پێنج كەس بۆ پۆستى وهزیرى نهوت کاندید کراوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ململانێكان لەسەر دانانی كەسێك بەوەزیری نەوتی عیراق بەردەوامە پێنج كەس بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراون.
عامر فایز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە نوێنەرایەتی پارێزگای بەسڕە دەكات، رایگەیاند:" نوێنەرانی پارێزگای بەسڕە هەر لەسەرەتاوە مەرجی ئەوەمان دانابوو كە دەبێت وەزیری نەوتی عیراق لە پارێزگای بەسڕە دەبێت".
جەختیكردوەتەوە:" مەرجی ئەوەشمان هەبووە كە بڕوانامەی بەرزی هەبێت و ئەزمونێكی زۆرو شایستەیی تێدا هەبێت، و سەربە هیچ لایەنێكی سیاسی نەبێت.
باسی لەوەشكردوە:" ناوی پێنج كەس ئاراستەی كازمی كراون و نوێنەرانی بەسڕ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هیچ دەستیان لە دانانی ئەو ناوانەدا نەبووە، و كازمی لەدانانی كەسێك بۆ ئەو پۆستە سەرپشك كراوە.
بابهتی پهیوهندیدار