حەنان فەتلاوی: لەكۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی خەریكی شێلم و نۆكاو خواردنین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە ئاشكرای كردووە، لە كۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی خەریكی شێلم و نۆكاو خواردنین و هیچ گۆڕانكارییەك لە ئارادا نییە.

حەنان فەتلاوی، سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی چوار رایگەیاند، "دانیشتووین لە كۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی نۆكاو و شێلم دەخۆین و كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوە دەكرێت و هیچ گۆڕانكارییەك نییە، لە كۆبوونەوەی داهاتوو چەوەندەر دێنین و لیمۆی پیاداد دەكەین مەگەر ئەمە گۆڕانكارییەكە بێت".

وتیشی، "هیچ میكانزمێك نییە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لەبەر ئەوە كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوە راگەیندراو بڵاودەكرێتەوە و تەنها وشەیەك یان دوو وشە لە راگەیندراوەكە دەگۆڕن"

بەوتەی حەنان فەتلاوی، "راگەیەندراوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەن كەسێكەوە بڵاودەكرێتەوە هەر ئاگای لە كۆبوونەوەكانیش نییە و ئامادەی نەبووە و پێدەچێت بە ژیری دەستكرد بڵاوبكرێتەوە چونكە تەنها وشەیەك یان دووانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار