رێبەر ئۆجەلان: ئیسلام ئایینی ئازادیی و دادپەروەریی و یەکسانییە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی بۆ یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوەی ئیسلامیی میزۆپۆتامیا نارد و گوتی: "ئیسلامی دیموکراتیک گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە کە پەیمانی پێکەوەژیانی باوەڕ و گەلان و کەلتوورە جیاوازەکانە ".

فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوەی ئیسلامیی میزۆپۆتامیا بە درووشمی "لە ئیسلامی دیموکراتیکەوە بەرەو ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" یەکەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی دەبەستێت. ڕێبەر ئاپۆ پەیامێکی بۆ کۆنگرەکە نارد و ڕایگەیاند کە جەوهەری ئیسلام، ئازادی و دادپەروەری و یەکسانییە.

پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەم جۆرەیە:

"بۆ کۆنگرەی فیدراسیۆنی لێکۆڵینەوەی ئیسلامیی میزۆپۆتامیا

ئیسلام لە جەوهەردا ئایینی ئازادی و دادپەروەری و یەکسانییە. بەڵام ئیسلامی فەرمیی دەوڵەت یان بونیادە دەستە و فیرقەییەکان کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری وەک ئامرازی دەسەڵات و تاڵانکاریی بەکاریاندەهێنێت، ئەم جەوهەرەیان لەدەستداوە. ئیسلامی دیموکراتیک، گەڕانەوەیە بۆ ڕۆحی پەیمانی مەدینە. ئەو پەیمانە، پەیمانی پێکەوەژیانی باوەڕ و گەلان و کەلتوورە جیاوازەکانە، بە ئیرادەی خۆیان و دوور لە زۆرەملێ. پێویستە بزانرێت، جیهادی ڕاستەقینە، تێکۆشان و خۆڕەخنەکردنی بەردەوامە دژی نەفس و ستەم. چەمکی شوورا لە ئیسلامدا هاومانایە لەگەڵ عەقڵی کۆڵەکتیڤ و بڕیاردانی دیموکراتیک.

با ئیسلام بخەینە خزمەتی ژیانی ئازادی کۆمەڵگەیەکەوە کە لەژێرەوە ڕێکخراوە، لەبری ئەوەی بکرێت بە ئامرازی سیاسیی بە دەستی دەوڵەت و گرووپە جیاوازەکانەوە. ئیسلامی دیموکراتیک، شارستانییەتێکی ئەڵتەرناتیڤە کە ئازادیی ژن و هاوسەنگیی ئیکۆلۆژیی و خوشک-برایەتیی گەلان بەبنەما دەگرێت. تەنها ئەم شرۆڤە دیموکراتیکە دەرمانی برینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بەهیوام گفتوگۆکانتان سوودی هەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ئێمە دەستمان پێ کردووە.

لەگەڵ خۆشەویستی و سڵاوی بێ‌پایان...

عەبدوڵا ئۆجالان

ئیمراڵی".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار