مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی کانوونی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی چوار شەممە ( 31 ی کانوونی  یەکەمی 2025 ) مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت. 

ڕاشیدەگەیەنێت: هاوکات لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای ( 1-7-2024 ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار