دواى گه‌یشتنى ده‌روێشه‌کان؛ قوباد تاڵه‌بانى ده‌روازه‌ى باشماخى داخست
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى گه‌یشتنى سه‌دان ده‌روێشه‌وه له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌بێ رێنمایى ته‌ندروستى، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌روازه‌ى باشماخى بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر داخست.
لیوا مه‌ریوان شێخ که‌مال، سه‌رپه‌رشتیارى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ راگه‌یاند: “به فه‌رمانى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له کاتژمێر 5:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ى 24 کاتژمێر مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ به رووى هه‌موو جموجۆڵێکدا داخرا".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به مه‌به‌ستى ئاسایى کردنه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه‌ى به‌هۆى هاتنى ده‌روێشان و موریدانى ته‌ریقه‌تى قادرى رووى له مه‌رزه‌که کردووه، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت ئه‌و بڕیاره‌ى داوه، لاى خۆشمانه‌وه لایه‌نى ئێرانمان له داخستنى مه‌رزه‌که ئاگادار کردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش رێکارى پێویست بگرنه‌به‌ر”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له پرسه و به‌خاکسپاردنى (شێخ محه‌مه‌د) رابه‌رى ته‌ریقه‌تى قادری که بڕیاره سبه‌ینێ کاتژژمێر 1:30 خوله‌کى دوانیوه‌ڕۆ ته‌رمه‌که‌ى له ئه‌مه‌ریکاوه بگاته فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، به هه‌زاران ده‌روێش له رۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌وه و له‌ڕێگه‌ى مه‌رزى باشماخه‌وه به بێ پشکنین هاتنه ناو خاکى هه‌رێمى کوردستانه‌وه.