پارتی‌و یەکێتی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان پەکخستووە

مسته‌فا چاوڕه‌ش: بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا پارتى و یه‌کێتى لەئاستی باڵا‌ رێکبکه‌ون

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

فهرماندهى هێزهکانى حهفتاى پێشمهرگهى سهر بهیهکێتى رایگهیاند، پێویسته سهرهتا پارتى و یهکێتى لهسهرهوه رێکبکهون، پاشان پرسی یهکگرتنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه باس بکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە هێزەکانی هاوپەیمانان چەندین جار داوایان کردووە هێزەکان یەکبخرێن.

پرسی یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه یهکێکه لهخاڵهکانى کارنامهى کابینهى نۆى حکومهت و ههنگاوهکان لهو بارهیهوه بهردهوامن، بهئامانجى یهکگرتنهوهى ئهو هێزانهى لهدهرهوهى وهزارهت ماونهتهوهو پێکهاتوون لههێزهکانى (70)ى یهکێتى و (80)ى پارتى.

مستهفا چاوڕهش، بهرپرسی فهرماندهى هێزهکانى (70)، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «ئێمه له2005ەوه دانیشتنى بهردهواممان ههبووه بۆ یهکخستنهوهى هێزهکان و وڵاته دۆستهکانمان بهردهوام لهپهیوهندیدا بوون و کۆبوونهوهى بهردهواممان ههبووه«.

 وتیشى»زروفهکهى ئێستا واى لهوهزعهکه کردووه کهزۆر نهپهرژێینه سهر ئهم کاره، چونکه ئهمه بهکارى رۆژ و دوو رۆژ ناکرێت، ئهمه چهکى دهوێت و بنکهى دهوێت، بۆیه ئهوه کارى دهوێت بهساڵ و دوو ساڵ ناکرێت».

بهپێی پلانى وهزارهتى پێشمهرگه، لهکاتى یهکگرتنهوهى ههردوو هێزى (70 و 80)دا که تائێستا لهژێر کۆنتڕۆڵى پارتى و یهکێتیدان، چهند لیوایهکى دیکه بۆ وهزارهتى پێشمهرگه دروستدهکرێن و بهسهر ئهو لیوایانهدا دابهشدهکرێن. ههروهها ئهو هێزانهى زیادن دهکرێنه هێزى یهدهگ.

وهزارهتى پێشمهرگه ئێستا خاوهنى (14) لیواى هاوبهشه، کهپێشتر لهچوارچێوهى یهکگرتنهوهى هێزهکانى پێشمهرگهدا دروستکراون.

مستهفا چاوڕهش وتى «هیچ دژى ئهو رێکخستنهوهیه نین، بهڵام لهسهروو ههموویهوه پێویسته یهکێتى و پارتى لهسهرهوه دڵى خۆیان چاکبکهن بۆ ئهم یهکگرتنهوهیه«.

ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد «کاتێک رێککهوتین و ئهو کاره کرا، ئهوهى زیادبوو لهلیواکان خانهنشین دهکرێت و وهک هێزێکى یهدهگ سودى لێوهردهگیرێت کهپێویست بوو».

پرسی یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگهو چاکسازیکردن تێیدا یهکێکه لهدیارترین خاڵى ئهو لێکتێگهیشتنهى لهنێوان وهزارهتى پێشمهرگهو هاوپهیماناندا لهساڵانى رابردوودا واژۆکراو بهڕێوهبهرایهتییهکى تایبهت بهچاکسازیش لهناو وهزارهتهکهدا دامهزرێنراوه.

یهکهم ههنگاوى پڕۆسهى یهکگرتنهوهى پێشمهرگه ناوهڕاستى ساڵى 2009 لهسهردهمى کابینهى پێنجهمى حکومهتى ههرێم و بهفهرمانى سهرۆکى ئهوکاتى ههرێم دهستیپێکرد.

پرۆسهکه سهرهتا بهخێرایی بهڕێوهچوو، لهسهرهتای ساڵى 2010 تائێستا (14) لیوای پێشمهرگه یهکخراونهتهوهو بهستراوهنهتهوه بهوهزارهتی پێشمهرگهوه، بهڵام کاتێک گهیشته یهکگرتنهوهى هێزهکانى (70 و 80) پڕۆسهکه وهستا، بهوپێیهى پارتى و یهکێتى ئامادهنهبوون دهستبهرداری ئهو هێزانهیان بن.

ناوهڕاستى تشرینى یهکهمى ئهمساڵ، شۆڕش ئیسماعیل، وهزیری پێشمهرگه لهمیانهى بهسهرکردنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه، ههنگاوهکانى ئێستاى بۆ رێکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه به «دوا دهرفهت» ناوبردبوو، جهختیشیکردبووهوه ئیرادهیهکی سیاسی بههێز ههیه لهلایهن سهرکردایهتی سیاسی ههرێمی کوردستان کهدهبێت هێزی پێشمهرگه رێکبخهن.

هاوکات لهگهڵ ههنگاوهکان بۆ یهکخستنهوهى هێزهکانى پێشمهرگه، لیژنهى پێشمهرگهى پهرلهمانى کوردستان چاودێرى پڕۆسهکه دهکات و لهو چوارچێوهیهداو لهچهند رۆژى رابردوودا سهردانى هێزهکانى (80)ى کردو بهنیازیشه لهههفتهى ئایندهدا سهردانى هێزهکانى (70) بکهن.

عوسمان کهریم، جێگرى سهرۆکى لیژنهى پێشمهرگه لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «ئامانجى سهردانهکهى ئێمه بۆ دروستکردنى ههماههنگى بوو لهنێوان هێزهکانى (80 و 70)و هێزهکان لهگهڵ وهزارهت».

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد به‌پێویستى ده‌زانن له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا هێزه‌کان یه‌کبخرێته‌وه‌و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کان پێویستى به‌ئیراده‌ى سیاسى پارتى و یه‌کێتى هه‌یه‌ «پێویسته‌ زه‌مینه‌سازى بۆبکرێت له‌لایه‌ن  حزبه‌کانه‌وه‌و خاوه‌نى هێزێکى یه‌کگرتوو بین و متمانه‌ به‌یه‌کترى بکه‌ین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار