دادوه‌رانى گه‌رمیان به‌ڕووى ده‌ستێوه‌رداندا ده‌ته‌قنه‌وه
هەوڵی کپکردنی یاسا دەدرێت لەگەرمیان
مانگرتنى دادوەر و داواکارى گشتى لە گه‌رمیان
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
کۆمه‌ڵێک لە دادوەران و داواکارى گشتى گه‌رمیان شێشه‌ممه 5ی تشرینى دووه‌مى 2019 مانیانگرت و رایانگەیاند «دەستتێوەردان» هەیەو هیچ دۆسیه‌ک نابینن تا به‌دەم داواکه‌یانه‌وه نه‌چن.
دادوەر بورهان ئه‌حمه‌د، داواکارى گشتى له‌گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت: «دوامان کردووه به‌شێوازێکى یاسایى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بکرێت، چه‌ندجارێک ده‌نگى ناڕه‌زایمان بهرزکردەوه به‌ڵام به‌ناوى به‌ژه‌وه‌ندى گشتییه‌وه گوازراونهتەوهو بردویانینه شوێنه دوره ده‌سته‌کان».
وتیشى»ئێمه وه‌ک داواکارى گشتى کێشه‌مان زۆره کهدهستتێوهردانێکى زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن دادگاى تێههڵچونهوهى گه‌رمیان، بۆ نمونه لێکۆڵینههویان له‌فه‌رمانبه‌ره‌کانى ئێمه ده‌کرد، که‌ئه‌وه کارى ئه‌وان نیه‌و وه‌ک ئه‌مر ئه‌مریان به‌سه‌ردا ده‌کردین».
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد زۆر کێشه‌ى تریان هه‌یه، ناکرێت بکرێته به‌رده‌م راى گشتى و په‌یوه‌ندى به‌نهێنى پیشه‌که‌یانه‌وه هه‌یه.
دادوه‌ره‌کانى گه‌رمیان داوایان کردووه لیژنه‌یه‌ک له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانه‌وه پێک‌بێت و چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانیان بدۆزنه‌وه.
دادوەر بورهان ئه‌حمه‌د، باسی لەوەکرد کە سێ رۆژ لەمەوبەر دادوه‌رێکیان له‌سلێمانییه‌وه ناردووه بۆ کەلارو «بهتاکهکهسى» لیکۆڵینه‌وه‌ى دەستپێکردووە، لەکاتێکدا پێویسته لیژنه له‌سێ که‌س که‌متر نه‌بێت.
وتیشى «متمانه‌مان به‌ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى نه‌ماوه‌و ئه‌وان رێککه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ته‌نیا ئیمزا بکه‌ن و سزاى به‌کۆمه‌ڵى ئێمه بده‌ن، ئه‌گینا هیچ ناکه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه و خه‌ڵکى گشتیدا بێت».
فه‌رمانگه‌ى داواکارى گشتى گه‌رمیان، زیاتر له 15 داواکارى گشتى و پێنج دادوه‌رو ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌رو پارێزه‌رى تێدایه، هه‌موویان مانگرتنیان راگه‌یاندووه له‌دژى «گه‌نده‌ڵى»و ده‌ستتێوه‌ردانى هه‌ر که‌س و لایه‌نێک له‌کاره‌کانیدا.
دادوه‌ر بورهان ئه‌وه‌شى وت «ئه‌مه‌ى به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌کرێت ترساندنه، چونکه واى لێدێت که‌س ناوێرێت قسه بکات، له‌کاتێکدا سه‌رۆکى دادگا ده‌توانێت له‌سنورى ده‌سه‌ڵاتى خۆیدا دادوه‌ر بگوازێته‌وه«.
وتیشی «له‌ئێستاشدا هه‌ر (15) دادوه‌رو داواکاره گشتیه‌که سزا دراون، بۆیه هه‌موومان پێکه‌وه هاوهه‌ڵوێستن».
نزار حه‌سه‌ن، سه‌رۆکى داواکارى گشتى گه‌رمیان، له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ساڵێک زیاتره کێشه‌مان هه‌یه، که‌ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى به‌هه‌ق و ناهه‌ق پشگیرى لێده‌کات، کۆمه‌لێک به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستماندا بوو ده‌مانویست خه‌ڵکى گه‌رمیان جارێکى تر سه‌رکوت نه‌کرێته‌وه به‌یاساو به‌بڕیارو حوکمه تونده‌کان، هه‌موو رێگه‌یه‌کمان گرته‌به‌ر، سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتى و وه‌زاره‌تى داد‌و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و په‌رله‌مانتاره‌کان، به‌پێی پێگه‌و پیشه‌که‌مان ویستومانه خۆمان له‌ناو خۆماندا چاره‌سه‌رى بکه‌ین».
چه‌ند خاڵێکیان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌ک ته‌شکیل بکات و گوێیان لێبگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد له‌به‌ر پارێزراوى مافى خه‌ڵک ناتوانرێت خاڵه‌کان به‌وردى باس بکرێت.
باسی لەگرنگترین کێشه‌کانیان کرد کەجیاوازى جێبه‌جێکردنى یاسایە له‌نێوان که‌سێک بۆ که‌سێکى تر له‌هه‌ولێر بۆ سلێمانى و له‌شارێک بۆ شارێکى تر جیاوازه کەپهیوهندى به‌کێشه‌ى خه‌ڵکه‌وه هه‌یه.
دادوه‌ر نزار باسى له‌وه‌شکرد کهکێشهکەیان وه‌ک دادوه‌رو داواکاران له‌گه‌ڵ دادگاى تێههڵچونهوهیهو ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش پشتیوانى لێده‌کات، وتى»په‌ناگه‌ى تر نه‌ماوه‌و یان ده‌بێت قبوڵى هه‌موو ناهه‌قى و ناعه‌داله‌تیه‌ک بین یان ده‌بێت بێینه ده‌نگ و هیچ شێوه‌یه‌کى ترمان به‌گونجاو نه‌زانى ته‌نیا ویستمان مانبگرین و راى گشتى لێ ئاگاداربکه‌ینه‌وه«.
دادوه‌ر نزار وتیشى «ته‌نانه‌ت تۆمه‌تێک ئاراسته‌ى خۆشمان ده‌کرێت ئه‌وه‌نده مافمان نیه وه‌ڵامێک بده‌ینه‌وه، ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر پۆلیس، به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رو به‌سه‌ر هیچدا نیه، دادگا به‌که‌یفى خۆى کارده‌کات و ده‌ورمان زۆر لاواز‌و زه‌عیفه‌و یه‌کێک لهداواکاریهکهمان ئه‌وه‌یه کاراکردنه‌وه‌و هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى داواکارى گشتییە»
باسى له‌وڵاتانى جیهان کرد کهداواکارى گشتى رۆڵێکى گرنگى هه‌یه‌و وتى «هاوشێوه‌ى یاساکانى وڵاتان بێت کهداواکارى گشتى ته‌حه‌کوم به‌سیاسه‌تى وڵاتێکه‌وه ده‌کات و رۆڵى له‌هیچ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانى تر که‌متر نیه، به‌ڵام لێره رۆژ له‌دوای رۆژ دهستهمۆو سه‌رکپ ده‌کرێین».
سه‌رۆکى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى گه‌رمیان ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێک بدات، به‌هۆکارى ئه‌وه‌ى رێنماییان له‌ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رییه‌وه بۆ هاتووه رێگه‌پێدراو نیه لێدوان بۆ رۆژنامه‌و که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کان بده‌ن.
بەڵام سه‌رۆکى داواکارى گشتى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان تا ئه‌وکاته‌ى وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه.