شه‌پۆلێکى گه‌رماى به‌هێز روو له‌عێراق و کوردستان ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌شناسێکى عێراقى رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێکى گه‌رماى به‌هێز روو له عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌کات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3ى ته‌موزى 2020 مسته‌فا ئه‌لقه‌یسی، که‌شناسى عێراقى رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه پله‌ى گه‌رمى له ناوچه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق بۆ 50 پله‌ى سه‌دى به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پله‌ى گه‌رمى له‌نێوان 44 -46 پله‌ى سه‌دى ده‌بێت و له‌ڕۆژئاواى عێراقیش ده‌گاته 48 پله‌ى سه‌دی".
ئه‌و که‌شناسه ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى تا کۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار