عێراق؛ گڵۆپى سه‌وزى بۆ لێدانى په‌که‌که داوه‌ته تورکیا
عێراق و تورکیا رێککه‌وتن بۆ لێدانى په‌که‌که له‌به‌رنابه‌ر راده‌ستکردنى سه‌رکرده‌کانى داعش
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پسپۆڕێکى ئه‌منیى ئاشکرایکرد که ئۆپراسیۆنه‌کانى تورکیا و بۆردومانه‌کانى ئێران له خاکى هه‌رێمى کوردستاندا به مۆڵه‌تى حکومه‌تى عێراق بووه و به‌غدا گڵۆپى سه‌وزى بۆ ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌نقه‌ره و تاران هه‌ڵکردووه.
هیشام هاشمی، پسپۆڕى ئه‌منیى عێراق له چاوپێکه‌وتنێکدا رایگه‌یاند:"حکومه‌تى عێراق گڵۆپى سه‌وزى بۆ تورکیا و ئێران هه‌ڵکردووه که ئۆپراسیۆنى زه‌مینى و ئاسمانى و بۆردومانکردن له‌دژى پارتى کرێکارانى کوردستان له خاکى هه‌رێم ئه‌نجام بدات".
هه‌روه‌ها هاشمى ده‌شڵێت که عێراق به‌و مه‌رجه به ئۆپراسیۆنه‌کانى تورکیا قایل بووه، که له چه‌ند مانگى داهاتوودا ئه‌نقه‌ره سه‌رکرده دیاره‌کانى داعشى راده‌ست بکاته‌وه.
پسپۆڕه ئه‌منییه‌که‌ى عێراق ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌نجامدانى ئه‌و ئۆپراسیۆن و بۆردومانانه به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رسێ لایه‌نه و هه‌ریه‌که‌شیان به‌رژه‌وه‌ندى و مه‌رجى خۆى بۆ ئه‌وى دیکه دیارى کردووه.