خڵووسى ئاکار: ده‌ستبه‌ردارى سیستمى به‌رگرى ئێس400 نابن
خڵووسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا ڕایگه‌یاند ده‌ستبه‌ردارى سیستمى به‌رگرى ئێس 400ى ڕوسى نابن.
خڵووسى ئاکار، وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه، 11کانونى یه‌که‌مى2019، به وێب سایتى هابه‌ر تورکى ڕایگه‌یاند"تورکیا ده‌ستبه‌ردارى ئێس400 نابێت و پێویسته بیر له چاره‌سه‌رییه‌کى ئه‌وتۆ بکه‌نه‌وه که بۆ هه‌میشه تورکیا ببێته خاوه‌نى ئێس 400 و سیستمه‌که کارا بکه‌ن و تاقیبکه‌نه‌وه".
وتوشیهتى" ڕاهێنانى کارمه‌ندان بۆ به‌کارهێنانى ئێس 400 به‌رده‌وامه و ئه‌م مانگه ته‌واو ده‌بێت".
ئاشکراشى کرد"ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان که به‌هارى ساڵى داهاتوو ئێس 400 کارا بکه‌ن".
جه‌ختى له‌وه‌شکردۆته‌وه بۆ کڕینى کاروانێکى دیکه‌ى سیستمه‌که له‌گه‌ڵ ڕوسیا له دانوستاندان.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین جار داواى له تورکیا کردووه که له کڕینى ئێس 400ى ڕوسى پاشگه‌ز بێته‌وه.