به‌رهه‌م ساڵح; که‌سى بۆ سه‌رۆک وه‌زیران پێشنیاز نه‌کردووه‌

رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ‌هاوڵاتى: لایه‌نه‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌م حکومه‌ته‌ بمێنێته‌وه‌

رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق

5 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانى: ئارا ئیبراهیم

رێبوار کهریم مهحمود، ئهندامى کورد لهپهرلهمانى عێراق ئاماژه بهوه دهدات ئهو تهنگهژه سیاسیهى دروست بووه ئهوسهرى دیار نییه بۆ کورد کهئایا براوه دهبێت یان دۆڕاو.

رێبوار کهریم لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتى جهختلهوهدهکاتهوه، تا ئێستا هیچ لایهنێکى عێراقى باسى بهدیلى عادل عهبدولمههدى نهکردووه، دکتۆر بهرههم ساڵح وهک سهرۆک کۆمار هیچ کهسێکى پێشنیار نهکردووه بۆ لایهنه سیاسییهکان بۆ شوێنگرهوهى عهبدولمههدى.

دهشڵێت، لههیچ لایهن و کهسێکى قبوڵ ناکهن موچهى فهرمانبهران و مامۆستایان ببڕێت، دهبێت حکومهتى ههرێم چاوهڕێى پارهى موچه نهبێت لهبهغداوه، بهڵکو بهداهاتى نهوت و ناوخۆ موچهى فهرمانبهران دابین بکات.

هاوڵاتى: دۆخى عێراق بهم شێوهیهى ئێستا به چى گهشتووه؟

رێبوار کهریم مهحمود: خۆپیشاندانهکان بهردهوامن، خواستى خۆپیشاندهران خواستى راستهقینهى خهڵکهو بهشێکى گهورهى خۆرسکانهیه داواى خزمهتگوزارى و باشترکردنى ژیانیان دهکهن، له 16 ساڵى رابردوودا کابینه یهک لهدواى یهکهکانى حکومهتى عێراق نهیانتوانیوه خواستهکانى هاوڵاتیان بهدهستبهێنن، بۆیه قابیلى ئهوهیه خهڵک لێیان ههستێت و قبوڵیان نییه چیتر ئهم حکومهته بهم شێوازه بهردهوام بێت.

له 16 ساڵى رابردوودا ههرچى گرێبهسته گهورهکان ههبووه لهناو وهزارهتهکان بردویانهو ههرچى تاڵانى ههیه لهعێراقدا کردوویانه.

 

هاوڵاتى: دهوترێت عادل عهبدولمههدى به مهرجێک دهستلهکاردهکێشێتهوه که کهسێک دابنرێت ههموو  لایهنهکان لهسهرى کۆکبن؟

رێبوار کهریم مهحمود: له راستیدا دکتۆر عادل بۆ خۆى بهتهنها نییه لهم بابهتهدا ههموو ئهو لایهنانهى که پاڵپشتیان کردووهو دایانناوه ئهوانه بڕیار دهدهن لهسهر وردهکارییهکان، بهڵام حهتمهن ئهم کابینهیه نهمێنێت دهبێت جێگرهوهیهک ههبێت بۆ ئهوهى که لایهنهکان لهسهرى کۆکبن، مهبهستى عهبدولمههدى لهسهر ئهوهیه که بۆشایى ئیدارى دروست نهبێت تا نهبێته کێشهو قهیرانى گهورهتر، دواجار ههر دهبێت کهسانێک ههبن له عێراقییهکان رێکبکهون لهقۆناغى داهاتوودا.

سهرۆک کۆمار پشتگیرى خواستهکانى خۆپیشاندهرانى عێراقى کردووهو ئاماژەیهکیشى نیشاندا که بۆ رازیبوون لهسهر ههڵبژاردنى پێشوهخته که یهکهم شوێنه بهفهرمى رهزامهندى خۆى نیشان بدات، ئهمه شتێکى باشه.

هاوڵاتى: سهرۆک کۆمار رۆژى پێنجشهممهى رابردوو وتارێکیدا و بهدوایدا مهرجهعیهتى شیعهکان قسهیان کرد، تا چهند رهنگدانهوهى دهبێت بۆ رێکهوتن و چارهسهرکردنى که سهرۆک کۆماریش رازییه به دهستلهکارکێشانهوهى عهبدولمههدى؟

رێبوار کهریم مهحمود: سهرۆک کۆمار رۆژى پێنجشهممه پێش مهرجهعیهتى باڵاى شیعى قسهى کرد که زۆر به وازحى تێگهشتین لهوهى لایهنه ناکۆکهکان هێشتا نهگهیشتون به رێکهوتن، لهدهست ئهو لایهنه ناکۆکانهیه که زۆرترین کورسیان له پهرلهماندا ههیه، ئهوان بڕیار دهدهن.

سهرۆک کۆمار پشتگیرى خواستهکانى خۆپیشاندهرانى عێراقى کردووهو ئاماژەیهکیشى نیشاندا که بۆ رازیبوون لهسهر ههڵبژاردنى پێشوهخته که یهکهم شوێنه بهفهرمى رهزامهندى خۆى نیشان بدات، ئهمه شتێکى باشه.

هاوڵاتى: ئایا لایهنه سیاسییهکانى عێراق رازین به ههڵبژاردنى پێشوهخته؟

رێبوار کهریم مهحمود: تائێستا هیچ لایهنێک رازى نییه بهههڵبژاردنى پێشوهخته.

ههڵبژاردنى پێشوهخته پێویستى به کاته ئهگهرنا ئهمهى ئێستا دروست بووه، ههر ئهم دۆخه دههێنێتهوه کایه، لهسهدا 20%ى بهشدارى ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراقیان کردووه له 2018دا، لهبهرئهوه دهبێت کۆمسیۆنى ههڵبژاردن بگۆڕدرێت و یاساى ههڵبژاردن ههمواربکرێتهوه، تاههڵبژاردنێکى نیمچه پاک ئهنجامبدرێت، چونکه هیچ کات ههڵبژاردن لهعێراقدا بهپاکى تێپهڕى نهکردووه.

لهنهمانى عادل عهبدولمههدیدا لهبهردهم قۆناغێکى نادیارداین و روون نییه کورد تێیدا براوه دهبێت یان دۆڕاو، بهڵام بهگشتى ئهم دۆخهى لهساڵى 2019 بۆ کورد خوڵقاوه دروست نابێتهوه، ئهمه وا دهکات ههوڵهکانى کورد بۆ ناوچه جێناکۆکهکان و جێبهجێکردنى مافه دهستورییهکان و گفتوگۆو شهڕى پرۆژه یاساى نهوت و غازمان لهپێشه، ههموو ئهمانه ئهرکى کورد بۆ داهاتوو قورستر دهکات.

هاوڵاتى: ئایا بهرههم ساڵح رازى بووه سێ سهرۆکایهتیهکهى عێراق دهستلهکاربکێشنهوه؟

رێبوار کهریم مهحمود: دکتۆر بهرههم رێگر نییه لهههر چارهسهرێک کههێزه سیاسییهکان لهسهرى رێکبکهون، بهڵام لهمهسهلهى سهرۆک کۆمار دکتۆر بهرههم وهڵامهکهى روونه کهدهیهوێت لهگهڵ خواستى خهڵکدا بگونجێت.

هاوڵاتى: کورد لهم تهنگهژه سیاسیهى عێراق براوه دهبێت یان دۆڕاو؟

رێبوار کهریم مهحمود: ئێستا لهگهڵ حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدى لانى کهم لهسهر مهلهفى موچهى فهرمانبهران پهیوهندییهکى باش ههبووه لهنێوان ههرێم و بهغدا، لهنهمانى عادل عهبدولمههدیدا لهبهردهم قۆناغێکى نادیارداین و روون نییه کورد تێیدا براوه دهبێت یان دۆڕاو، بهڵام بهگشتى ئهم دۆخهى لهساڵى 2019 بۆ کورد خوڵقاوه دروست نابێتهوه، ئهمه وا دهکات ههوڵهکانى کورد بۆ ناوچه جێناکۆکهکان و جێبهجێکردنى مافه دهستورییهکان و گفتوگۆو شهڕى پرۆژه یاساى نهوت و غازمان لهپێشه، ههموو ئهمانه ئهرکى کورد بۆ داهاتوو قورستر دهکات.

