ئه‌مریکا به 500 ئوتومبێلیى سه‌ربازییه‌وه گه‌شتنه عێراق
4 ساڵ لەمەوپێش
کاکه‌لاو عه‌بدوڵا
هێزه‌کانى ئه‌مریکا به 500 سه‌ربازى ئه‌مریکییه‌وه گه‌شتنه بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌دى پارێزگاى ئه‌نبار.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩ى کانونى یه‌که‌مى 2019 ته‌له‌ڤزیۆنى ڕووسیا توده‌ى رایگه‌یاند:" هێزێکى ئه‌مریکا به 500 ئۆتومبیلى سه‌ربازییه‌وه له ئه‌رده‌نه‌وه گه‌شتوونه‌ته بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د له پاریزگاى ئه‌نبار".
بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د دووه‌مى گه‌وره‌ترین بنکه‌ى سه‌ربازیییه که له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌کان و ئه‌مریکییه‌کانه‌وه به‌کارده‌هێنرێت.
هاتنى ئه‌و هێزه ئه‌مریکییه دواى ئه‌وه دێت که ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌که هێرش ده‌کرێته سه‌ر بنکه سه‌ربازییه‌کانى عێراق.
ئه‌مڕۆ سوپاى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که دره‌نگانى دوێنێ شه‌و چوار موشه‌ک ئاراسته‌ى بنکه‌یه‌ک کراوه که ده‌که‌وێته نزیک فرۆکه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه و به‌پێى زانیارییه‌کان تا ئیستا شه‌ش که‌س بریندارن که دوانیان له دۆخێکى خراپدان.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردووش سوپاى عێراق رایگه‌یاند دوو موشه‌کى کاتیۆشا له‌نێو بنکه‌ى سه‌ربازى به‌له‌د که‌وتونه‌ته خواره‌وه که بنکه‌یه‌کى هێزه‌کانى ئه‌مریکایه‌وه و ده‌که‌وێته باکورى بهغداداوه به‌دوورى 80 کم.
ده‌یڤد شینکه‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاند ڕه‌نگه ئێران له‌پشت هێرشه‌که‌ى بنکه‌ى سه‌ربازى به‌له‌د بێت.
"چاوه‌ڕێى به‌ڵگه‌ى ته‌واوه‌تى ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌رێکى زۆر هه‌یه ئێران به‌رپرسیار بێت"، ده‌یڤد شینکه‌ر واى وت.
سێشه‌ممه‌ى رابردووش پێنج موشه‌ک ئاڕاسته‌ى بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د کران به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێکى گیانى هه‌بێت.