عه‌بدولمه‌هدى؛ لهنێچیرهوه بۆ راوچى
دواى رزگاربوونى کابینه‌که‌ى له‌که‌وتن، عه‌بدولمه‌هدى ده‌یه‌وێت به‌رهه‌مى خۆپیشاندانه‌کان بچنێته‌وه له‌ڕێگه‌ى فشار خستنهسه
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌گه‌ڵ که‌مبوونه‌وه‌ى گوڕى خۆپیشاندانه‌کانى عێراق، داواى لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران و کابینه‌که‌ى که‌مبووه‌ته‌وه، سه‌رۆک وه‌زیرانیش جه‌خت له‌نزیکى گۆڕانکاریی وه‌زارى ده‌کاته‌وه.
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌کان و کوشتن و برینداربوونى ژماره‌یه‌کى زۆر خۆپیشانده‌ر، ئاستى داواکارى خۆپیشانده‌رانى له‌داواى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه، به‌رزبووه‌وه بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که به‌تایبه‌ت عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیران.
هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوانده‌کرا هه‌ینى رابردوو یه‌کلاکه‌ره‌وه بێت و خۆپیشانده‌ران به‌نیازى خۆپیشاندانى ملیۆنى بوون له‌ژێر ناوى «هه‌ینى رۆیشتن»، به‌ڵام ئاڕاسته‌ى رووداوه‌کان تاڕاده‌یه‌ک گۆڕا، حکومه‌ت به‌زه‌برى هێز رێگه‌ى گرت له‌خۆپیشانده‌ران و مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى شیعه‌کانیش په‌یامێکى بۆ پشتیوانى له‌چاکسازى راگه‌یاند، که‌زیاتر وه‌ک په‌یامى پشتیوانى له‌حکومه‌ت ده‌خوێنرێته‌وه.
ئێستا عه‌بدولمه‌هدى کهنزیکبوو ببێته نێچیرێکى ئاسانى خۆپیشاندانه‌کان و لایه‌نه‌کان ده‌یانویست بهدهستلهکارکێشانهوهى خۆیان رزگار بکه‌ن، زیره‌کانه خه‌ریکى قۆستنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌یه‌وه ئه‌و خواستانه‌ى بسه‌پێنێت که‌پێشتر به‌هۆى فشارى لایه‌نه‌کانه‌وه ئاسان نه‌بوو بۆى بچێته‌سه‌ر.
عه‌بدولمه‌هدى دوێنێ له‌په‌یامێکدا خۆپیشاندانه‌کانى به‌هه‌لێکى گرنگ ناوبرد، بۆ ئه‌نجامدانى چاکسازى بنه‌ڕه‌تى و فشار خستنه‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌کان بۆ راستکردنه‌وه‌ى شکست و هه‌ڵه‌کانى دواى ساڵى 2003 و رازیبوونى لایه‌نه‌کان به گۆڕانکارییه‌کان.
وتیشى « خۆپیشاندانەکان گرنگترین رووداون کەعێراق لەدواى ساڵى 2003 پێیدا تێدەپەڕێت، حکومەت هەوڵدەدات بۆ سەرکەوتنى داواکارى خۆپیشاندەران، خۆپیشاندانەکان یەکێک لەگرنگترین میکانیزمەکانى فشار‌و چاودێرکردنە بۆ بەدیهێنانى چاکسازى».
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کهههفتهى رابردوو له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند عه‌بدولمه‌هدى رازییه ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ى رێکبکه‌ون، دوێنێ سه‌ردانى عادل عه‌بدولمه‌هدى کرد‌و جه‌ختیان له‌پشتیوانى هه‌وڵه‌کانى چاکسازى کرده‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کى سیاسی ئاگادار له‌به‌غدا به هاوڵاتى راگه‌یاند »لایه‌نه‌کانى پێکهێنه‌رى حکومه‌ت، ئێستا مانه‌وه‌ى ئه‌م حکومه‌ته به‌باشتر ده‌زانن وه‌ک لهدهستلهکارکێشانهوهى، ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک وه‌زیران بمێنێته‌وه‌و گۆڕانکاریی وه‌زارى بکرێت بۆ رازیکردنى خۆپیشانده‌ران».
حکومه‌ته‌که‌ى عه‌بدولمه‌هدى که‌ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ى پێدرا، له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامریی و سائیرونى موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانى ده‌کرا، به‌ڵام سه‌در له‌پشتیوانیکردنى کشاوه‌ته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه سه‌در پشتیوانى بۆ داواى خۆپیشانده‌رانى به‌غدا ده‌ربڕى که داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌راورد به‌کاتى خۆپیشاندانه‌کان جموجۆڵه‌کانى له‌و باره‌یه‌وه که‌مبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، هێشتا نازانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌لایه‌کدا ده‌که‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى روونه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانیش کۆتایی بێت، ناڕه‌زایی خه‌ڵک کۆتایی نایه‌ت، له‌هه‌ر کاتێکدا بێت ئه‌گه‌رى دووباره ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه «خه‌ڵک برسیه، ناڕازییە، گه‌نده‌ڵى هه‌یه، بشچێتهوه ماڵه‌وه ناڕه‌زاییه‌کانى کۆتایی نایه‌ت».
باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ردوولا هه‌م حکومه‌ت هه‌م خۆپیشانده‌ران سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و داواکارییه‌کانیان، بۆیه زه‌حمه‌ته بزانرێت به‌ته‌واوى دۆخه‌که به‌کوێ ده‌گات.
ئێستا گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌کان جۆره متبونێکى پێوه دیاره، لایه‌نه‌کان و خه‌ڵک چاویان له‌ده‌نگ و جموجۆڵه‌کانى شه‌قامه که‌خه‌ریکه به‌ره‌و که‌مبونه‌وه ده‌چێت.
حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به هاوڵاتى راگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تاوه داواکارى خۆپیشانده‌ران بۆ خزمه‌تگوزاریی بوو، به‌ڵام دواتر گۆڕا بۆ سیاسی و داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش زیانى به‌خۆپیشاندانه‌کان گهیاندو ژماره‌یه‌کى زۆر خه‌ڵک کوژران و برینداربوون.
وتیشى «لایه‌نه سیاسییه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى به‌گۆڕینى حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیران هیچ له‌بارودۆخه‌که ناگۆڕێت، به‌ڵکو گۆڕانکاریی له‌هه‌ندێک له‌وه‌زاره‌ته‌کان بکرێت و داواى خه‌ڵک جێبه‌جێبکرێت».
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌کان، ئێران رۆڵى سه‌ره‌کى هه‌یه له‌مانه‌وه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا له‌کاتێکدا نزیک بوو به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه بکه‌وێت و عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ببات.
ئاژانسى فرانس پرێس دوێنێ بڵاویکرده‌وە، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران و هێزه سیاسییه عێراقییه‌کان به‌ڕێوه‌چووه‌و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێستا‌و کۆتایی هێنانى خۆپیشاندانه‌کان به‌هێز رێککه‌وتوون.
کۆتایی مانگى رابردوو ئاژانسى ئه‌سۆشێتید پرێس ئاماده‌بوونى قاسم سلێمانى له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى عێراقى له‌جیاتى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشکراکرد، که به‌رپرسانى عێراقى تووشى سه‌رسوڕمان کردبوو، به‌پێی ئاژانسه‌که سلێمانى به‌ڵێنى سه‌رکوتکردنى خۆپیشاندانه‌کانى داوه.
تائێستا دیار نییه گۆڕانکاریی وه‌زاری که عادل عه‌بدولمه‌هدى نیازى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى نیشانداوه تاچه‌ند خۆپیشانده‌رانى توڕه رازى ده‌کات، دیاریش نییه کام وه‌زیرانه گۆڕانکاریی وه‌زاریی ده‌یانگرێته‌وه.
پێده‌چێت زۆربه‌ى هێزه سیاسییه‌کان مانه‌وه‌ى حکومه‌تى ئێستا ره‌تنه‌که‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ى خۆپیشاندانه‌کان هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران و هێزه سیاسییه‌کانى دواى ساڵى 2003یان کردبووه ئامانج و دژى ده‌وه‌ستانه‌وه‌و به‌هۆکارى شکسته‌کانیان داده‌نان.
مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى دیارى کورد که‌دوو خول ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بووه به هاوڵاتى راگه‌یاند «هه‌رده‌بێت ئه‌م ره‌وشه به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان کۆتایی بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر حکومه‌ت داواکارییه‌کانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بکات و لێکۆڵینه‌وه له‌شه‌هیدبوون و برینداربوونى خۆپیشانده‌ران بکه‌ن».
پێشیوایه، ئێران ده‌یه‌وێت ئه‌م حکومه‌ته بهێڵێته‌وه و هێزه‌کانیش به‌وه رازى بکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌حمود عوسمان پێیوایه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بشمێنێته‌وه حکومه‌تێکى لاواز ده‌بێت، عادل عه‌بدولمه‌هدى ناتوانێت وه‌ک پێشوو کاربکات، ره‌نگه هێزه سیاسییه‌کانیش ناکۆکییان بۆ دروستبێت، به‌ڵام هێشتا دۆخه‌که زۆر روون نییه.
دواى وه‌رگرتنى جۆرێک لهگرهنتى بۆ مانهوهه، له‌ئێستادا حکومه‌تى عێراق هه‌وڵه‌کانى چڕکردووه‌ته‌وه بۆ ره‌وانه‌کردنى بودجه‌ى ساڵى داهاتوو بۆ په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندکردنى.
دوێنێ شه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌په‌یامێکدا داواى له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد په‌له بکات له‌ناردنى پڕۆژه‌ى بودجه بۆ په‌رله‌مان.
حه‌لبوسى وتیشى «به‌ته‌واوى به‌کارهێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران ره‌تده‌که‌ینه‌وه، ده‌بێت پارێزگارى لهخۆپیشاندانى ئاشتیانه بکرێت».
باسى له‌وه‌شکرد، ده‌ستپێشخه‌رییه‌کى نیشتیمانى راده‌گه‌یه‌نێت بۆ کۆکردنه‌وه‌ى سێ سهرۆکایهتییهکهو ئه‌کادیمییه‌کان و مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینییه‌کان و چین و تووێژه‌کان، بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، به‌پێی خشته‌یه‌کى کاتى دیاریکراو.