بڕیار نه‌دراوه مووچه‌ى سێ مانگى کۆتایى ئه‌مساڵ پاشه‌که‌وت بکرێت
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت:
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌مانگى یانزه‌دا موچه‌ى مانگى هه‌شت وه‌رده‌گرن و جیاوازى سێ مانگ هه‌یه‌و حکومه‌تى هه‌رێمیش بڕیارى نه‌داوه موچه‌کان پاشه‌که‌وت ده‌کات یا به یه‌ک پاکێج دابه‌شى ده‌کات.
سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» ئه‌و سێ موچه‌یه که‌جیاوازى هه‌یه‌و هى ساڵى رابردووه نه‌ک ئه‌مساڵ، نازانین کۆتایى ئه‌مساڵ ده‌توانرێت به یه‌ک جار سێ موچه دابه‌شبکرێت له‌م ماوه کورته‌دا یان نا، ئه‌گه‌ر داهاتمان زۆر بێت، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێکى قورسه«.
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که‌ساڵى رابردوو چۆن مانگانه موچه دابه‌شده‌کرا، ئه‌مساڵیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت، وتیشى:»به‌ڵام هیچ بڕیارێک نییه ئه‌و سێ موچه‌یه پاشه‌که‌وت بکرێت».
دواى قه‌یرانى دارایى که له‌ساڵى 2014 ده‌ستیپێکرد، حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2016 سیستمى پاشه‌که‌وتى چه‌سپاندو له‌مانگى شوباتى ئه‌مساڵ سیستمى پاشه‌که‌وتى موچه به‌ته‌واوى هه‌ڵگیرا.