شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بچه‌سپێنن و کورد ڕۆڵى پهراوێزخراوى هه‌بێت
ئه‌مین به‌کر، ڕاوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى:
ئه‌مین به‌کر، ڕاوێژکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
راوێژکارێکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که لایه‌نه شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت پێگه‌ى کورد له‌به‌غدا لاوازتر بکه‌ن و سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بچه‌سپێنن.
ئه‌مین به‌کر، راوێژکارى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاماژه به‌وه‌ده‌دات پێگه‌ى کورد له‌به‌غدا زۆر لاواز بووه‌و تادێت لایه‌نه شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان فراوان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت « له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا نزیکه‌ى (دوو) ملیۆن موچه‌خۆر له‌عێراقدا زیادى کردووه، به‌ڵام کورد له 2014 تائێستا (682) هه‌زار فه‌رمانبه‌رى هه‌یه‌و یه‌ک فه‌رمانبه‌رى بۆ زیاد نه‌کراوه«.
ئه‌مین به‌کر، ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه له 2005 تا 2014 له‌ماوه‌ى (نۆ) ساڵى حکومڕانیدا (128) ملیار دۆلار به‌ده‌ر له‌یاساى بودجه له‌عێراقدا به‌هه‌ده‌ر دراوه‌و که‌س نه‌یتوانیوه چاودێرى بکات.
هاوڵاتى: سه‌رۆک کۆمار له‌هه‌رێمى کوردستانه دوێنێ به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى فراوانى کرد له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد، تاچه‌ند ئه‌مه گرنگه کورد خۆى ئاماده بکات؟
ئه‌مین به‌کر: گفتوگۆ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان عێراقى و کوردستانى زۆر زۆر گرنگه، چونکه قۆناغێکى زۆر هه‌ستیار له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌یه‌و ده‌بێت سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد خۆى بۆ ئاماده بکات، شتێکى زۆر باشه‌و ته‌ندروسته، گرنگ ئه‌وه‌یه بریتى نه‌بێت له‌ئاماده‌کردنى به‌رنامه‌یه‌کى پێشوه‌خت، به‌ڵکو گوێ له‌بیروڕاى لایه‌نه سیاسییه‌کان بگیرێت و ره‌هه‌نده‌کانى به‌ته‌واوى دیراسه بکرێت.
هاوڵاتى: هه‌موارى ده‌ستور مه‌ترسییه‌کانى چییه له‌سه‌ر کورد؟
ئه‌مین به‌کر: هه‌موارکردنه‌وه‌ى ده‌ستور له‌ڕووى یاسایى و سیاسییه‌وه بنه‌مایه‌کى دوورى هه‌یه، سوننه‌کان داوایان ده‌کردو په‌رله‌مان دواى ده‌خست، دواتر شیعه‌کان داوایانکرد ئامانجه‌کانیان ئه‌وه‌بوو که‌ده‌سه‌ڵاتى عێراق راسته لاى سه‌رۆک وه‌زیرانه، به‌ڵام سه‌رۆک کۆمار له‌پێش ئه‌وه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها کێشه‌ى تر‌ى عه‌مه‌لییان هه‌یه له‌شێوازى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق کهپێکهێنانى حکومه‌ت به‌و شێوه‌یه گران ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ته‌نازولات دروستده‌کات ئینجا حکومه‌ت پێکده‌هێندرێت.
واتا شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت سیستمى په‌رله‌مانى بگۆڕن به‌سیستمى سه‌رۆکایه‌تى له‌عێراقدا کهقیادهى عێراق سه‌رۆک کۆماره شیعه‌کان وه‌ریبگرن وه‌ک ئه‌مریکاو ئێران و تورکیا په‌یڕه‌و ده‌کرێت مافى پێکهێنانى حکومه‌تى هه‌بێت سه‌رۆک وه‌زیران نه‌مێنێت، واتا ده‌سه‌ڵاتى زیاتریان هه‌بێت له‌مه‌ى ئێستا.
