وەزارەتی کارەبا: دوا زستانە لە کوردستان کارەبا دەپچڕێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: تا ئێستا 70%ـی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پرۆژەی ڕووناکی پێگەیشتووە، ڕاشیدەگەیەنێت، دوایین وەرزی زستان دەبێت لە کوردستان کە تێیدا کارەبا بپچڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، وێڕای سوپاسی خەڵکی کوردستانی کردووە بۆ پشوو درێژی و هاوکاریی بەردەوامییان لەگەڵ دۆخی کارەبا و وەزارەتی کارەبادا.

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە، چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە، بەردەوام دەبێت.    

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم چالاکییانە كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنبڕ دەکەن و دەڵێت: ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.    

وەزارەتەکە وەک ئامارێک ئاشکرای کردووە، ئێستا %70ـی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پرۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتمانی بەردەوامییان پێدەگات.  

ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، پێنجشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوێکی پێشووی ئاگاداری هاوبەشانی کردەوە: بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.

هاوکات دڵنیایی دا، کە هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی  بارودۆخەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار