بەغدا 942 ملیارى نارد لە سێ رۆژدا مووچە دابەش دەکرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، تەمویلی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی تشرینی یەکەم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.

ئەو بڕەی بەغدا خستوویەتییە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، 942 ملیار و 845 ملیۆنە. پارەکە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، ''سەرەڕای ئەوەی لە 25ی ئەم مانگەوە بەهۆی سەری ساڵەوە پشووی فەرمییە، بەڵام دوای تەمویلکردنی پارەکە بۆ سەر هەژماری بانکیی وەزارەت، لیستی مووچە رادەگەیێندرێت و لە رۆژانی پشوودا لە 3 رۆژدا مووچە دابەش دەکرێ.''

23ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و تێیدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی راسپارد مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات. بەڵام هیچ بڕیارێک لەبارەی هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12 نەدرا.

ئێستا کە مووچەی مانگی 10 دابەش دەکرێت، ساڵی 2025 تەواو دەبێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی دوو مانگیان وەرنەگرتووە. 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: ئەمڕۆ لیستی مووچە رادەگەیێنن. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار