شه‌قامى سه‌د مه‌ترى سلێمانى چاوه‌ڕێى وه‌زاره‌تى داراییه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى که‌شه‌ش ساڵ زیاتره به‌ردى بناغه‌ى دانراوه، هێشتا چاوه‌ڕێى وه‌زاره‌تى داراییه بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى قۆناغى یه‌که‌مى بۆ خه‌رج بکرێت.
شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى له‌ساڵى 2013 له‌لایه‌ن عیماد ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆکى کابینه‌ى حه‌وته‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ردى بناغه‌ى دانرا، به‌ڵام له‌و کاته‌وه تائێستا بودجهکهى چه‌ندین جار که‌مکراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین ده‌ستى کردوه‌و تائێستاش ده‌ست به‌کاره‌کانى نه‌کراوه.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌فته‌ى رابردوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و که‌سانى هونه‌رى و ئه‌ندازه‌یى ئه‌نجامداوه‌و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى ئاینده‌دا بڕیاره وه‌زاره‌تى شاره‌وانى نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى بکات بۆ خه‌رجکردنى گوژمه‌ى قۆناغى یه‌که‌مى که‌ته‌نها (50) ملیار دیناره.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له‌و کۆبونه‌وه‌یه به هاوڵاتى وت» هه‌موو کاره کارگێڕییه‌کانى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى ته‌واو بووه‌و هه‌فته‌ى ئاینده وه‌زاره‌تى شاره‌وانى نووسراو ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى ده‌کات و گوژمه‌ى یه‌که‌م بۆ قۆناغى یه‌که‌م خه‌رج ده‌کرێت و ده‌ستبه‌کار ده‌بێت».
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ده‌ستپێکردنى شه‌قامى سه‌دمه‌ترى له‌مساڵدا جێبه‌جێ ده‌کرێت، به‌ڵام وتیشى:» له‌به‌ر وه‌رزى باران بارین ناتوانرێت کاره‌کان هه‌مووى بکرێت، به‌ڵام که وه‌رزى باران بارین ته‌واو بوو کاره‌کان خێراتر ده‌کرێت».
شه‌قامى سه‌دمه‌ترى سلێمانى له‌نزیک گوندى دهمرکانهوه له‌نێوان عه‌ربه‌ت و سلێمانى ده‌ستپێده‌کات تا تاسڵوجه‌و حه‌وت یه‌کتربڕو سێ پرد‌و پێنج پردى په‌ڕینه‌وه‌و (16) قهنتهرهى تێدا ده‌بێت.
ئازاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوبه‌رى جێبه‌جێکارى پڕۆژه‌ى 100 مه‌ترى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» چاوه‌ڕێى ئهنجومەنى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، هه‌رکات نووسراویان نارد ئێمه ده‌ستپێده‌که‌ین».