بۆ کورد سیستمى سه‌رۆکایه‌تى مه‌ترسییه‌و سیستمى په‌رله‌مانى زه‌مانه‌تى بۆ کورد تێدایه، له‌به‌رئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک نیزامى په‌رله‌مانى گونجاوتره بۆ کورد کهزهمانى ته‌وافوقات ده‌کات به‌تایبه‌ت له‌کاتى پێکهێنانى حکومه‌تدا، بۆیه نیزامى کۆمارى هه‌میشه زۆرینه‌یه‌کى شیعه ده‌توانێت ساحه‌که بۆ خۆى ببات و رۆڵى ئه‌وتۆ بۆ کورد‌و سوننه به‌تایبه‌ت کورد نامێنێت، کورد ئه‌وکاته رۆڵێکى په‌راوێزخراوو لاوازى ده‌بێت.
هاوڵاتى: واتا لایه‌نه شیعه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌هه‌موارى ده‌ستوردا سیستمى سه‌رۆکایه‌تى بچه‌سپێنن؟
ئه‌مین به‌کر: به‌ڵێ نیه‌تى لایه‌نه شیعییه‌کان به‌و شێوهیهیهو ئێستا کیانى هه‌رێمى کوردستان که‌وتووه‌ته به‌ر هێرشى سیاسییه‌کانى عێراق.
هاوڵاتى: ئایا سوننه‌کان هاوشێوه‌ى کورد به‌مه‌ترسى ده‌بینن؟
ئه‌مین به‌کر: سوننه‌کان به‌مه رازى نین، به‌ڵام زۆر ره‌خنه‌یان له‌سه‌رى نییه له‌به‌رئه‌وه‌ى سوننه‌کان ده‌سه‌ڵات له رابردوودا لاى ئه‌وان بووه‌و مه‌رکه‌زى بووه‌و پێیانوابووه خه‌ون به‌ده‌سه‌ڵاتى مه‌رکه‌زییه‌وه ده‌بینن، وه‌ک چۆن له‌هه‌موارى ده‌ستوردا نه‌هاتنه پێشه‌وه‌و دواتر به‌زه‌ره‌ر شکایه‌وه به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام به‌شێک له‌سوننه‌کان پێیانوایه ده‌سه‌ڵاتى به‌هێز له‌عێراقدا لهزهرهرى ئه‌واندایه.
هاوڵاتى: له‌دوو رۆژى رابردوودا خۆپیشانده‌رانى مه‌یدانى ته‌حریر له‌به‌غدا له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و کۆمسیۆن و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان کردووه که له (72) کاتژمێردا جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌گه‌ر نه‌کرێت دۆخه‌که خراپتر ده‌بێت له‌مه‌ى ئێستا؟
ئه‌مین به‌کر: ئه‌م بابه‌ته درێژه ده‌کێشێت و دۆخى عێراق خراپتر ده‌بێت له‌مه‌ى ئێستا که رووده‌دات، هیچ که‌سێک نه‌یتوانیوه ره‌زامه‌ندى خۆپیشانده‌ران به‌ده‌ستبهێنێت، زۆرینه‌یان ئه‌و خه‌ڵکه ره‌ش و رووته‌ن کهزوڵمى (16) ساڵى رابردوو بووه‌و په‌نگیان خواردۆته‌وه‌و ئێستا ده‌ریده‌بڕن، ئه‌وه‌ى هانى خۆپیشانده‌رانى عێراق ده‌دات ته‌نها موقته‌دا سه‌دره، ئه‌گه‌ر زه‌مانى ئه‌و بکه‌ن و پێموانییه گوێ به‌داواکارى خۆپیشانده‌ران بده‌ن له‌م قۆناغه‌دا
موقته‌دا سه‌در له رووى عه‌مه‌لییه‌وه مه‌ترسی هه‌یه‌و ده‌توانێت گۆڕانکارى له‌ساحه‌که‌دا دروستبکات و شه‌قام بجوڵێنێت و ئه‌وانه‌شى پاڵپشتى ده‌که‌ن و به‌شدارى خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌ن زۆرینه‌یان هه‌ڵوێسته‌کانى سه‌در دووباره ده‌که‌نه‌وه لایه‌نگرى حه‌ماسى و توندڕه‌ویان تێدایه، له‌حه‌قیقه‌تدا خۆپیشانده‌ران بهپشتئهستورى به‌هێزه‌که‌ى موقته‌دا خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
هاوڵاتى: واتا بێجگه له‌موقته‌دا سه‌در، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى دیکه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عهبدولمههدین؟
ئه‌مین به‌کر: عادل عهدبولمههدى ئێستا وه‌کو رهمزییهتى قه‌زییه‌که‌ى لێهاتووه، چونکه ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه، ئه‌وه شیعه‌کان که‌سێکى دیکه‌یان بۆ دانانرێت و ره‌نگه ببێته هۆى که‌وتنى نیزامى سیاسى له‌عێراقدا.
ئه‌گه‌رنا فرسه‌ت بده‌ن به‌شیعه‌کان له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا زۆر به‌ئاسانى ده‌توانن سه‌رۆک وه‌زیران بگۆڕن، له‌بنه‌مادا داواکارییه‌که عادل عه‌بدولمه‌هدی نییه، چونکه عه‌بدولمه‌هدى به‌رپرسیار نییه له‌گه‌نده‌ڵییه‌کانى (15) ساڵى رابردوو، عادل عه‌بدولمه‌هدى رمهزییهتى وه‌رگرتووه‌و لهساترى یه‌که‌مدایه، بۆیه خۆپیشانده‌ران داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن، پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه داواکارییه‌کانى دیکه‌یان بۆ دێته‌دى.
هاوڵاتى: گه‌نده‌ڵییه‌کانى عێراق له‌چ ئاستێکدایه؟ ئایا زانیاریتان هه‌یه گه‌نده‌ڵییه‌کان زیاتر له‌چ بوارکێدا ئه‌نجامدراوه؟
ئه‌مین به‌کر: له‌ساڵى 2005وه تا ساڵى 2014 نزیکه‌ى (128) ملیار دۆلار به‌ده‌ر له‌یاساى بودجه خه‌رجکراوه کهپاڵپشتیى یاسایى نه‌بووه، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه موخه‌سه‌سات و شیرینى و به‌م شێوه‌یه بۆ سه‌رۆکایه‌تییه‌کان خه‌رج کراوه‌و بۆ که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان خه‌رج کراوه یان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌کاندا رێکده‌که‌وتن و به‌ناوى پڕۆژه‌ى جیاوازه‌وه پاره‌کان خوراون به‌ده‌ر له رێنماییه داراییه‌کان و یاساى بودجه، به‌ڵام له‌دواى 2014وه تائێستا به‌تایبه‌ت که داعش دروستبوو عێراق که‌وته دۆخێکى خراپى داراییه‌وه، فهترهى واهه‌بووه موچه‌ى به‌ئاسانى بۆ په‌یدا نه‌ده‌بوو بیداته فه‌رمانبه‌ره‌کانى، عێراق ئێستا پاره‌یه‌کى ئه‌وتۆ بۆ وه‌به‌رهێنان خه‌رج ناکات، له‌سه‌رده‌مى مالکی‌دا پاره‌یه‌کى زۆر به‌هه‌ده‌ر درابوو له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى بودجه‌و گه‌نده‌ڵییه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر بووه‌و تهراکومى کردووه بۆ ئێستا.
له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا نزیکه‌ى دوو ملیۆن موچه‌خۆر له عێراقدا زیادى کردووه، به‌ڵام کورد یه‌ک فه‌رمانبه‌رى بۆ زیاد نه‌کراوه
هاوڵاتى: ئایا له‌عێراقدا له‌ساڵى 2014 چه‌ند موچه‌خۆر هه‌بووه‌و چه‌ند زیادى کردووه له‌ماوه‌ى ئه‌م پێنج ساڵه‌دا؟
ئه‌مین به‌کر: له‌ساڵى 2014دا دوو ملیۆن و (100) هه‌زار موچه‌خۆر له‌عێراقدا هه‌بووه، ئێستا گه‌یشتۆته نزیکه‌ى شه‌ش ملیۆن موچه‌خۆر بهخانهنشینهوه، له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا واتا له‌نێوان 2014 بۆ 2019 نزیکه‌ى دوو ملیۆن موچه‌خۆر زیادى کردووه بێجگه ئه‌وانه‌ى خانه‌نشین کراون، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ر خه‌رجى گشتى له‌وڵاتێکى (37) ملیۆنیدا زۆره‌و بودجه‌ى داڕزاندووهو زۆرینهکهى بۆ موچه ده‌ڕوات.
هاوڵاتى: به‌ڵام بۆچى له‌ساڵى 2014 تائێستا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غداوه تائێستا هه‌ر 682 هه‌زار که‌س بووه و زیاد نه‌کراوه که‌هه‌رێم ده‌ڵێت یه‌ک ملیۆن و (249) هه‌زار موچه‌خۆرى هه‌یه، به‌ڵام له‌عێراقدا نزیکه‌ى دوو ملیۆن موچه‌خۆر زیادى کردووه؟
ئه‌مین به‌کر: هه‌رێمى کوردستان له رووى سیاسییه‌وه پێگه‌ى زۆر لاوازه له‌ئاستى عێراقدا، هه‌موو لایه‌نه سیایییه‌کان ئه‌جێنداکانى خۆیان ئاشکراده‌که‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى تا دوێنێ خۆیان به‌دۆستى کورد ده‌زانى و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان و نوێنه‌ره‌کانى کورد له‌عێراق پاشه‌کشه پێ بکه‌ن و کورد رۆڵێکى ئه‌وتۆى له‌هاوکێشه سیاسی‌دا نه‌مێنێت و کار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌کرێت.
پێگه‌ى کورد له به‌غدا زۆر لاوازه و سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد لێى به‌رپرسیاره
هاوڵاتى: سه‌رکردایه‌تى سیاسى کوردستان به‌رپرسیارن له‌سه‌ر لاوازبوونى پێگه‌ى کورد؟
ئه‌مین به‌کر: به‌ڵێ ئه‌مه به‌شێکى به‌رپرسیارێتیه‌که به‌لایه‌نه سیاسییه‌کان خۆیان ده‌که‌وێت که نه‌یانتوانیوه له رێکنه‌که‌وتن و بوونى دوو ئیداره‌ى جیاواز‌و دوو ناوچه‌ى نفوزى جیاواز، سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد نه‌یتوانیوه رۆڵى خۆى به‌هێز بکات له‌عێراقدا.
هاوڵاتى: هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته چاره‌سه‌ره بۆ عێراق، ئاسته؟؟؟؟؟ جێبه‌جێ بکرێت؟
ئه‌مین به‌کر: ئه‌گه‌ر ته‌نها داواکارى خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بێت ئاسانه جێبه‌جێکردنى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببه‌سترێته‌وه به‌گۆڕانکارى له‌سیستمه سیاسییه‌که‌و خسته ده‌سته‌ڵاتى حوکمى عورفى یا عه‌سکه‌رى ئه‌مه زه‌حمه‌ت ده‌بێت، له‌کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌م داواکاریانه هه‌بووایه باشتر ده‌بوو، ئێمه ده‌مانزانى ئه‌نجامى ته‌زویرى هه‌ڵبژاردن ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ى ئێستاى ده‌بێت، چونکه هیچ لایه‌نێک نکۆڵى له‌وه نه‌کرد که ساخته‌کارى زۆر گه‌وره کراوه‌و شه‌قامیش ده‌یزانى