى هه‌موارکردنى ده‌ستوره‌وه و جه‌ختده‌کاته‌وه که نابێت مافه‌کانى به‌ئامانج بگیرێت.
مه‌یاده نه‌جاڕ په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى راگه‌یاند، سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى بۆ وڵاتێکى وه‌کو عێراق که‌خاوه‌نى چه‌ندین پێکهاته‌ى جیاجیایه نه‌گونجاوه، باشترین سیسته‌م بۆ عێراق سیسته‌مى په‌رله‌مانییه که هه‌موو پێکهاته‌کان خۆیان تێیدا ده‌بیننه‌وه.
وتیشى «ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه بێته په‌رله‌مان، تاوتوێی ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر بزانین له‌گه‌ڵ خواست و مافه‌کانى کورد یه‌کناگرێته‌وه دژى ده‌وه‌ستینه‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵى خۆمان ده‌ده‌ین بۆ پاراستنى مافه‌کانى کورد».
مه‌یاده نه‌جاڕ پێیوایه، داواکارى گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆکایه‌تى داواکارى خۆپیشانده‌ران نییه، به‌ڵکو داواکارى به‌شێک لهحزبهکانه، که به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان تێدا هه‌یه بۆیه هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن.
تائێستا به‌شى زۆرى لایه‌نه عێراقییه‌کان جگه له‌چه‌ند لایه‌نێکى که‌م نه‌بێت هه‌ڵوێستى خۆیان له‌باره‌ى گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆکایه‌تى رانه‌گه‌یاندووه، ئه‌و لایه‌نانه‌ى که هه‌ڵوێستیان ئاشکراکردووه هه‌ریه‌که له ره‌وتى سه‌درى موقته‌دا سه‌درو فه‌تحى هادى عامرین.
هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تحى شیعى شه‌وى هه‌ینى له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند، سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى شکستى خۆى سه‌لماندووه، بۆیه پێویسته کاربکه‌ن بۆ گۆڕینى بۆ سیسته‌مێکى دیکه.
هه‌رێمى کوردستان سووره له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ى هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک له‌ده‌ستوردا کهقهواره فیدراڵییه‌که‌ى به‌ئامانج بگرێت. حکومه‌تى هه‌رێم کۆتایی مانگى رابردوو له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، رێگه ناده‌ن هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ده‌ستوورى عێراق رووبدات کهدژى ماف و خواسته‌کانى خه‌ڵکى کوردستان و قه‌واره‌ى فیدراڵى هه‌رێمى کوردستان بێت.
جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى یه‌کگرتوو پێیوایه، پرسی گۆڕینى ده‌ستورو سیسته‌مى په‌رله‌مانى سه‌رناگرێت، چونکه پێکهاته جیاجیاکان و لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى رێکناکه‌ون و قورسه بگه‌نه ئه‌نجام له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ هاوڵاتى وتیشى «سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى مه‌ترسی زۆره بۆ کورد، چونکه له‌سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تیدا حکومه‌تى فیدراڵى و هه‌رێمه‌کان بوونیان نییه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که مه‌رکه‌زى ده‌بێت».
باسى له‌وه‌شکرد، هه‌روه‌ها له‌و سیسته‌مه‌دا رۆڵى په‌رله‌مان که‌مده‌کرێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌درێنه سه‌رۆک کۆمار، مه‌رجیش نییه ئه‌و پۆسته جارێکى تر بۆ کورد بێت.
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، گۆڕینى سیسته‌مى سیاسی دورکه‌وتنه‌وه‌یه له‌داواى خۆپیشانده‌ران، چونکه داواکارى ئه‌وان نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵی و پشک پشکێنهى حزبى و نه‌بوونى وه‌زیره به‌بازرگان، نه‌ک گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى.
جه‌ختیشیکرده‌وه، لهئهگهرێکى له‌و شێوه‌یه‌دا که‌پرسی گۆڕینى سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆکایه‌تى بهێنرێته کایه‌وه، «کورد دژى ده‌وه‌ستێته‌وه، چونکه قه‌واره‌ى هه‌رێم و حکومه‌ت ده‌کاته ئامانج».
پرسی گۆڕینى ده‌ستورو گۆڕینى سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى بۆ په‌رله‌مانى له‌عێراق له‌کاتێکدایه، کورد وه‌ک ئه‌و کاته به‌هێز نییه که‌ده‌ستور تێیدا نووسرایه‌وه به‌به‌شدارى دیارترین سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانى، وه‌کو بارزانى و تاڵه‌بانى و نه‌وشیروان مسته‌فا.
ده‌بێت کورد پرسى هه‌موارى ده‌ستور و گۆرینى سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بۆ په‌رله‌مان به ساده نه‌گرێت و به‌وردى چاودێرى کاره‌کان بکات
جه‌مال کۆچه‌ر وتى «ئه‌وه یه‌کێکه له‌مه‌ترسییه‌کان، کورد ئێستا زۆر لاوازه له‌به‌غدا به‌راورد به‌کاتى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورو په‌رتوبڵاوه، بۆیه ئه‌گه‌رى گۆڕانکاریی له‌قازانجى کورد ناشکێته‌وه«.