هاوڵاتى: سهرکردایهتى سیاسى کورد چى بکات تا دۆڕاو نهبێت؟

رێبوار کهریم مهحمود: کورد بهچهند ههنگاوێک دهبێت خۆى ئاماده بکات بۆ قۆناغى داهاتوو، یهکگرتوو یهک دهنگ بێت، یهکگرتوویى بهماناى ئهوه نایهت ههر لایهنهو دواى گروپێکى عێراقى بکهوێت، دهبێت ستراتیژێک ههبێت تا یهک دهنگى ههبێت لهنێوان فراکسیۆنه کوردستانییهکان لهبهغداو حکومهتى ههرێمیش مولزهم بێت لهگهڵ نوێنهرانى کورد لهبهغداو بهردهوام لهسهر خهت بێت پێکهوه بڕیاربدهن لهسهر چارهنووسى کورد لهگهڵ عێراق.

لهههمانکاتدا بهرنامهو روئیاى کورد روون بێت بۆ داهاتوو، تا ئێستا لهبهغدا روئیاى کورد روون نییه، نهیتوانیوه کار لهسهر پرسه ستراتیژییهکان بکات و ههمووى پرسى کاتى بووهو پهیوهندیدار بووه بهپارهوه کهئهمه شتێکى خراپ بووه، چونکه کێشهکى کورد تهنها پاره نییه.

هاوڵاتى: ئهگهر ئهم حکومهتهى عهبدولمههدى ههڵبوهشێتهوه، مهترسى لهسهر موچهى فهرمانبهران دروست نابێت؟

رێبوار کهریم مهحمود: ئهگهر ئهم خۆپیشاندانانهى عێراق نهبوایه بڕیاربوو له 15ى 10ى ئهمساڵ چاوهڕێى هاتنى پڕۆژه بودجهى 2020 مان دهکرد بێته پهرلهمانى عێراق و دهستبکهین بهگفتوگۆکان، پهرلهمان بڕیاریدابوو پێش کۆتایى ئهمساڵ پڕۆژهى بودجه پهسهند بکات و کارێکى باش بوو که جۆرێک رێکهوتن لهنێوان ههرێم و بهغدا دههاته کایهوه، بهڵام ئێستا ههموو شتێک راوهستاوهو لهبهردهم قۆناغێکى نادیارداین، بۆیه بهتهئکیدى موچهى فهرمانبهرانى ههرێم تا 31ى 12ى 2019 هیچ کێشهى نییه، لهوه بهدوا نادیارهو ههرچهنده ئهوه دهکهوێتهسهر دهسهڵاتى ئهو حکومهتهى لهعێراق بهردهوام دهبێت.

ئهم حکومهتهى ئێستا بهسهرۆکایهتى عادل عهبدولمههدى تا ئهوکاتهى بمێنێت دهتوانێت پڕۆژهى بودجهى 2020 رهوانهى پهرلهمانى عێراق بکات.

حکومهتى ههرێم ئهو بودجهیهى لهبهردهستیدایه بهو مامهڵه نهوتیهى دهیکات لهگهڵ داهاتى ناوخۆ وا بکات چاوهرێى هاتن و نههاتنى موچه نهبێت لهبهغداوه

هاوڵاتى: گفتوگۆى موقتهدا سهدرو هادى عامرى بۆ پێکهێنانى حکومهتێکى نوێ گهشتووه بهچى، پێتوایه دهتوانن ئهمان حکومهت پێکبهێنن کهخاوهنى 106 کورسى پهرلهمانن؟

رێبوار کهریم مهحمود: ئهوانه هێزى گهورهن لهعێراقداو دهتوانن حکومهت پێکبهێنن، ئهوانیش هێشتا رێکنهکهوتون ئهگهر رێکبکهون لهکاتژمێرێکدا دهتوانن کهسێک دیارى بکهن بۆ جێگهکهى عادل عهبدولمههدى.

وهکو لایهنه کوردییهکان پاڵپشتى حکومهتهکهى عادل عهبدولمههدیمان کردووه لهپێناو ئارامیدا، ئهگهر ئهو لایهنه سهرهکیانهى حکومهتیان دروستکردووه نهیانهوێت و بیگۆڕن لایهنه کوردییهکان رێگرى ناکهن.

هاوڵاتى: دکتۆر بهرههم ساڵح هیچ کهسێکى پێشنیار کردووه بچێته شوێنى عادل عهبدولمههدى؟

رێبوار کهریم مهحمود: دکتۆر بهرههم ساڵح هیچ کهسێکى پێشنیار نهکردووه، ئهسڵهن دکتۆر بهرههم تا لایهنه سیاسییهکان رێکنهکهون هیچ ههنگاوێک نانێت.

تائێستا باسى بهدیلى دکتۆر عادل عهبدولمههدى نهکراوه، لهبهرئهوهى ئهو لایهنانهى حکومهتیان پێکهێناوه مهبهستیانه که ئهم حکومهته بمێنێتهوهو ناچن بهلاى گفتوگۆى بهدیلدا، دهیانهوێت عادل عهبدولمههدى بمێنێتهوه.

ئێستا هاوپهیمانى فهتح بهسهرۆکایهتى هادى عامرى که دهوڵهتى قانونیان لهگهڵدایه هێشتا باسى بهدیلى عادل عهبدولمههدیان نهکردووه.

هاوڵاتى: لهم تهنگهشه سیاسییهى عێراق حکومهتى ههرێم چى ههنگاوێک بنێت باشه بۆ گرهنتیکردنى موچهى فهرمانبهران؟

رێبوار کهریم مهحمود: هیوادارم حکومهتى ههرێم ئهو بودجهیهى لهبهردهستیدایه بهو مامهڵه نهوتیهى دهیکات لهگهڵ داهاتى ناوخۆ وا بکات چاوهرێى هاتن و نههاتنى موچه نهبێت لهبهغداوه، بهڵام هێشتا روون نییه حکومهتى ههرێم ئهوه دهکات، چونکه داهاتووى عێراق هێشتا نادیاره، عادل عهبدلومههدى بمێنێت یان نهمێنێت ناتوانین وهک ئهمساڵى 2019 ههرێمى کوردستان پارهى بۆ بێت لهبهغداوهو هیچ نهوت و داهاتێک تهسلیمى بهغدا نهکرێت، پێوایه ئهمه زهحمهته.

هاوڵاتى: نوێنهرى حکومهتى ههرێم باسى ئهوهى کردووه حکومهتى ههرێم ئامادهیه ههموو نهوتهکهى رادهستى بهغدا بکات ئهگهر پشکى حهقیقى بدرێته ههرێم؟

رێبوار کهریم مهحمود: گرنگ ئهوهیه حکومهتى ههرێم نهبێته مایهى بڕینى موچهو قوتى هاوڵاتیانى ههرێم و گهڕانهوه بۆ پاشهکهوتى موچه، ئیتر گرنگ نییه بهشێک لهنهوتهکهى دهدات بهبهغدا یان ههمووى یان داهاتى 250 ههزار بهرمیلى پێدهدات، ئهوه کێشهى ئیداریی حکومهتى ههرێمه، ئێمه وهک نوێنهرانى کورد لهبهغدا کێشهى گهوره لاى ئێمه پرسى موچهى فهرمانبهران و مامۆستایانى ههرێمى کوردستانه، موچه نابێت ببڕدرێت، ههر لایهن و کهسێک بیهوێت بیبڕێت وهک نوێنهرانى کورد لهبهغدا لێى قبوڵ ناکهین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار