لێکۆڵەرانی نێودەوڵەتی ڕەتیدەکەنەوە پشکنین بۆ بەکارهێنانی فسفۆری سپی بکەن لەلایەن تورکیاوە
5 ساڵ لەمەوپێش
کاکەلاو عەبدوڵا
شارەزایانی بواری چەکی کیمیاوی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی فسفۆری سپی لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر باکوری سوریا فەرامۆش دەکەن بەپاساوی ئەوەی لێکۆڵینەوەکە دەکەوێتە دەرەوەی ناوچەی کار و چالاکیان.
لێکۆڵەران لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی ڕایانگەیاند کە پشکنین لە نمونەکانی قوربانییەکانی هێرشەکەی مانگی رابردوو ناکەن لە سەرێکانی لەسەر خەڵکی سڤیل بەوپێیەی برینداربوونی فسفۆری سپی بە گەرمی دروست دەبێت نەک ماددەی کیمیاوی.
رێکخراوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ڕایگەیاند، "ڕێکخراوەکەمان هەڵنەستاوە بەدەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە پێشهاتە نوێکانی باکوری سوریا، بەزۆری فسفۆری سپی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا بۆ دروستکردنی دووکەڵ یان رووناکی بەکاردێت، کاتێک لەبەر ئەم هۆکارانە بەکاردێت، بەکارهێنانەکەی ناچێتە بازنەی چەکی کیمیاوییەوە".
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە بەکارهێنانی فسفۆری سپی بۆ "گەرمییەکەی بووە نەک ماددە کیمیاوییەکان".
لەلایەکی تروە ڕۆژنامەی مۆرنینگ ستاری بەریتانی ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەم هەنگاوەی ڕێکخراوەکە دوای ئەو هەواڵانە دێت کە تورکیا بڕی ٣٠ هەزار یۆریۆی بەخشیوە بە پرۆگرامێکی ڕێکخراوەکە بەناوی "ناوەندی کیمیاوی و تەکنەلۆجی" کە تەنها دوای ڕۆژێک لە هێرشە ئاسمانییەکەی سەرێکانی ئەنجامدراوە و گومانکرا کە تورکیا چەکی کیمیاوی فسفۆری سپی بەکارهێنابێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕێکخراوەکە پێشتر ڕایگەیاند "ئاگاداری بابەتەکەیە و زانیاری لەسەر کۆدەکاتەوە".
هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ( هه‌سه‌ده) به‌ڵگه‌ى پێویستیان خسته به‌رده‌ست لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو چەکە قەدەغەکراوە لەلایەن سوپای تورکیاوە.
لەناوەراستی مانگی رابردوو هەواڵی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن تورکیاوە بڵاوبویەوە و محمەد حامیدی تەمەن سیازدە ساڵان بووە بەرباسی ڕۆژنامە جیهانییەکان کە جەستەی بەڕوونی شوێنی سووتاوی پێوە دیار بوو.
چەندین شارەزا باسیان لەوە کردووە ئەو برینانەی بە جەستەی محەمەدەوەیە بەهۆی فسفۆری سپییەوە دروست بووە.
هەیمیش دی بریتۆن، شارەزای بەریتانی لە چەکی کیمیاوی مانگی رابردوو بە ڕۆژنامەی تامیزی ڕاگەیاند کە "برینەکانی محەمەد هاوتایە لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی".
فسفۆرى سپى تواناى سوتانێکى زۆر به‌هێزى هه‌یه کاتێک له‌گه‌ڵ ئۆکسجین کارلێک ئه‌کات و ناوچه‌یه‌کى فراوان ده‌گرێته‌وه و ده‌نوسێت به هه‌موو شتێکه‌وه به‌تایبه‌ت له‌شى مرۆڤ و کوژاندنه‌وه‌ى ئه‌سته‌مه تا به‌ته‌واوى نه‌یسوتێنێت.
ته‌نانه‌ت کاریگه‌رى ده‌کاته سه‌ر ئێسک و مۆخ دواتریش ده‌بێته هۆى مردن.
به‌کارهێنانى له جه‌نگدا به‌پێى یاسا نێوده‌ڵه‌تییه‌کان قه‌ده‌غه‌یه ئه‌گه‌ر دژى خه‌ڵکى سڤیل به‌کاربێت.
ڕێکخراوی نێودەولەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی ڕێکخراوێکی فرە حکومییە و دەکەوێتە چوارچێوەی "رێککەوتننامەی چەکی کیمیاوی"یەوە و ١٩٣ وڵات ئەندامن تێیدایە و بنکەی سەرەکی لە هۆڵەندایە.