ژنە ئاسنینەکەی عێراق بۆچی هاتۆتە هەرێمی کوردستان

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە شاندێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بەسەرپەرشتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە لەلایەن هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ژنە ئاسنینەکە ناسراوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

هاوڵاتی زانیویەتی، تەیف سامی بۆ دوو مەبەست سەردانی هارێمی کوردستانی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە دەکات:

یەکەم، داوای ڕێکخستنەوە و هاوتاکردنی باجەکان دەکات لە نێوان هەردوو حکومەتدا، بە ئامانجی کارکردن بەیەک سیستەم.


دووەم، دەیەوێت تەواوی داهاتە ناخۆیییەکان لە هەرێمی کوردستان وەربگرێت، کە تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم ئەو کارەی نەکردووە.


ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی حەوت مانگە ژنە ئاسنینەکەی عێراق تەنگی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵچنیوە، ئەوان لیستی مووچەی بۆ دەنێرن و ئەویش دنیایەک تێبینی لەسەری هەیە و ڕەتی دەکاتەوە.

بە پێی پێشهاتەکان هاتنی تەیف سامی بۆ هەرێمی کورستان وەک ئاماژەیەکی باش بۆ یەکجارەکی کێشەکانی مووچە و دارایی دەبینرێت.


بە گوێرەی زانیاریەکانی هاوڵاتی،  ژنە ئاسنینەکە دانووستان لەگەڵیدا کارێکی زەحمەتە و بۆیە ئەم جارە خۆی هاتۆتە هەرێمی کوردستان تاوەکو لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کێشەکان بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار