جێگرهوە گوماناوەکەی بەغدادی؛ ناتوانێت رێگە لەدابەشبوونی گروپەکە بگرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی کوشتنی خەلەیفەکەی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی به‌فه‌رمی؛ راشیگه‌یاند «ئه‌بوئیبراهیم هاشم قوره‌یشی» ناوی شوێنگرهوهیەتی لەکاتیکدا کەسێکی نەناسراوەو پێشتر ناوی نەهاتووە.
دیاریکردنی کەسێکی نەناسراو لەناو گروپەکە تەنها بۆئەوەیە ریکخراوەکە نیشانی بدات کەتوانای خۆڕێکخستنەوەی هەیە، لەکاتێکدا هەتا پێش کوشتنی بەغدادیش هەندێ راپۆرت باسیان لەدابەشبوونی قووڵ دەکرد لەناو داعشدا، بەتایبەتی لەدیاریکردنی کەسی دووەمی ناو داعش دوای بەغدادی.
بەپێی بهیاننامەیکی داعش که له‌ڕێی تۆماری ده‌نگییه‌وه له‌لایه‌ن ئاژانسی پڕوپاگه‌نده‌ی داعشه‌وه بڵاوکرایه‌وه لەتویتەر، کەسێکیش بەناوی «ئه‌بو حه‌مزه قوره‌یشی» خوێندیەوە. کەجێگرەوەی بەغدادیان دەستنیشان کردووە لەکاتێکدا ئەو ناوەی باسکرا لە ریزی ئەوانەدا نەبوو کەپێشتر باسدەکران.
به‌یاننامه‌که «ئه‌بوئیبراهیم هاشمی قوره‌یشی» وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی راگهیاندو کوژرانی وته‌بێژی پێشووی داعش، ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیریشی پشتڕاستکرده‌وه کەدوو رۆژ دوای کوشتنی بەغدادی لەجڕابلوس کوژرا لەلایەن هیزەکانی ئەمەریکاوە بەهاوکاری هێزەکانی هەسەدە.
ئه‌ندامبوون له‌هۆزی قوره‌یشدا -- هه‌مان هۆزی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د -- وه‌ک مه‌رجێکی پێشوه‌خت داده‌نرێت بۆ بوون به‌سه‌رکرده‌ی داعش. ئەوەش لەکاتێکدایە شوێنی قورەیشیەکان سعودیەیە نەک عێراق.
به‌غدادی، که له 2014ه‌وه سه‌رکردایه‌تی داعشی ده‌کردو داواکراوترین پیاوی جیهان بوو، له‌ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا یه‌کشه‌ممه خۆی ته‌قانده‌وه لهحهشارگهکهی له‌گوندی باریشا له‌پارێزگای ئیدلیبی سوریا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه حه‌وت خوله‌کییه‌که، لیژنه‌ی یاسایی و راوێژکاریی گروپه‌که دوای کوژرانی سه‌رکرده 48 ساڵه‌که‌ی داعش کۆبوونه‌ته‌وه‌و رازیبوون جێگره‌وه‌یه‌ک دابنێن.
دیاریکردنى که‌سێکى نه‌ناسراو له‌ناو گروپه‌که ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ڕێکخراوه‌که نیشانى بدات که‌تواناى خۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى هه‌یه
زانیارییه‌کی زۆر که‌م هه‌یه ده‌رباره‌ی هاشمی، که ته‌نها ناوه‌که‌ی ئاماژه‌ی پێکرا وه‌ک جێگره‌وه‌ی گونجاوی داعش له‌م چه‌ندساڵه‌ی دواییدا، ته‌نانه‌ت کاتێکیش مه‌زه‌نده‌کان له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوودا چڕبوونه‌وه.
هیشام هاشمی شاره‌زای بواری رێکخراو داعش بە فڕانس پرێسی وت «شتێکی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی هاشمی نازانین جگه‌له‌وه‌ی حاکمێکی بڕیارده‌ری داعشه‌و سه‌رۆکایه‌تی لیژنه‌ی ‹شه‌ریعه‹ ده‌کات.»
شاره‌زایان ده‌ڵێن پێده‌چێت ئه‌مه نازناو بێت، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن کوژرانی به‌غدادی ده‌بێته‌هۆی لێکترازانی گروپه‌که، سه‌رباری ناوهێنانی جێگره‌وه‌یه‌ک.
دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌مانگی ئازاردا ئه‌و ناوچه که‌مه‌ی له‌ده‌ستدا که له‌گوندی دووره‌ده‌ستی باغۆزی سوریا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بوو، گروپه‌که کاره‌کانی کرد به‌نهێنی و شێوازه‌که‌ی گۆڕی.
شرۆڤه‌کاران ده‌ڵێن داعش په‌یکه‌ره‌یه‌کی ئاسۆیی هه‌یه، بۆیه کاریگه‌ریی هێرشێکی به‌زه‌بر ره‌نگه زیاتر سیمبۆلی بێت وه‌ک له‌پراکتیکی.
یه‌حیا محه‌مه‌د عه‌لی، شاره‌زا له‌بواری گروپه تیرۆریستییه‌کاندا، وتی ناونانی جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ داعش ته‌نها «هه‌وڵێکی ناکامانهیه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی کاریگه‌ری دوای زنجیره‌یه‌ک له‌ده‌ستدانه‌کان که‌تووشی هات، به‌کوژرانی سه‌رکرده‌که‌شی گه‌یشته ترۆپک.»
راگه‌یاندنی دەستنیشانکردنی جێگرەوە؛ یه‌که‌مین راگه‌یاندنی داعشه له‌دوای کوژرانی به‌غدادییه‌وه.
عه‌لی وتی جێگره‌وه‌که‌ی به‌غدادی که‌سایه‌تییه‌کی نه‌ناسراوه له‌میدیادا. وتیشی پێناچێت ئه‌مه یه‌کێک بێت له‌و ناوانه‌ی لهمهزهندهکردنهکانی ئه‌مدواییانه ده‌هێنران.
له‌و ناوانه‌ی پێشتر هاتوون، بریتین له ئه‌بو ساڵح جه‌زراوی، ئه‌بو عوسمان تونسی و عه‌بدوڵا قه‌رداش که نازناوه‌که‌ی «پڕۆفیسۆر»ه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک راپۆرتی هه‌واڵگری ده‌ریده‌خه‌ن که قه‌رداش له 2017 کوژراوه.
بەچەند هەفتەیەک پیش کوشتنی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، هه‌ندێک له راپۆرت له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکراونه‌ته‌وه کەداعش جێگرێکی بۆ ئەوبەکر بەغدادی دەستنیشیانکردوە. ئەوەش ئاماژه بوو بەبوونی گێژاوو دابه‌شبوون له‌ناو گروپه‌که‌دا.
یه‌که‌م راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدادی جێگره‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشانکردووه، رۆژی 8ی ئه‌یلول لهڕاگهیندراوێکی ئاژانسی پڕوپاگه‌نده‌ی داعشدا، ئه‌عماق، باسکرا.
به‌ڵام راپۆرته‌کانی دواتر گومانیان خسته‌سه‌ر راست و دروستیی راگهیهندراوهکهو ئاماژه‌یان به‌وه کردبوو که‌هه‌واڵه‌که له‌و که‌ناڵه میدیاییانه‌دا بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه که به‌وه ناسراون بابه‌ته‌کانی داعش\ئه‌عماق بڵاوده‌که‌نه‌وه.
ئایا ده‌بێت به‌غدادی کێی هه‌ڵبژاردبێت؟ هه‌روه‌ها بۆچی ره‌نگه ئه‌و بژارده‌یه جێی مشت‌ومڕ بێت؟
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌که‌ی یه‌که‌م، به‌غدادی هاوڵاتی عێراقی و که‌سایه‌تی باڵای داعش ئه‌بوعه‌بدوڵا قه‌ره‌داشی وه‌ک جێگره‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشانکردووه.
میدیای عه‌ره‌بی و عێراقیش هه‌مان ناویان هێنابوو کاتێک له راپۆرته‌کانی پێشوودا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو که‌سه‌رکرده‌ی ده‌ستگیرکراوی داعش ئه‌بوزه‌ید عێراقی، ناوی قه‌رداشی وه‌ک ئه‌گه‌رێک بۆ جێگرتنه‌وه‌ی به‌غدادی هێناوه.
ئاماژه‌دان به‌ناوی قه‌رداش لەوکاتەدا نیشانه‌ی بوونی دابه‌شبوونی قووڵی ناو گروپه‌که بوو.
قه‌رداش، که بنه‌چه‌که‌ی تورکومانیه، جێی سه‌رسوڕمانه له‌کاتێکدا گروپه‌که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه کهباوانی به‌غدادی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ «قوڕه‌یشی»، نه‌وه‌کانی ئه‌و تیره‌یه‌ی که ده‌چنه‌وه سه‌ر په‌یامبه‌ر محه‌مه‌د.
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر هه‌ندێک راپۆرت ئاماژەیان بەوکرد کهتهندرووستی به‌غدادی لهخراپبووندایهو شه‌ڕی ناوخۆ گێژاوی له‌ناو گرووپه‌که‌دا درووستکردووه، که تیایدا هاوڵاتییه بیانیه‌کان، به‌تایبه‌تی تونسیه‌کان، هه‌وڵی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان داوه دژی ئه‌و.