کار بۆ ئه‌وه‌ده‌کرێت وانه‌بێژه‌کان بکرێنه‌ گرێبه‌ست

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

وهزارهتى پهروهرده جهختدهکاتهوه بهدامهزراندنى مامۆستایانى گرێبهست، کێشهى کهمى میلاکاتى پهروهرده پڕنابێتهوه، بۆیه کاردهکهن بۆ ئهوهى مامۆستایانى وانهبێژ بکرێنه گرێبهست.

لهههرێمى کوردستان زیاتر له (5500) مامۆستاى گرێبهست ههیهو نزیکهى (11) ههزار وانهبێژ ههیه، حکومهتى ههرێمیش لهچهند رۆژى رابردوودا بڕیاریدا مامۆستایانى گرێبهست بهههمیشهیی دابمهزرێنێت.

عومهر محهمهد، جێگرى بهڕێوبهرى گشتى پهروهردهى سلێمانى به هاوڵاتى وت «لهئێستادا بڕیارهکه تهنیا بۆ مامۆستاى گرێبهستهو ئێمه تهنیا داوامان کردووه دامهزراندنمان بۆ بکرێت، بهتایبهت داواى مامۆستاى گرێبهستمان نهکردووه«.

 وتیشى»میلاکاتى پهروهرده زۆر کهمه بۆ ئهمساڵى خوێندن بۆیه بهمامۆستاى وانهبێژ پڕدهبێتهوه نهک تهنیا گرێبهست».

بهپێی بڕیارهکهى حکومهت، ههموو مامۆستایانى گرێبهست لهکاتى دامهزراندنیاندا، ئهو ساڵانهى بهشێوهى گرێبهست مامۆستا بوون بۆیان دهکرێت بهخزمهت.

عهتا ئهحمهد، جێگرى سهرۆکى یهکێتى مامۆستایان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»ئهوه بڕیارى ئهنجومهنى وهزیرانهو تائێستا روونکردهوهى زۆر نیه، تهنیا ئهوه زانراوه کهههموو مامۆستا گرێبهستهکان دهگرێتهوه«.

وتیشى «ئهو ساڵانهى که بهگرێبهست کاریان کردووه بهخزمهت بۆیان ئهژماردهکرێت، بهڵام مامۆستاى وانهبێژ چهند ساڵ خزمهتى ههبێت بۆى ئهژمار ناکرێت».

ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد ئێستا پهرتهوازهییهک ههیه لهمیلاکات و لهپهروهردهکانى دهرهوه کهمى میلاک زۆره، بۆیه پێویسته دواى مامۆستاى گرێبهست کار بۆ مامۆستاى وانهبێژ بکرێت و «لهمهودوا کار بۆ مامۆستاى وانهبێژ بکرێت، چونکه بهکۆى مامۆستایانى وانهبێژو گرێبهست ئینجا میلاکاتى پهرهورده پڕ دهبێتهوه، بۆیه پێویسته ههمووى بکرێته ههمیشهیى».

جهختى لهوهشکردهوه مامۆستاى وانهبێژ مافیانه بکرێنه گرێبهست، «هیچیان لهمامۆستاى گرێبهست کهمتر نیهو بۆشاییهکى زۆریان بهتایبهت لهپهروهردهکانى دهرهوه پڕ کردۆتهوه«.

باسى لهوهشکرد ئێستا کێشهى ئهو مامۆستایانهمان ههیه کهمامۆستا بوون، بهڵام ئیستا گۆڕاون بهڕێنماییکهرى پهروهردهیى کهتوێژهرهکان دهگرێتهوه که لهبڕیارهکهى وهزارهتدا روون نیه، بۆیه پێویسته کار بۆ ئهوانیش بکرێت.

بڕیاره سبهینێ مامۆستایانى وانهبێژ لهسهرجهم پارێزگاکانى ههرێم خۆپیشاندان بکهن و داواى دامهزراندنیان بکهن.

جگه لهمامۆستاى گرێبهست و وانهبێژ، ژمارهیهک مامۆستا لهناوهندهکانى خوێندن وانه دهڵێنهوه که بهمامۆستاى خۆبهخش ناسراون، بهڵام چارهنوسى ئهوانه بهنادیارى ماوهتهوه.

نهوزاد عهبدوڵڵا، بهڕێوبهرى راگهیاندنى پهروهردهى ههولێر، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «مامۆستاى گرێبهست  وهک بڕیارى ئهنجومهنى وهزیران بڕیارى لێداوه، دهکرێنه ههمیشەیى».

وتیشى»مامۆستاى خۆبهخشیشمان ههیه، بهڵام ئیستا تهنیا مامۆستاى گرێبهست بڕیارى لێدراوهو لهدواییدا دهکرێت کار بۆ مامۆستاى وانهبێژو خۆبهخش بکرێت».

نه‌وزاد ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد به‌مامۆستاى گرێبه‌ست تائاستێک که‌مى میلاکات پڕده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر پێویستمان به‌مامۆستاى وانه‌بێژیش ده‌بێت بکرێنه‌ گرێبه‌ست به‌تایبه‌ت له‌په‌روه‌دره‌ دووره‌ ده‌سته‌کان که‌زۆربه‌ى مامۆستاى وانه‌بێژ پڕیان کردۆته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار