386 پزیشکى نوێ داده‌مه‌زرێنرێن

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هەرێم: هیچ پلانێک نییه‌ بۆ دامه‌زراندنى ده‌رچووانى دیکه

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

حکومهتى ههرێمى کوردستان بڕیارى دامهزراندنى (386) پزیشکى دهرکرد، وهزارهتى تهندروستیش دهڵێت جگه لهو پزیشکانه هیچ پلانێک نییه بۆ دامهزراندنى دهرچووانى بهش و کۆلێژه پزیشکییهکان.

محهمهد قادر، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى، لهلێدوانێکدا به‌ هاوڵاتى وت «ئهو پزیشکه نوێیانه پێیان دهوترێت پزیشکى نهشتهرگهریى نیشتهجێى خولاو، لهنهخۆشخانه فریاکهوتنهکانى دهوروبهرى شار دهوام دهکهن».

وتیشى «هۆکارى دامهزراندنى ئهو پزیشکانه ئهوهیه، پێویسته فریاکهوتنهکان تووشى کهمى پزیشک نهبن و  بهردهوام ساڵانه بۆیان دابمهزرێنرێت».

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى باسى لهوهشکرد، ساڵانه پزیشکى نیشتهجێى خولاو دهبێته دێرین  و پزیشکه دێرینهکانیش پسپۆرى خۆیان لهبوارێکى نهخۆشیدا وهردهگرن و بهشێوهى بازنهیهک دهخولێنهوه، دواتر کهسى دیکه لهشوێنیان دادهمهزرێنرێن.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، تائێستا هیچ پلانێک نیه‌ بۆ دامه‌زراندنى ده‌رچووانى به‌شه‌ جیاوازه‌کانى ترى پزیشکى.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار