چاره‌نوسى پرۆژه‌ى چاکسازى نادیاره‌

حکومه‌ت هه‌نگاوه‌کانى بۆ راده‌ستکردنى پرۆژه‌که‌ خێرا کردووه‌، به‌ڵام کاتى ناردنى بۆ په‌رله‌مان نادیاره‌

5 ساڵ لەمەوپێش



حکومهتى ههرێمى کوردستان ههنگاوهکانى بۆ ئامادهکردن و ناردنى پڕۆژهى چاکسازیی لهموچهو خانهنشینى بۆ پهرلهمانى کوردستان خێراکردووه، بهڵام هێشتا وادهى ناردنى بۆ پهرلهمان نادیاره.

ئامادهکردنى پڕۆژهکه و ناردنى بۆ پهرلهمان، خاڵى یهکهمى کارنامهى کابینهى نوێی حکومهتى ههرێمه بهسهرۆکایهتى مهسرور بارزانى که چوار مانگ لهمهوبهر پێکهێنرا، بهڵام هێشتا پڕۆژهکه ئامادهنهکراوه.

بۆ ئامادهکردنى پڕۆژهکه، پڕۆژهیهکى پێشووى چاکسازیی لهموچهو خانهنشینى کراوهته بنهما، که لهخولى پێشووى پهرلهماندا پهسهندکراو دواتر پهرلهمان رهوانهى حکومهتى کردهوه بهمهبهستى گۆڕانکارییکردن تێیدا.

لیژنهیهکى هاوبهشى پهرلهمان و حکومهت و لیژنهیهکى بچوککراوهى حکومهت راسپێردراون بۆ ئامادهکردنى پڕۆژهکه، بهڵام تا ئێستا کارهکانیان کۆتایی نههاتووه.

رۆمیۆ ههکارى ئهندامى لیژنهى هاوبهشى پهرلهمان و حکومهت به هاوڵاتى راگهیاند، حکومهت کۆبوونهوهیهکى بچوککراوهى لهوبارهیهوه کردووه، بڕیاربوو مانگێک لهمهوبهر لیژنه هاوبهشهکهش لهو بارهیهوه کۆبێتهوه، بهڵام هێشتا کۆبوونهوهکه نهکراوه.

وتیشى «پێشبینى دهکهم لهچهند مانگى داهاتوودا پڕۆژهکه ئامادهبکرێت و بنێردرێته پهرلهمان، پهرلهمانیش پێویستى بهکاته بۆ ئهوهى خوێندنهوه بۆ یاساکه بکات، بهڵام کاتێکى دیاریکراو دیار نییه«.

رۆمیۆ ههکارى جهختیکردهوه، لایهنهکان سوورن لهسهر ئهوهى پڕۆژهکه بنێردرێته پهرلهمان، بهڵام هێشتا کاتى ناردنى نادیاره.

سهبارهت بهوهى تاچهند ناکۆکییهکانى پارتى و یهکێتى کایگهرییان لهسهر پهکخستنى پڕۆژهکه ههیه، رۆمیۆ ههکارى باسی لهوهکرد، دهبێت ههموو لایهنهکان لهسهر پڕۆژهکه رهزامهندبن، بهبێ ئهوهى باسى کاریگهریی ئهو ناکۆکییانه بکات لهسهر پڕۆژهکه.

تائێستا حکومهتى ههرێم هیچ وادهیهکى بۆ ناردنى پڕۆژهکه بۆ پهرلهمان دانهناوهو دیار نییه ئامادهکردن و ناردنى پڕۆژهکه دهکهوێته ساڵى داهاتوو یاخود نا.

رۆژى سێی ئهم مانگه، مهسرور بارزانى سهرۆکى حکومهت سهرپهرشتى ئهو لیژنه بچوکراوهیهى حکومهتى کرد که بهسهرۆکایهتى وهزیرى داد بۆ ئامادهکردنى پڕۆژهکه پێکهێنراوهو جهخت لهوه کرایهوه کەپێویستە پەلە بکرێت لەئامادەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی وەک یەکێک لەکارە لەپێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ پەسەندکردنی.

بهپێی راگهیهنراوێکى حکومهتى ههرێم، مهسرور بارزانى لهکۆبونهوهکهدا جهختیکردووهتهوه، چاکسازی پرۆسەیەکی زۆر گرنگەو پێویستە بەزووترین کات پڕۆژەیاساکە ئامادە بکرێت و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

 وتیشی «چاکسازی دەبێت دادپەروەریی تێدا بێت و نابێت هیچ کەسێکی شایستە مافی بفەوتێت، بەڵام لەهەمانکاتدا رێگەش بەکاری نایاسایی و ناڕەوا نادرێت».

پێدهچێت حکومهت بیهوێت پڕۆژهکهى ئهمجارهى ههمان چارهنووسى پڕۆژهکهى دیکهى نهبێت کهکۆتایی ساڵى رابردوو پهرلهمان پهسهندی نەکردو دواتر لهژێر فشارى شهقامدا گهڕێنرایهوه.

