ئایا ترەمپ شایان بە خەڵاتی ئاشتییە؟

5 كاتژمێر لەمەوپێش
هیوا سەید سەلیم
زۆری نەماوە ناوی براوەی خەڵاتی ئەمساڵی نۆبل بۆ ئاشتی ڕابگەیەنرێت، دۆنالد ترەمپ جیاواز لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان ساڵانێکەخۆی خۆی کاندید کردووە بۆ بەدەستهێنای ئەو خەڵاتە وە شەڕی بەدەستهێنانی دەکا، هەر ئەمساڵ زۆر کاری کرد تا خەڵاتی نۆبل بۆ ئەو بێت نەک کەسانی دیکە لە کۆتیهێنان بە ململانێی (ئەرمینیا- ئازەرباینجان)،(هیند- پاکستان)، (تایلەند- کەمبۆدیا)، (ئێران- ئیسرائیل) دوا جاریش (ئیسرائیل – حەماس)
هەر بۆ ئەم مەبەستە بەرەبەیانی ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ هەواڵی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی جەنگی غەزەی ڕاگەیاند، بۆیە دۆنالد ترەمپ، پێی وایە کەس لە خۆی شایستەتر نیە بە بەدستهێنانی خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی.
خەڵاتی نۆبل کە لە بوارەکانی داهێنان لە ( فیزیا، پزیشکی، ئەدەب، کیمیا، فسیۆلۆجیا، ئاشتی) ساڵانە لە لایەن لیژنەیەکی هاوبەشی نەرویژی – سوێدی دەبەخشرێت لە داهێنانی ئەلفرێد نۆبل)ە بۆیەش هەر بە خەڵاتی نۆبل ناسراوە، ئەو ساڵی ١٨٩٥ پێنشنیازی کردووە دوای خۆی ئەو خەڵاتە ببەخشریت بەوانەی لەو بوارانە داهێنان دەکەن و ڕۆڵیان دەبێ لە بواری ئاشتی لەسەرتاسەری جیهان.
دۆنالد ترەمپ، خاڵی بەهێز و لاوازی هەیە، لە خاڵە بەهێزەکانی ئەوەیە کە خۆی باسی لێوەدەکات کە ڕۆڵی هەبووە لە سەپاندنی ئاشتی لە ململانێ نێودەوڵەتیەکان، لەو نێو ئەو هەواڵانەشی دوایین هەوڵە بۆ راگرتنی جەنگ لە غەزە، کە لە ڕابردووشدا کارەکتەرەکانی پەیوەندرار بە جەنگی عەرەب – ئیسرائیل چەندین جار ئەو خەڵاتەیان پێدراوە لە نموونەی ( یاسر عەرەفات، ئەنوەر سادات، مناحم بیگن، شیمۆن پێرێس، ئیسحاق رابین)
خاڵە لاوازەکەشی ئەوەیە کە دۆنالد ترەمپ خۆی داوای ئەو خەڵاتە دەکات و فشاریشی کردووە بۆ بەدەستهێنانی.
ئەگەر ترەمپ ئەو خەڵاتە بەدەست بهێنێت دەبێتە چوارەمین سەرۆکی ئەمەریکا کە ئەو خەڵاتە بەدەست دەهێنێن دوای (رۆزفێڵت ١٩٠٦، وێلسن١٩١٩، ئۆباما٢٠٠٩) وە ١٨مین سەرۆک یان سەرۆک وەزیران کە ئەو خەڵاتە وەردەگرێت.
ترەمپ کە لە نێو بزنس و بازرگانی هاتۆتە ناو سیاسەت، دەیەوێت لە دوا دەرفەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا و مانەوەی لە کۆشکی سپی ئەو شانازییەی پێ ببڕێت کە خەڵاتی نۆبلی ئاشتی پێبڕاوە، نەوەک دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی لەسەر دۆسیەیی جۆراوجۆر دادگای بکرێت، وەک چۆن لە خوولی یەکەمی سەرۆکایەتی پەلکێشی دادگا کرا.
