نێچیرڤان بارزانی: با پەیامی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح پەیامی خۆشەویستی و قووڵکردنەوەی برایەتی بێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "بە گەرمی و لە دڵەوە" پیرۆزبایی "جەژنی" لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە کریستیانەکان دەکات و دەڵێت، "پێکهاتەیەکی رەسەن و بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستانن".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەم بۆنەیە لە تەواوی کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکات و دەڵێت، "هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی و لە کەشێکی ئارامدا بکەنەوە".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "خوشک و برایانی مەسیحی پێکهاتەیەکی رەسەن و بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستانن. لەم رۆژە پیرۆزەدا، جارێکی دیکە پابەندیی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە بە پاراستنی کولتووری دێرینی پێکەوەژیان، لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن. دڵنیاتان دەکەینەوە ههرێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارام و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جەژنى لەدایکبوونی حەزرەتی عیسای مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، به گهرمى و له دڵهوه لە هاووڵاتييانى مەسیحيمان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ههروهها له تهواوى مهسيحييان له جیهان، پيرۆز دەکەم. هیوادارم ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی و لە کەشێکی ئارامدا بکەنەوە.
خوشک و برایانی مەسیحی پێکهاتەیەکی ڕەسەن و بەشێکی دانەبڕاوی مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستانن. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا، جارێکی دیکە پابەندیی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە بە پاراستنی کولتووری دێرینی پێکەوەژیان، لێبووردەیی و یەکترقبووڵکردن. دڵنیاتان دەکەینەوە کە ههرێمى کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارام و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.
ئێمە هەموومان لەم نیشتمانەدا هاوبەش و هاوچارهنووسین؛ پێکەوە لە ڕۆژە سەختەکاندا قوربانیمان داوە و پێکەوەش بە تەبایی و یەکڕیزی کار بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ نەوەکانمان دەکەین. با پەیامی ئەم جەژنە، پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و قووڵکردنەوەی برایەتی بێت لەنێوان هەمووماندا.
كريسمس لە هەموو لایەک پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی و کامەرانی.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/12/24