کورد ئێستا خاوه‌نى 58 کورسییه له‌په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رۆک کۆمار‌و چه‌ند وه‌زیرێکیش له‌پشکى کوردن، به‌ڵام لایه‌نه کوردییه‌کان تائێستا هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کیان نه‌بووه له‌سه‌ر پرسه‌کان و بگره له‌سه‌ر پۆسته‌کان ناکۆکى قوڵ که‌وتووه‌ته نێوانیانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا که‌خاوه‌نى دوو گه‌وره‌ترین فراکسیۆنى کوردین له‌په‌رله‌مانى عێراق.
به‌ڵام پێده‌چێت پرسی هه‌موارى ده‌ستور تاڕاده‌یه‌ک فراکسیۆنه کوردییه‌کان یه‌کبخات، به‌تایبه‌ت که‌پرسه‌که په‌یوه‌ندى به‌هه‌موارى ده‌ستوره‌وه هه‌یه که‌هه‌موان له‌کاتى نوسینه‌وه‌یدا به‌شداربوون و پێیانوایه مافه‌کانى کوردى تێدا چه‌سپێنراوه.
به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى گۆڕان به هاوڵاتى راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده تائێستا فراکسیۆنه کوردییه‌کان بۆچونێکى یه‌کگرتوویان له‌و باره‌یه‌وه گهڵاڵهنهکردووه، به‌ڵام پێده‌چێت له‌م پرسه‌دا هاوڕابن، به‌و پێیه‌ى په‌یوه‌ندى به‌مافه‌کانى کورده‌وه هه‌یه له‌ده‌ستوردا.
وتیشى «ده‌ستوره‌که‌ى ئێستا گره‌نتى زۆرى تێدایه بۆ کورد، مه‌رجیش نییه ئه‌و لیژنه‌یه‌ى په‌رله‌مان پێکیهێناوه له‌و باره‌یه‌وه بگه‌نه ئه‌نجام».
به‌هار مه‌حمود پێیوایه، پرسی گۆڕینى ده‌ستورو سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ سه‌رۆکایه‌تى، له به‌رژه‌وه‌ندى کورد به‌تایبه‌تى و عێراق به‌گشتى نییه، چونکه له‌عێراق پێکهاته‌یه‌کى زۆر ده‌ژین و ئاسان نییه له‌سه‌ر هه‌موارکردنه‌وه‌ى رێکبکه‌ون.
باسى له‌وه‌شکرد، سیسته‌مى په‌رله‌مانى و ده‌ستورى ئێستا به‌شدارى هه‌موو پێکهاته‌کانى له‌په‌رله‌مان مسۆگه‌ر کردووه، به‌وه‌ش پارێزگارى له‌پێکهاته جیاجیاکان کردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌مه‌که بگۆڕێت بۆ سه‌رۆکایه‌تى، به‌شدارى پێکهاته‌کان لهپەرلهمان مه‌ترسی ده‌که‌وێته‌سه‌ر.
به‌هار مه‌حمود جه‌ختیکرده‌وه، ده‌بێت کورد پرسی هه‌موارى ده‌ستورو گۆڕینى سیسته‌مى سه‌رۆکایه‌تى بۆ په‌رله‌مان به‌ئاسان و ساده نه‌گرێت و به‌وردى چاودێرى کاره‌کان بکات له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌ستور بگۆڕدرێت، ده‌بێته یه‌که‌م هه‌موارکردنه‌وه‌ى له‌دواى په‌سه‌ندکردنییه‌وه له‌ساڵى 2005، به‌ڵام دیار نییه پڕۆسه‌که سه‌رده‌گرێت یاخود نا.
بۆ هەموارکردنەوەی دەستور، سەرۆک کۆمار داوایکردووە ئەنجومەنێکی نیشتیمانی بەسەرپەرشتی خۆی پێکبهێنرێت کەنوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی تێدابێت، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌کى له‌و باره‌یه‌وه پێکهێناوه.
دەستوری عێراق بەیەکەم بەڵگەنامەی یاسایی دادەنرێت کە لەلایەن ئەنجومەنێکی هەڵبژێردراو لەدەنگدانێکی گشتیدا پەسەندکرا لەساڵی 1924ەوە، ئەوەش بەخاڵێکی وەرچەرخان دانرا لەعێراق و گۆڕینی دەسەڵاتێکی ناوەندی، بۆ حکومەتێکی دەستوری و نوێنەرایەتی و گەڕانەوەی سەروەری بۆ ئەو وڵاتە.
دەستوری عێراق کە لە 144 ماددە پێکهاتووە. لەلایەن 78%ی دەنگدەرانی عێراقەوە دەنگی پێدرا، تائێستا چەند جارێک پرسی هەموارکردنەوەی خراوەتەڕوو بەڵام هێشتا هیچ هەوڵێکیان سەرینەگرتووە.