ترسە گەورە کۆیاندەکاتەوە

هه‌رێم له‌ سه‌نگه‌رى به‌رگریدایه‌ بۆ سیسته‌مى فیدڕاڵى و وه‌ستانه‌وه‌ دژى سیستمى سه‌رۆکایه‌تى

کۆبونه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

دوێنێ کۆبوونهوهیهکى فراوانى سیاسى لهئاستى باڵاى ههرێمى کوردستان ئهنجامدرا تا پارێزگارى لهسیستمى فیدڕاڵى بکهن بههۆى مهترسى گۆڕینى سیستمى سیاسى بهرهو سهرۆکایهتى کهبڕیاره دهستور ههمواربکرێتهوه.

دوێنێ سێشهممه 5ى تشرینى دووهمى 2019 لهبیناى سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستان

بهئامادهبوونى بهرههم ساڵح، سهرۆک کۆمارى عێراق، کۆبوونهوهیهکى فراوان لهگهڵ سهرۆکایهتى حکومهت و پهرلهمان و سهرۆک و نوێنهرانى لایهنه سیاسییهکانى ههرێمى کوردستان ئهنجامدرا بۆ گفتوگۆکردن دهربارهى مهترسییهکانى بارودۆخى عێراق و کاریگهرییهکانى لهسهر پرۆسهى سیاسى بهتایبهت لهسهر ههرێمى کوردستان. 

دواى تهواوبوونى کۆبوونهوهکان سهرۆکى ههرێمى کوردستان لهدواى کۆبوونهوهى لهگهڵ سهرکردایهتى سیاسى کوردستان لهکۆنگرهیهکى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، ئهگهر ئامانج لهههموارکردنهوهى دهستوورى عێراق سهقامگیرییه، دهبێت بزانن بهدهستبردن بۆ مافهکانى گهلى کوردستان سهقامگیرى نایهتهدی.

بهپێى راگهیەندراوى سهرۆکایهتى ههرێمى کوردستان، هاوههڵوێستیى لایهنه سیاسییهکانى ههرێمى کوردستان لهبهشدارییهکى کاریگهر بۆ چارهسهرکردنى گرفتهکانى عێراق بهگشتى و داکۆکیکردن له مافه دهستوورییهکانى ههرێمى کوردستان و تهواوى پێکهاتهکان و جهخت لهههوڵى لایهنه سیاسییهکانى کوردستان بۆ هاوکاریکردنى عێراق لهپێناو تێپهڕاندنى قهیرانهکان و دهستهبهرکردنى حوکمڕانییهکى دروست و هێنانهدى چاکسازى و رهچاوکردنى مافى ههموو پێکهاتهکان کرایهوه.

سهعدى ئهحمهد پیره‌: ئهوانهى دژى کوردن پێیانوایه کورد نابێت نینۆکى ههبێت خۆى پێ بوخرێنێت

ئهندامێکى مهکتهبى سیاسى یهکێتى و بهشداربووى کۆبوونهوهکه بۆ هاوڵاتى جهختى لهوهکردهوه کهئهگهر سیستم لهعێراق بکهوێته مهترسى و گۆڕانى بهسهردابێت دهتوانرێت داواى زهماناتى زیاتر بکهن.

سهعدى ئهحمهد پیره، ئهندامى مهکتهبى سیاسى یهکێتى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «لهبارودۆخێکى ئاڵۆز وهکو ئهوهى کهئێستا لهم ناوچهیه ههیه لهسوریاو عێراق ناتوانرێت ئهو نهوعه ههڕهشانه بهگچکه سهیر بکات و ناتوانرێت نادیدهى بگرین، بۆ ههرێمى کوردستان خۆ ئامادهکردن زهروریه لهڕووى ئابوورى و بهرگرى و سیاسییهوه بۆ پارێزگارى لهدهستکهوتهکانى میللهتهکهمان، بۆ ئێمه گرنگه بارودۆخى عێراق بهلایهکهوه بکهوێت و بهرچاومان روون بێت».

دهربارهى ئهوهى کورد لهسهنگهرى بهرگریدایه بۆ سیستمى فیدڕاڵى لهکاتێکدا لهساڵى 2017 ریفدراندۆم ئهنجامدرا بۆ سهربهخۆیى، بۆ داواى کۆنفیدڕاڵى ناکهن، سهعدى پیره وتى:» ئهمه مهوزوعێکه ئهگهر سیستم لهعێراق بکهوێته مهترسى و گۆڕانى بهسهردا بێت ئهوکاته ئینسان دهتوانێت داواى زهماناتى زیاتر بکات لهچوارچێوهى رێکهوتنى دووقۆڵى و گواستنهوه بۆ قۆناغێکى پێشکهوتووتر وهک ئهوهى باست کرد لهمافهکانى خهڵکى کوردستان»

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه که ریفراندۆم بهسهرکهوتوویى جێبهجێ بووه سهرکهوتوو بووهو لهسهدا %92.7ی هاوڵاتیان دهنگیان بهجیابوونهوه داوه، «ئهوانهى دژى کوردن پێیانوایه کورد نابێت نینۆکى ههبێت خۆى پێ بوخرێنێت».

وتهبێژى کۆمهڵ: عێراق سیستمى فیدڕاڵى بگۆڕێت بۆ سهرۆکایهتى، کورد دهکرێت باسى کۆنفیدڕاڵى بکات

وتهبێژى ئهنجومهنى سیاسى کۆمهڵ دهڵێت عێراق سیستمى فیدڕاڵى بگۆڕێت بۆ سهرۆکایهتى، کورد دهکرێت باسى کۆنفیدڕاڵى بکات.

رێبوار حهمهد، وتهبێژى ئهنجومهنى سیاسى کۆمهڵى ئیسلامى لهلێدوانێکدا بههاوڵاتىوت «هێشتا زووه بوترێت کهبڵێن ئێمه لهسهنگهرى بهرگریداین، خۆتان دهزانن سهرەڕاى ههموو جیاوازییهکان و تێبینى لهشێوازى حوکمڕانى و بوونى گهندهڵى ئێمه کهپرسى ههموارى دهستورى عێراق ههیه، هاوڵاتى و هێزه سیاسییهکان کۆکن لهسهرى ئهویش پاراستنى  مافهکانى خهڵکى کوردستانه کهئهم مافانه مافى هاوڵاتیان و حهقى نهوهکانى داهاتووشه«.

ناوبراو پێشیوابوو پێگهى کورد قهواره دهستورییهکهى دهبێت پارێزراو بێت و هیچ کهس و لایهنێک نهتوانێت عێراق بهرهو مهرکهزییهتێکى شمولى ببات کهمافى کوردی تێیدا پارێزراو نهبێت، وتیشى « ترسى ئهوه ههیه لهههموارى دهستورى نوێ رهچاوى مافهکانى کورد نهکرێت، به راستى لهههرێمى کوردستان و عێراق کێشهى گهندهڵى و سیستمى فاسدهو کێشهى دهستورى نییه، عهیب لهدهستور نییهو کێشه لهجێبهجێنهکردنیدایه«.

وتهبێژى ئهنجومهنى سیاسى کۆمهڵى ئیسلامى باسى لهوهشکرد، ههموو بهرهو باشبوونێکى سیستمهکه لهفیدڕاڵییهوه بۆ کۆنفیدڕاڵى ههتا بۆ دهوڵهتى سهربهخۆش بهمافى میللهتى دهزانن، «لهبهر رۆشنایى واقع مامهڵه بکهین ئهوهى ههیه دهستورییهو ئهوى دیکه خواست و تهمهنایه، لهسیستمى فیدراڵ ههرێمى فیدڕاڵ ههیه، رێگهنهدان بهپاشهکشهى سیستمى فیدڕاڵى ئهولهویهتى ئهم قۆناغه دهبێت ئینجا دهکرێت قسه لهسهر بهرهو پێشبردنى بکرێت».ئهندامێکى لیژنهى پسپۆڕى بۆ ههموارکردنهوهى دهستورى عێراق لهسهرۆکایهتى کۆمار پێیوایه دهبێت چیدیکه کورد بهشهرمنانه مامهڵه لهگهڵ ئهم پرسهدا نهکات و ههڵوێستێکى روونى ههبێت.

دکتۆر شۆڕش حهسهن، مامۆستاى یاساو رامیارى و ئهندامى لیژنهى ئهکادیمى لهلیژنهى ههموارکردنهوهى دهستور لهسهرۆکایهتى کۆمارى عێراق لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت «ئێستا لهم بارودۆخهدا کورد دهبێت سیستمى فیدڕاڵى جێگیر بکات بهههموو پرهنسیپه شهرعییهکانییهوه بهشێوهى  روونتر لهدهستورى عێراقى نهک وهک ئهوهى له 2005 دیارى کراوه، بهڵام کۆنفیدڕاڵى یانى مهسهلهیهکه واقعى نییه لهئێستادا».

ناوبراو جهختى لهوهشکردهوه لایهنهکانى عێراق دهیانهوێت، عێراق بهرهو سیستمى سێنتڕاڵ و بهرهو سهرۆکایهتى ببهن کهدهسهڵاتى جێبهجێکردن تێیدا بههێز بێت، «لایهنهکانى عێراق دهیانهوێت وهک ساڵى 1958 عێراق بهشێک بێت لهئومهى عهرهبى بیهێننهوه ناو دهستورو ناسنامهى پێکهاتهکانى دیکه لهناوببهن».

شۆڕش حه‌سه‌ن وتیشى «ده‌بێت کورد هه‌ڵوێستى بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌عێراق هه‌بێت و ئه‌گه‌ر لایه‌نى به‌رانبه‌ر به‌فیدڕاڵى رازیى نییه‌، کورد ده‌بێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌عێراق و شەرمنانە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌ نه‌کات «.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار