گۆڕانی گردی زەرگەتە وەڵامی سەرۆکی هەرێم دەدەنەوە.

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئێوارەی ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانیی بزوونتەوەی گۆڕان [گردەکە] راگەیەنداروێکیان لەبارەی پیرۆزبایەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێن: سەرۆکی هەرێم، پێویست بوو ئاگادار بێت، کە ئەو کەسە [دانا ئەحمەد مەجید] رێکخەری بزووتنەوەی گۆران نییە لە 13ـی چواری 2025 وە ماوەکەی تەواو بووە، پێشتر بەهۆی ویستی دەستبەسەردا گرتن و دوور لە بنەماکەکانی دیمواکرسی کەسێک[ دانا ئەحمەد مەجید] لە ساڵی رابردوو بۆ ماوەی شەش مانگ کرا بە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەڵام ئێستا کاتەکەی تەواو بووە، خۆشی چەند جارێک ئەمەی باسکردووە.

هەروەها دەڵێن، پێویست بوو بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاگادار بێت، کە لە رێکەوتی 13ی 4ی 2025 لەسەر بنەمای یاسا و بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان، ئەو کەسانە هیچ سیفەتێکی قانونی و رێکخراوەییان لە بزوتنەوەی گۆڕاندا نییە و نوێنەرایەتی گۆڕان ناکەن. تەنانەت خۆیان لە بەردەم هەموو کەناڵەکاندا بە ئاشکرا گوتیان تا ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی رێکخەر نین.

هەر لە راگەیندراوەکەدا دەشڵێن: سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت رێز لە یاسا بگرێت و دەستێوەردان نەکات، بەڵام بەو پیرۆزباییەی سەلماندی دەستوەردان لە کاروباری گۆڕاندا دەکات.

دوێنێنێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک نەریتی ساڵانەی خۆی، نامەی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم حزب و لایەنەکان کرد، لە پرۆزباییەکەی بۆ ساڵی نوێ لە بزووتنەوەی گۆڕان [کوردسات] دانا ئەحمەد مەجیدی، وەک رێکخەری گشتیی بزوونتەوەی گۆڕان ناوهێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار