هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ناوچه‌ی كارێزی سه‌ر به‌قه‌زای زاخۆ، بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بۆته‌وه و له‌ئه‌نجامدا سێ كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون. ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2024، هێزه‌كانی ئاسایش به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر چونه‌ته ناوچه‌ی كارێز له‌سنوری قه‌زای زاخۆ، به‌ڵام ئه‌و بازرگانه به‌ناوی (ف، م، س) رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بۆته‌وه. بە گوێرەی زانیارییەکان له‌ئه‌نجامی رووبە‌ڕووبوونه‌وه‌کەدا، سێ كارمه‌ندی ئاسایش برینداربوون؛ پاش گه‌یشتنی هێزێكی زۆریش بۆ شوێنی رووداوه‌كه توانراوه تۆمه‌تباره‌كه بە برینداری ده‌ستگیربكرێت. له‌ئێستاشدا ئه‌و سێ كارمه‌نده‌ی ئاسایشی زاخۆ كه برینداربوون ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره. بازرگانه‌كه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا دەکرێت.
هاوڵاتی به‌ره‌ی گه‌ل كه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی و یه‌كێتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م دواخستن و ئه‌م بۆشاییه ته‌شریعیه‌ی كوردستان ده‌زانین. به‌ره‌ی گه‌ل له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، یه‌كێتی و پارتی جارێكی دیكه ئه‌و راستیه‌یان بۆ دوپاتكردینه‌وه كه نه‌بڕوایان به ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، نه هێزی دیموكرات و مه‌ده‌نین، نه رێزیش له ویست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌گرن. دەشڵێت، دواخستنی هەڵبژاردن سیناریۆی هاوبەشی دوو حیزبی دەسەڵاتە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکەوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پارتی و یه‌كێتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م دواخستن و ئه‌م بۆشاییه ته‌شریعیه‌ی كوردستان ده‌زانین، جه‌ماوه‌ریش له‌وه دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوانه به هه‌ماهه‌نگی و راوێژ و رێكه‌وتنی هه‌ردولا كراوه‌و ده‌كرێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها كاتێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌وێت كه پێگه‌ی خۆی به ناقانونی و به‌ده‌ر له ئیراده‌و ده‌نگی خه‌ڵك بسه‌پێنێت و جۆرێك له دیزاینی پێشه‌وخته‌ی بكات به‌و جۆره‌ی هه‌ژمونی پڕ له پاوانخوازی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه بهێڵێته‌وه". باسی لەوەشکردووە کە: ئێمه له (به‌ره‌ی گه‌ل)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی په‌كخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به سیناریۆ و ده‌ستێكه‌ڵی هه‌ردو لایه‌نی یه‌كێتی و پارتی به‌هه‌نگاوێكی ناقانونی و كارێكی دزێوی ئه‌زانین، له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مان چیتر ناتوانن تاسه‌ر رێگری بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه له ژێر فشاری هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازادیخوازان و رێكخراوه‌كان ناچار به خواردنی ئه‌و ژه‌هره ده‌كرێن. ئاینده‌ش هه‌ر بۆ نیشتمان و گه‌له ئازیزه سه‌ربه‌رزه‌كه‌مانه. دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بەرەی گەل: به‌ناوی په‌روه‌ردگاری گه‌وره و میهره‌بان هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان دیسانه‌وه‌و به‌بیانوی داتاشراو و ئاماده‌كراوه‌وه، دوای چه‌ند جارێك له دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆدزینه‌وه له ئه‌نجامدانی، دو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان ئه‌مجاره‌ش به شێوازێكی تر و له‌رێگه‌ی دادگای فیدراڵییه‌وه، بون به رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتی دیاریكراوی خۆیدا. ئه‌م دو حزبه چه‌ند ساڵێكه به‌بێ هیچ هۆكارێكی قانونی، چه‌ندین كۆسپیی نا قانونیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دروست كردوه. ئه‌وان به‌بێ بونی هیچ كێشه‌و بیانویه‌ك، به ده‌نگی هه‌شتاو پێنج په‌رله‌مانتاری دو حزب و هاوپه‌یمانه‌كانیان ، ته‌مه‌نی په‌رله‌مانیان درێژ كرده‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و ماوه ناقانونیه‌شدا، ده‌ستیان بۆ هیچ یه‌كێك له مه‌له‌فه گرنگه‌كانی رێخۆشكه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن وه‌ك یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن نه‌برد. دواتر كه دادگای فیدراڵی ئه‌م هه‌نگاوه ناقانونیه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه‌وتنه داڕشتنی سیناریۆی تر بۆ خۆڵكردنه چاوی جه‌ماوه‌ر و په‌كخستنی ئه‌م ده‌زگا گرنگه، به‌تایبه‌ت له دوای هه‌ڵكشانی ناڕه‌زایه‌تی و ره‌خنه‌و له رو وه‌ستانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ سیاسه‌ته شكستخواردوه‌كانی دو حزب و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان. لێره‌دا ده‌بێ بپرسین له‌ماوه‌ی شه‌رعی په‌رله‌ماندا، واته له‌و چوار ساڵه‌دا، چ رێگریه‌ك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان و دو حزبدا هه‌بو كه نه‌توانن پیاچونه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئاماده‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكه‌ن، كۆمسیۆن نوێ بكه‌نه‌وه؟ به‌ڵام له‌راستیدا نه ئه‌وكات و نه‌ئێستاش هیچ بیانویه‌كی ئسوڵی و هۆكارێكی قانونی بۆ ئه‌و په‌كخستنه‌ی په‌رله‌مان و دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌بوه‌و نیه، جگه له هۆكارێكی سه‌ره‌كی كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م دو حزبه جارێكی تر ئه‌و راستیه‌یان بۆ دوپاتكردینه‌وه كه نه‌بڕوایان به ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، نه هێزی دیموكرات و مه‌ده‌نین، نه رێزیش له ویست و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر ئه‌گرن. هاوڵاتیانی خۆڕاگری كوردستان ئێمه وه‌ك (به‌ره‌ی گه‌ل)، پارتی و یه‌كێتی به به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌م دواخستن و ئه‌م بۆشاییه ته‌شریعیه‌ی كوردستان ده‌زانین، جه‌ماوه‌ریش له‌وه دڵنیا ئه‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوانه به هه‌ماهه‌نگی و راوێژ و رێكه‌وتنی هه‌ردولا كراوه‌و ده‌كرێت. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نها كاتێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌وێت كه پێگه‌ی خۆی به ناقانونی و به‌ده‌ر له ئیراده‌و ده‌نگی خه‌ڵك بسه‌پێنێت و جۆرێك له دیزاینی پێشه‌وخته‌ی بكات به‌و جۆره‌ی هه‌ژمونی پڕ له پاوانخوازی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه بهێڵێته‌وه. ئه‌م دو حزبه كه ساڵانێكه له‌ئاست داخوازیه‌كانی میلله‌ت و به‌تایبه‌ت موچه‌خۆران ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ داماون و رۆژانه به چه‌ندین لێدوانی تونده‌وه خه‌ڵكی سه‌رقاڵی یارییه‌كان و په‌رده‌پۆش كردنی كێشه‌كان ئه‌كه‌ن، كه‌چی له‌پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردندا هه‌میشه هه‌مئاهه‌نگ و هاوئاواز و ته‌واوكه‌ری ویستی یه‌كتری بون. ئێمه پێمان وایه ئه‌م هه‌نگاوانه كه هه‌موی هۆكارن بۆ په‌خستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، جگه له راكردن له ئیراده‌و ویست و داوای خه‌ڵكی، هیچی تر نیه‌و ئاماژه‌یه‌كی تره بۆ لاوازی و بێتوانایی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵگاو به‌دیهێنانی ئیستحقاقه قانونیه‌كان. ئه‌م دواخستنه‌ی ئه‌مجاره‌ش گورزێكی كوشنده‌یه له دیموكراسی و مافی نوێنه‌رایه‌تی كردن و، كۆتایی به هه‌مو جۆره شه‌رعییه‌تی حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌هێنێت و هۆكارێكی تر ئه‌بێت بۆ لاوازكردنی هه‌رێم و داموده‌زگاكانی. دواجاریش له‌م دۆخه خراپ و ناهه‌مواره‌ی كه دو حزب به رێكه‌وتنی پێشوه‌خته ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی دیزاین كردنین، دڵنیاین روناكی راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ئه‌دره‌وشێته‌وه، كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی دو حزب به‌ره‌و لاوازی و نابوتی ئه‌ڕوات. ئه‌وان چیتر ناتوانن به غرور و لوتبه‌رزی جارانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن، به‌ڵكو بێ سڵه‌مینه‌وه‌و شه‌رمكردن په‌نا بۆ هه‌مو شێوازێك ئه‌به‌ن بۆ راكردن له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی میلله‌ت و ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ ژیانێكی جیاوازتر و باشتر و كۆتایی هێنان به قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته. ئێمه له (به‌ره‌ی گه‌ل)، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی په‌كخستنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به سیناریۆ و ده‌ستێكه‌ڵی هه‌ردو لایه‌نی یه‌كێتی و پارتی به‌هه‌نگاوێكی ناقانونی و كارێكی دزێوی ئه‌زانین، له‌هه‌مان كاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مان چیتر ناتوانن تاسه‌ر رێگری بكه‌ن، به‌دڵنیاییه‌وه له ژێر فشاری هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئازادیخوازان و رێكخراوه‌كان ناچار به خواردنی ئه‌و ژه‌هره ده‌كرێن. ئاینده‌ش هه‌ر بۆ نیشتمان و گه‌له ئازیزه سه‌ربه‌رزه‌كه‌مانه.
هاوڵاتی بەگوێرەى نووسراوێکى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق داوا لە سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق کراوە پارتى کرێکارانى کوردستان وەک حیزبێکى قەدەغەکراو ناوزەند بکات. ئەمڕۆ سێشەممە میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە کە لە نوسراوێکدا کە لەلایەن ئاسایشى نیشتمانیى عێراقەوە نێردراوە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوا کراوە پەکەکە وەک حیزبێکى قەدەغەکراو ناوزەند بکرێت. بە گوێرەی میدیای یەکێتی نووسراوەکە ئاڕاستەى سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق کراوە بە ژمارە 1972 لە بەروارى 28ى نیسانى 2024 و تێیدا هاتووە، دواى بڕیارى ئەنجوومەنى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق سەبارەت بە قەدەغەکردنى چالاکییە سیاسی، ئابوورى، بازرگانى و کۆمەڵایەتىی پارتى کرێکارانى کوردستان لە ناو خاکى عێراق، داوا لە سەرۆککۆمار دەکات پارتى کرێکارانى کوردستان وەک حیزبێکى قەدەغەکراو ناوزەند بکات.
هاوڵاتی دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له دادگای فدراڵی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی له هه‌ولێر، داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیداڵی كردووه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمسیۆن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادن له واده‌ی خۆیدا. له داواكه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵدا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه :پێشكه‌شكردنی داواكه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (19/دووه‌م)ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژماره 31ی ساڵی 2019ی هه‌مواركراوه كه تیایدا هاتووه: (له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كاروباری هه‌ڵبژاردن، جگه له به‌رده‌م ده‌سته‌ی دادوه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان، نابێت له هیچ شوێنێكی دیكه تانه له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بدرێت). هاوكات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: كاتی تۆماركردنی داواكه پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی (23)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی دادگایه كه تیایدا هاتووه: (دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ له دیاری كردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ناتوانرێت تانه له هیچ یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن یان ده‌قێكی هه‌ڵبژاردن بدرێت، داواكه‌ی مه‌سرور بارزانیش له كاتێكدایه ته‌نها یه‌ك مانگ ماوه بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن كه به مه‌رسومێكی هه‌رێمی دیاریكراوه، جگه له‌وه‌ش رێكاره‌كاره‌كانی كۆمسیۆن و په‌یڕه‌وه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پشتیان به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كارپێكراوی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماره 83 و هاوتاكانی له 131 و 185/ فیدراڵی/ 2023 به‌ستووه. له ده‌قی داواكه‌ی یه‌كێتیدا ئه‌وه‌ش هاتووه: را‌گرتن یان هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی كۆمسیۆن له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ماوه بۆ رۆژی ده‌نگدان و كۆمسیۆن گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌واو كردووه، له‌وانه چاپكردنی فۆرمه‌كانی ده‌نگدان و گرێبه‌ستی پرۆگرامی ئامێره‌كانی ده‌نگدان، ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار و شه‌ڵه‌ژان بۆ كاره‌كانی كۆمسیۆن دروست ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی حزب و كاندیده‌كان به‌فیڕۆ ده‌كات، جگه له‌و زیانانه‌ی به گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ون له پێكنه‌هێنانی حكومه‌تێكی هه‌ڵبژاێردراو. داواکەی یەکێتی لە دادگای فیدراڵی دوای ئەوە هات ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی "وەلائی" دەرکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەشکراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی). دادگای فیدراڵی دەڵێت، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت.
هاوڵاتی دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی دایەوە و مادەی 2ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی هەڵپەسارد، ئەو مادەیە پەیوەستبوو بە کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی و دابەشکردنیان بەسەر 4 بازنەدا لە هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە وەڵامی سکاڵایەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ فەرمانێکی "وەلائی" دەرکرد بە مەبەستی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (2) لە سیستمی تۆمارکردن و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ژمارە (7)ی ساڵی 2024، کە تێیدا هاتووە (پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە (100) کورسی پێکدێت کە بەسەر ئەم بازنانەی هەڵبژاردندا دابەشکراون: پارێزگای هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک:25 کورسی و هەڵەبجە 3 کورسی). دادگای فیدراڵی دەڵێت، تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلایی دەکرێتەوە جێبەجێکردنی بڕگەکە بەردەوام دەبێت. ڕۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگاى باڵاى فیدراڵیی عێراق، هەرێمى کوردستان بەسەر چوار بازنەى هەڵبژاردن دابەشکرد، هاوكات لەدانیشتنەکەدا جاسم محەمەد عەبود سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق یاساى هەموارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان‌و کۆمسیۆنى هەڵبژاردن‌و ڕاپرسى هەرێمیشى هەڵوەشاندەوە. هاوكات ڕۆژی 6ی ئایاری 2024، مەسرور بارزانی لەدادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، سکاڵای لەدژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکردو بەسەرپێچیکردنی بڕگەکانی دەستوری عێراق تۆمەتباریده‌كات‌و داوادەکات، دادگاکە بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ ڕاگرتنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کاتی یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی. به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سكاڵاكه‌ی مه‌سرور بارزانی كه له‌لایه‌ن ئه‌یاد ئیسماعیل پارێزه‌ری ناوبراو ئاڕاسته‌ی دادگای فیدڕاڵی كراوه، له سكاڵاكه‌یدا مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له دابه‌شكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رپێچی ده‌ستور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی كردوه، چونكه كۆمسیۆن له دابه‌شكردنی ژماره‌ی كورسیی بازنه‌كان، پشتی به ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌ستوه نه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كانی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌قی مادده‌ی 49ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقه". مه‌سرور بارزانی داواشی له دادگای فیدڕاڵی كردوه، بڕیارێكی به‌په‌له ده‌ربكات بۆ راگرتنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و راگرتنی رێكاره‌كانی كۆمسیۆن تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن تاوه‌كو سكاڵاكه‌ی یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
مەبەست سەعید هاوڵاتی سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی رایدەگەیێنێت بەشێک لەخاوەن پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی مریشکی زندوو ئاگاداریان کردووینەتەوە لە راگرتنی تێکردنەوەی جوچک بۆ ناو هۆڵەکانی بەرهەم هێنانی مریشک، ئەمەش وادەکات لە ئایندەدا مریشکی زیندوو گرانبێت. نازم عەبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین رایگەیاند، " ئەگەر بارودۆخ بەو شێوەیە بڕوات تێکردنەوەی جوچک بۆناو هۆڵەکانی پەلەوەر لەلایەن بەشێک لە خاوەن کێڵەگە پەلەوەریەکان رادەگیرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەردەوام لێیان دەکەوێت." راشیگەیاند، "ئێستا نرخی جوچک ٤٠ سەنت و نرخی عەلەفیش گرانبووە. هاوردە کردنی مریشکی بەستوو بەردەوامە و پشتیوانی حکومەت بۆ کەرتی مریشکی زیندوو نییە. تێچوی بەرهەم هێنانی مریشک 2 هەزارو 600 دینارە بەڵام بە 2 هەزارو 100 دینار دەفرۆشرێت." باسی لەوەشکرد، "بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ساڵانەی ئایبی و گەمبۆرۆ و نیوکاسڵ، ئەمانە ئەو هۆکارانەن کە خاوەن کێڵگەکان والێدەکەن مریشک بەرهەم نەهێنن و گرانبونی مریشکی زیندوو بەدوای خۆیدا دەهێنێت". سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان داوا دەکات ئەنجومەنی وەزیران بەجیددی لەکۆبوونەوەکانیاندا باسی ئەم کەرتە بکەن و بیکەنە کەرتی نیشتمانی. ئەوەشی خستەڕوو، "لەتواناماندایە مریشکی تەندروست هەناردەی ووڵاتان بکەین بەمەرجێک حکومەتی هەرێم پشتیوانمان بێت و بەجیددی کارمان لەگەڵدا بکات".
هاوڵاتی سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەخت دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک وادەى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان "تا ئەم دەقەیە" نەگۆڕیوە و دەشڵێت: بەرپرسیارێتی من ئەوە نییە پشتگیری لە هیچ لایەنێک بکەم بەڵکو پاراستنی بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە و"لای من بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان لە بۆچوونی حیزبەکان لەپێشترە" نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا ئەمڕۆ سێشەممە لە تاران-ى پایتەختى ئێرانەوە رایگەیاند: پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران زۆر گرنگ و مێژوییە و دەبێت هەوڵبدەین کێشەکانی نێوان هەردولا بە جدی چارسەر بکرێن. وتیشی،"له كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران باسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنمان نه‌كردووه و تا ئێستا ده‌ستكاری رۆژه‌كه‌مان نه‌كردووه". ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە دەبێت هەڵبژاردنێک بکرێت هەمو لایەنەکان لەسەری رێکبکەون، هەڵبژاردنەکە نەبێتە هۆی ترازانی لایەنە سیاسییەکان و پێویستە هیچ لایەنەێک نە خۆی بە دۆڕاو نە بە براوە بزانێت. سەبارەت بە سەردانەکەشی بۆ ئێران سەرۆکی هەرێم باسی لەوەکرد "بە سوپاسەوە پێشوازیمان لەلایەن رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان لێ‌کرا و کۆبوونەوەکان بەشێوەیەکی گشتی هەموویان زۆر بەباشی بەڕێوەچوون سوپاسی پێشوازیی هەموویان دەکەین لە شاندی هەریمی کوردستان". وتیشی، ئیرادەیەکی زۆر جیدی دەبینین لەم سەردانەمان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە نێوانماندا هەن و هەرێمی کوردستان خوازیاری باشترین پەیوەندییە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک دراوسێیەکی هەرە گرنگ. لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، زۆر شت هەبوە بونەتە هۆی نیگەرانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ تاران لەسەر میکانزیمێک رێکەوتوین ئەگەر کێشەیەک دروست بو چارەسەری بکەین نەک لەیەکتر دوربکەوینەوە. ئەوەشی ڕونکردەوە کە: نیگەرانییەکان کاریگەری دەکاتە سەر بازرگانی و دۆخی هاوڵاتییان و هاتوچۆی گەشتیاری نێوان هەردولا. ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە رێکەوتنێکی نوێ دەکەن، میکانزمێکی نوێ دادەنێن، تا رێگرى بکەن لەوەى رۆژێک لە رۆژان کێشەى دیکە لەنێوان هەرێمى کوردستان و تاران دروست ببێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە بەردەرکی سەرا لە سلێمانی خۆپیشاندانیان دەست پێ‌کرد و داوای زیادکردنی مووچەکانیان دەکەن و هۆشداری خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەدەن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەمڕۆ سێشەممە 5/7/2024 ڕایگەیاند، گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان خراپە و سەرەڕای ئەوەی مووچەکەیان کەمە لەکاتی خۆشی‌دا پێیان نادرێت. وتیشی، زۆرینەیان ناتوانن کار بکەن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، ژیانیان لەسەر ئەو مووچەیەیە بەڵام پێیان نادرێت. باسی لەوەشکرد کە چوار ساڵە سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە بیانبینێت بۆ گفتوگۆکردنی کێشەکانیان و لەگەڵ نوێنەرانی ئەو چینەی کۆمەڵگا کۆنابێتەوە. هاوکات خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان هۆشداری دەدەنە حکومەتی هەرێم و دەڵێن، گەر مووچەکانیان زیاد نەکرێت خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن و تا کاتی هەڵبژاردن مۆڵەت دەدەن بە حکومەتی هەرێم. لە ئێستادا مووچەی خاوەن پێداویستییەکان لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارەو داوا دەکەن موچەکانیان هاوتای مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی عێراق بکرێت کە لە 250 هەزار دینار کەمتر نییە. ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی ئایاردان، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی نیسانیان وەرنەگرتووە و هێشتا هیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچە رانەگەیەنراوە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی ئایاری 2024، دادگەی فیدراڵی دانیشتنێک دەکات و تێیدا تاوتوێی دوو سکاڵا دەکات کە لەلایەن دوو پەرلەمانتاری عێراقەوە لە دژی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دژی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق تۆمارکراون. سکاڵاکە لەلایەن پەرلەمانتاران مستەفا جەبار سەنەد و باسم خەزعەل خەشانەوە تۆمارکراون و داوایان لە دادگە کردووە، رەزامەندی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە نادروست بزانێت و هەڵیبوەشێنێتەوە، ئەو شوێن و دامەزراوانەشی هێزەکانی ئەمریکای تێدان لە دوای رێککەوتننامەی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ عێراق بگەڕێندرێتەوە. هەروەها قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی ئەو کردەوانە کراون لە دوای کۆتاییهاتنی رێککەوتنامەکە لە 1-1-2009 روویانداوە. هێزەکانی ئەمریکا ساڵی 2003 کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی رژێمى بەعس هێنا، بەڵام ساڵی 2011 بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق کشانەوە و دواى سەرهەڵدانى داعش لە ساڵی 2014 جارێکی دیکە هێزەکانى ئەمریکا بۆ یارمەتیدانی عێراق لە شەڕی دژی رێکخراوەکە لەسەر داواکاریى فەرمیى حکومەتى عێراق گەڕانەوە.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی وەڵامی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان زانیاری دەخاتەڕوو. ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی ئایاری 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند، "لە سەرچاوەیەکی فەڕمی باوەڕپێکراو پێیان راگەیاندم لە کۆبوونەوەیەکدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیەتی ناتوانین تەرخانکاری دارایی بکەین بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان". رۆژی 30ی نیسانی 2024، دکتۆر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە سەردانی بۆ بەغدا چاویکەوت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەم دیدارە دکتۆر ئالان لیستی هاوپێچی مامۆستایانی وانەبێژی ئاڕاستەی سودانی کرد بۆ دابینکردنی پارەی دارایی پێویست بۆ وانەبێژانی هەرێمی کوردستان تاوەکو حکومەتی هەرێم وانەبێژانی دابمەزرێنێت". نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان وتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی وەڵامی حکومەتی ناوەندە بە نووسراوی فەرمی، هەروەها ئێمەش لەسەرخەتین لەگەڵ پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا بۆ ئەوەی لە هەمواری بودجەی عێراقدا کە بڕیارە بەم نزیکانە بچێتە پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆ، مافی مامۆستایانی وانەبێژ تێدا دیاری بکرێت". بۆ دامەزراندنی کۆی مامۆستایانی وانەبێژ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە 18 ملیار و 398 ملیۆن و 700 هەزار دینارە کە ژمارەیان 37,734 وانەبێژە .
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد بڕیاربوو لە سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەی فەرامانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆتایی هەفتە دواکەوت. ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی ئایاری 2024، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە یەکێک لە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند، "بڕیاربوو سەرەتای ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی نیسانی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام بۆ رۆژی پێنجشەممە، 9ی ئایاری 2024 دواکەوت". ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، "هۆکاری دواخستنی دابەشکردنی مووچەی لیواکان کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پارەیان بۆ خەرجدەکرێت بەهۆی ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی بۆ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە". مانگانە هاوپەیمانان نزیکەی 32 ملیار دینار بۆ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی هیزەی پێشمەرگە دەنێرن و لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هۆشداری تووندیان داوەتە هەرێمی کوردستان لەبارەی دواخستنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان و ریکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
هاوڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانى و ئیبراهیم ره‌ئیسى، سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبونه‌ته‌وه و جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى كرده‌وه. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا سەبارەت بە کۆبونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری ئێران باسی له‌وه‌كردووه، به‌یانیى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى و ئیبراهیم ره‌ئیسى له تاران كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه له جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون. وەک لە راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌یوه‌ندیى ئابوورى كردووەتەوە. باس لەوەشکراوە، "ره‌ئیسى سوپاس و پێزانینى كۆمارى ئیسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاریكارییه‌ى پێشكه‌ش به زیاره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه پیرۆزه‌كان له باشورى عێراق ده‌كات له كاتى تێپه‌ڕبونیان به هه‌رێمى كوردستاندا". دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: هه‌ردوو سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و ره‌ئيسى، جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/5/6 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له تاران له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زيرى ناوخۆ و شاندێكى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌يوه‌نديى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌نديى دێرين و مێژووييى نێوان كۆمارى ئيسلامى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد. سه‌رۆك ڕه‌ئيسى سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلامى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بۆ ئه‌و هاريكارييه‌ى پێشكه‌ش به زياره‌تكارانى ئێرانى بۆ مه‌زارگه پيرۆزه‌كان له باشوورى عێراق ده‌كات له كاتى تێپه‌ڕبوونيان به هه‌رێمى كوردستاندا. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش سوپاسى پشتگيرى و هاريكاريى ئێرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له پێويستى و گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه.
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران هەندێكجار بۆ تاوەباران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت و سبەینێش ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانى زو تاوەبارانی مام ناوەند و هەورە تریشقە ده‌بێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران و هەندێک جار بۆ تاوەباران و بروسکەی ناوبەناو دەگۆڕێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم، هاوکات رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت. ئاماژەی بەوەشکردوە، بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە. سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێ سێشەممە، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەکاتەکانی بەیانى زوو تاوەبارانی مامناوەند وهەورەتریشقە لە سنوورى باشووری پارێزگاى دهۆک و سنوورى پارێزگاى هەولێر دەبێت پاشان کاریگەری بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت". بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە نزیکەى 1-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ". لەراگەیەندراوەکەدا بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دیارییکراوە: هەولێر : 24 سلێمانی : 22 دهۆک : 22 زاخۆ : 23 هەڵەبجە : 23 کەرکوک : 28 سۆران : 24 حاجی ئۆمەران : 13 گەرمیان : 29
هاوڵاتی شەوی رابردوو ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانی بەرگریی شارستانی، زیاتر لە 370 دووکان سووتاون. هاوکات دوو لیژنە بۆ دیاریکردنی زیانە ماددییەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە پێکهێندراون و ئەمە چوارەم ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەیە لەم ساڵدا لەناو بازاڕەکانی هەولێردا. شەوی رابردوو ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر دوای نزیکەی سێ کاتژمێر توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، ژمارەیەک هاووڵاتی و کارمەندی بەرگریی شارستانیش بریندار بوون وقایمقامی هەولێر رایگەیاند، ئێستا مەترسی نەماوە ئاگر دروست ببێتەوە و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە، "بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی 372 دووکان سووتاون، بەڵام ئەوە ژمارەی کۆتایی نییە." سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە وتیشی، "تاوەکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە دیارنییە." ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر چوارەم ڕوداوی گەورەی ئاگرکەوتنەوەیە لەمساڵدا، پێستریش لە ٢٧ـی شوباتی ئەمساڵ، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە، ئەوکات پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ١٦٦ دوکان بەتەواوی سوتاون نزیکەی ٩٠ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە تەندروستییان تێکچووە کە ٢٤ کەسیان رەوانەی نەخۆشخانە کران. دواتر و لە ٨ـی نیسانی ئەمساڵدا، دووبارە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و ئەمجارە بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی ٥٠ دوکان سوتان، ئەوەش سێیەم رووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو لە بازاڕەکە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە. هاوکات لە ٢٣ـی نیسانی ئەمساڵیشدا، ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین دوکان سوتان و کاسبکاران دووبارە زیانێکی زۆریان بەرکەوت. جێگەیباسە لە سەرجەم رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەدا لەمساڵدا، زیانێکی زۆر بەر کاسبکار و خاوەن دوکانەکان کەوتووە و زۆری ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوەش گومانی لای هاوڵاتییان و کاسبکاران دروست کردووە.
هاوڵاتی ئه‌ندامێكی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران رایده‌گه‌یه‌نێت، موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی 2024ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ده‌ستپێكردنی ته‌وتین و ڕاده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ، ره‌وانه ده‌كرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵی عێراق، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە. بەگوتەی سۆران عومەر لە کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سوودانی گوتوویەتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان تازە رازیی بووە کە داهاتی نانەوتی رادەست بکات و بانکی TBIیش دەست بە تەوتین بکات؛ مووچەی مانگی نیسان بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت". سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پرسیم ئایا ته‌نها بانكی TBI ده‌توانێت ته‌وتین بكات، وتی به‌ڵێ له‌گه‌ڵیان دانیشتوم ئاماده‌ییان هه‌یه، ده‌رباره‌ی قبوڵكردنی (هه‌ژماری من) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد جارێ ئه‌وه‌ی له‌وێ حسابی بۆكراوه‌ته‌وه قبوڵی ئه‌كه‌ن، ئه‌وی دیكه له تی بی ئای حسابی بۆ ده‌كرێته‌وه، موچه‌ی مانگی (نیسان/4)یش به‌ده‌ستپێكردنی ته‌وتین و ڕاده‌ستكردنی داهاتی ناوخۆ دێت". حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ـی هەیە و عێراقیش پڕۆژەی 'تەوتین'. وەزارەتی دارایی لەگەڵ بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) هاوئاهەنگی دەکات کە بەشدار بێت لە بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. وەزیری دارایی هەرێمیش ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەو بارەیەوە ئاماژەی دا بەوەی "بانکی TBI بەشدارە لە پڕۆژەی 'هەژماری من'." ئاوات شێخ جەناب گوتی ''هەژماری من، بانک نییە، بەڵکو سیستمە و چەندین بانک لەخۆدەگرێت کە سەرجەمیان متمانەپێکراوی بانکی ناوەندیی عێراقن.''