رۆژی 30-12-2017 ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسایەکی بەناوی (چاکسازی لەخانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لەهەرێمی کوردستان-عێراق) پەسەندکردو رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی کرد بۆ پەسەندکردنی، دواى ساڵێک و لهتهمموزى 2018 یاساکه پهسهندکراو دواتر لهژێر فشارى شهقامدا سهرۆکایهتى پهرلهمان واژۆى لهسهر نهکرد گێڕایانهوه بۆ پهرلهمانى کوردستان و دواتریش پهرلهمان رهوانهى حکومهتى کردهوه.

له‌پرۆژه‌که‌ى ئێستایدا حکومه‌ت ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ر بۆ قه‌رزى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدۆزێته‌وه‌، به‌جۆرێک ژماره‌ حسابى بۆ موچه‌خۆران بکرێته‌وه‌

ئهو پڕۆژهیه که له (20) مادده پێکهاتبوو، تایبهت بوو بهپرسهکانى خانهنشینى، رێکخستنهوهى ماف و ئیمتیازاتى کهسوکارى شههیدو ئهنفالکراوان، قهدهغهکردنى زیاتر لهیهکجار سودمهندبوون لهبودجهى گشتى، رێکخستنهوهى بوارى سهربازى و ئاسایشى ناوخۆ، دهرماڵهکان، ههژمارکردنى خزمهت.

بهپێی پڕۆژهکه، خانهنشینى نابێت له (٤٠٠) ههزار دینار کهمتربێت، ههروهها یاساى خانهنشینى یهکگرتووى عێراقى جێبهجێبکرێت، که (٥٠) ساڵ تەمەن و (١٥) ساڵ خزمەتی کردووە بەمەرج بۆ خانەنشین بوون.

زیاد جهبار سهرۆکى لیژنهى دارایی پهرلهمانى کوردستان به هاوڵاتى راگهیاند «بهداخهوه دواى زیاتر له (100) رۆژ تائێستا پڕۆژهى چاکسازى رهوانهى پهرلهمان نهکراوه، لیژنهیهکى بچوککراوه لهئهنجومهنى وهزیران سهرقاڵى گهڵاڵهکردنى پڕۆژهکهن».

بهوتهى زیاد جهبار، لهپڕۆژه نوێیهکهدا کهپڕۆژهکهى پێشوو کراوهته بنهماى داڕشتنى، باس لهپێداچوونهوه بهخهرجى و داهاتهکاندا دهکرێت، بهتایبهتى داهاتى نهوت و گومرگهکان.

بهپێی پڕۆژهکهى پێشوو، موچهى خانهنشینى پلهکانى وهزیرو بریکارى وهزیرو راوێژکارو بهڕێوهبهرى گشتى ههڵدهوهشێنرێنهوه، بۆ ئهو کهسانهى ئهو پۆستانهیان نهبووه، بهوهش پارهیهکى زۆر بۆ خهزێنهى حکومهت دهگهڕێتهوه.

چهند خاڵێکى پڕۆژهکه ناڕهزایی گهورهیان لێکهوتهوه، که تایبهت بوون بهماف و ئیمتیازاتى پله تایبهتهکان، ئهوهش چهندین خۆپیشاندانى لێکهوتهوهو لهژێر ئهو فشارهشدا پهرلهمان پرۆژهکهى گهڕاندهوه.

زیاد جهبار وتى «پڕۆژهکهى ئێستا جیاواز دهبێت لهوهى پێشوو، چونکه ئهوهى پێشوو لهکاتى قهیرانى دارایی و شهڕى دژى داعش ئامادهکرابوو، ئهمهى ئێستا لهکاتێکدا ئاماده دهکرێت که ئهو دوو حاڵهته نهماوه«.

لهپڕۆژهکهى ئێستایدا حکومهت دهیهوێت چارهسهر بۆ قهرزى پاشهکهوتى موچهى فهرمانبهران بدۆزێتهوه، بهجۆرێک ژماره حسابى بۆ موچهخۆران بکرێتهوهو قهرزهکهى تێدا دابنرێت، موچهخۆر بتوانێت قهرزهکانى لهو ههژماره بانکییه وەربگرێتەوە.

سهرۆکى لیژنهى دارایی پهرلهمانى کوردستان ئومێدى خواست حکومهت بهزوویی پڕۆژهکه بنێرێته پهرلهمان و پێشبینى هیچ وادهیهکى نهکرد لهو بارهیهوه، وتى «گرنگه ئهو پڕۆژهیه بهزوویی بنێردرێت بۆ ئهوهى پهرلهمان پهسهندى بکات».

له‌باره‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى ئیمتیازاتى پله‌ باڵاکان له‌پڕۆژه‌که‌دا، زیاد جه‌بار باسى له‌وه‌کرد، ئه‌و پرسه‌ به‌شێک ده‌بێت له‌پڕۆژه‌که‌و رێکده‌خرێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار